هاوڕەگەزبازەکانی نێو شۆڕش ... شەهاب کەریم

شەهاب کەریم ١٣/٨/٢٠٢١ ئەڵمانیا
 
شۆڕشی کورد، تەنها موڵکی یەک حیزب نیە، بەڵکوو شۆڕش لە کوردستاندا، سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ میللەت کە قوربانیان لە نێو حیزبەکاندا داوە.
کەواتە کاتێک باس لە شۆڕش دەکەین، بە هەموو کەموکورتیەک و شکستی و سەرکەوتنەکانیانەوە، لە چوارچێوەی ئەو حیزبانەدا پێناسەیان بۆ دەکرێت، کە بونیان لە کوردستاندا هەیە و شۆرش پێکهاتەی ئەو حیزبانەیە.
هەموو تێکۆشەرێک و فەرماندەیەک و سەرکردەیەک، مافی گێڕانەوەی مێژووی خۆی هەیە کە خەباتی کردبێت لە نێو حیزبەکەیدا.
بۆ ئەو مەبەستەش چەند کتێبێکی مێژووی خەباتگیڕانم خوێندوەتەوە، کە باس لە جوانی و کچانی ئەو گوندانە دەکەن، کە ئارەزوی خۆشەویستیانکردوە و پاشان بە جۆرێک باسی کچان و ژنانی گوندنیشینەکان دەکەن، کە ئەوپەڕی بێمۆڕاڵی ئەو فەرماندانە و تێکۆشەرانەیە، کە لە نەبوونی زانیاری دروست، یاخوود نەدرکاندنی نهێنی و ڕاستیەکان، لاپەرەکانی نێو کتێبەکانیان بەو جۆرە چیرۆک و بەسەرهاتە ناشرینانە پڕ دەکەنەوە.
کە دەبوو لە بری ئەوە، باسیان لەوە بکردایە، کەشۆڕش چۆن بتوانێت پاداشتی ئەو گوندنیشنانە بداتەوە، کە شەوانی درەنگوەخت خێزانەکانیان بەخەبەر دەهێنانەوە و خواردنیان بۆ دروست دەکردن.
پرسیاری من لێرەدا ئەوەیە، کاتێک مێژوو دەنوسنەوە و پەردەی شەرم لەسەر ڕوخساری ئافرەتانی گوندنشینەکان لادەبەن.
بەو جۆرەش قارەمان بن کار و کردەوەی هاوڕەگەزبازەکانی نێو شۆڕش بدرکێنن، کەچی کراوە و چۆن هاوڕەگەزبازی لە نێو شۆڕشدا کەم تازۆر بوونی هەبووە؟
ئامانجی خۆتان لە توێی کتێبکێکدا مەبەپێکن بە چیرۆک و ڕوداوی ئەو ئافرەتانەی گوندنیشیەنەکان کە ڕۆژانێک بوو، نانی منداڵەکانیان پێشکەش بە ئێوە دەکرد!
بەڵکوو، ڕاستگۆیانە نهێنی و هاوڕەگەزبازی ئەوانەی بە ناوی کوردایەتییەوە لە شاخ ژیانیان بەسەر دەبرد.
تێبینی ئەم پۆستە تەنها بۆ ماوەی یەک ڕۆژە و دەسڕێتەوە، بۆ ڕایگشتی و نوسەرانی ئەو کتێبانەن، کە باس لەو جۆرە بێمۆڕاڵە سیاسی و کۆمەڵایەتیە دەکەن.
لە واڵی شەهاب کەریمەوە وەرگیراوە
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu