کێشەمان بەرهەم نیە کە دکتۆر بێت، کێشەمان ئەوەیە لە ڕاستیدا بەرهەم بەرهەمی هەبێت ... شەهاب کەریم ٣١/٧/٢٠٢١ ئەڵمانیا

کاک کاردۆخ کاتێک کەسێک پسپۆڕ دەبێت لە کارەکەیدا دەبێت بۆ خەڵکی ڕونبکاتەوە پسپۆڕی لە چی بوارێکدا هەیە، ئەوە گریمانەیەک و من بە هەڵەدا چووم، وەک ئەوەی بەرێزت دەڵێیت:

دکتۆر بەرهەم، دکتۆر نیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشیدا، بەڵکوو دکتۆرای لە بەشی کۆمپیەتەردا هەیە.

بەڵام کاتێک ئەم نازناوی دکتۆری لێنراوە، خەڵکی بە گشتی و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات و هەندەران بە کۆمپیوتەر ئاشنا نەبوون.

من لە ساڵی ١٩٩٥ دا لە هەندەران دەژیام، کەم کەس لە کوردانی تاراوگەدا کۆمپیوتەریان لە ماڵی خۆیاندا دەبینی، بە هەر حاڵ، وەک ئەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح سوتەمەنی سیاسەتی بنەماڵەی تاڵەبانی و مام جەلال و مەلا بەختیار بێت، دەمەوێت ئەوە بە تۆی بەڕێز بڵێم:

خوودی باڤێڵ تالەبانی و لاهوڕی شێخ جەنگی پاڵپشتی دکتۆر بەرهەم ساڵح بە سەرۆککۆماری عێراق بوون، پرسیاری ڕاستەقینە لێرەدا دروست دەبێت، مێژوو دەیسەلمێنێت، ئاستی دڵسۆزی و نیازپاکی هەموو سەرکردەکانی کورد.

بەڵام ئەو پرۆژەیاسایانەی کە لە خزمەتی هاوڵاتیانی عیراقدا هەیە و ئەم بەرهەم ساڵحە هەوڵی جدی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی داوە، کامەیە و چیە؟

دەنا تێوەگلانی لە گەندەڵی و بێمۆڕاڵی سیاسی و بەهەدەربردنی سامانی گشتی وڵات و دزینی بە میقداری ١٣٠ ملوێن دۆلار و هتد. . . لەسەری بوەتە فایلێک و چۆن دەربازبوون لە مردن محاڵە، ئاواش ڕۆژێک دێت دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق باجی گەندەڵی و بەهەدەربردنی سامانی گشتی هاوڵاتیان بدات.

من نامەوێت باس لە مێژووی پێش سەرۆککۆماری ئەم کەسە ناڕاستگۆیە بکەم، پێش چوونی بۆ هەندەران و کاری ڕێکخستن، کە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراو و لە کاتی تاقیکردنەوەی سەری ساڵی خوێندندا، پرسیارەکانیان بۆ بردبووە نێو زیندانی بەعس!

من تەنها پرسیارێک لە جەنابت دەکەم، چەند کارەساتە کەسێکی وەک دکتۆر بەرهەم ساڵح بە تاوانی کاری نهێنی ڕێکخستن لە نێو شاردا دەستگیر کرابێت و دواتر لە کاتی تاقیکردنەوەی ساڵانەی قوتابخانەدا، پرسیارەکانیان لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە، بۆ برابێتە کونجی زیندانی هەڵواسین و ئەشکەنجەدانی تێکۆشەرانی کوردستان.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیەک لەسەر نەبوونی بە سەرباز بوون، گولەباران دەکراو ماڵی سەدان ئەندامی ڕێکخستن و پێشمەرگەی دێرین کاول دەکران و خانەوادەکەی زیندانی و لە سێدارەدان دەدران؟!

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu