کچ زیندەبەچاڵکردن .. شەهاب کەریم

٨/٨/٢٠٢١ ئەڵمانیا

وشە شەهاب کەریم

بەندە شەهاب کەریم

گەر ئەفسانە بێت، یاخوود ڕاست بێت.

گوایە لەسەردەمی دواکەوتوی عەرەبی بیاباندا، ئافرەت زیندەبەچاڵکردن، کارێکی شیاوبووە، بۆ نەهێشتنی فەسادی و ئەوەی کە پێی دەوترێت بەهای ئەخلاقی، هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی بەها ئەخلاقیەکان، زۆرترین تاوانەکان ئافرەتن.

زۆر جاریش لە هەندێک وتاری ئاینیدا لەلایەن چەند مەلاو عەمامە بەسەرێک بێڕیزیان پێوە دەکرێت، گوایە شەیتانن.

مەبەستی من لەم چەند دێڕەدا، بێڕێزیکردن نیە بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ، وەک ئەوەی کە دەڵێن و دەوترێت و نوسراوی لەسەر بڵاو دەکرێتەوە، گوایە عومەری کوڕی خەتاب، لەکاتی زیندەبەچاڵکردنی کچەکەیدا، تۆزی ڕیشی باوکی پاک کردوەتە، بەڵام عومەری کوڕی خەتاب سور بووە لەسەر ژیان لەدەستدانی کچەکەی بۆ نەهێشتنی فەسادی و کاری نەشیاوی بەدڕەوشتی.

من هەمیشە ئافرەت لەخۆم بە مەزنتر و هێزو توانای پترتر دەزانم، هەموو پیاوێک لە سکی ئافرەتێک چاوی بە دنیا هەڵدێنێ و دواتر هەر خودی پیاوە، مافی ئافرەتێک پێشێل دەکات، کە زۆرترینیان دەبن بە دایک.

جوانترین هاوڕێیەتی منداڵە و بە تایبەت کچ دڵی هێندە ناسکە وەک پەڕەی گوڵێکی نێو باخچەیەکی ڕازاوەدا وایە و هاوڕێیەتی منداڵ لە هەموو هاوڕێیەتیەک پیرۆزو جوانترە، هیچ ناڕاستگۆییەکیان تێدا بەدیناکرێت، جگە لە خۆشەویستی و جوانیان بۆ بەرامبەر دەبەخشن، ئیتر چۆن ویژدان ڕێگە بە زیندەبەچاڵکردن و کۆتایی هێنان بە ژیانیان بکات؟

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu