ئەم وێنەیە داگیرکەری ئێرانی توڕە کرد ئەمڕۆ ... پشکۆ ئەمین

 

لەجەنگی جیهانی دووهەمدا لە ساڵی 1943 ئێران ئەوکاتە ئیران لەلایەن رووسیاو بەریتانیاوە داگیرکرابوو،

لەو ساڵەدا کۆنگرەی تاران بەسترا، هەرسێ سەرکردەی جەنگی دژی نازیەکان (چەرچل و رۆزفیلت و ستالین ) لە کۆنگرەی تاراندا کۆبونەوەو، ، لەسەر ئەم سێ کورسیەی سەفارەی رووسی دانیشتن،

ئەمرۆ لەسەفارەی رووسی هەمان سێ کورسی هێنرایە دەرەوەو هەردوو سەفیری رووسی ليڤان دزاگاريان، و هاوکارە بەریتانیەکەی سايمۆن شێر كليف، لەسەری دانیشتن،

پێدەچیت چاوەروانی هاوتا ئەمریکیەکەیان بکەن تا هەر سێ لایەن لەسەر هەمان کورسی دانیشنەوە وئیران دابەشکەنەوە لە نێوان خۆیاندا،

میژوو خۆی دووبارە ناکاتەوە، کۆماری کوردستان وکۆماری دیموکراتی ئەرمینیاش دروستبیتەوە و بلوجەکانیش ئەمجارە بگەن بەمەرامی خۆیان،

سەفارەی روسی و سەفیری روسی وێنەکەیان بڵاوکردەوە،

بلێی هۆی بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە هەڵبژاردنی رەئیسی جەلاد نەبێت بە سەرۆک وەزیران، کەهەرچی وەزارەت و دەسەڵات هەیە داویەتی پاسدارەکان و توندرەوە تیرۆرستەکانی ئێران، کەبەشیکی زۆریان سزادراون لەلایەن ئەمریکاو ئەوروپاوە،

هەرئەمرۆش ئەمریکا کەتورەیە لەدواخستنی کۆبونەوەکەی ڤینا بۆ ریکەوتن لە سەرئەتۆمەکەی ئیران، هاتەسەر خەت وکۆمەڵێک شەریکات وکەس و کۆمپانیای خستە ناو خەتی سورو سزادانەوە بەهۆی ئەوەی نەوتیان لەئیران کریوەکە ئەمەش دژایەتی کردنی سزادانەکەی ئەمریکایە، کەنابێت هیچ کەس ولایەک بازرگانی لەگەل ئیراندا بکات،

بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمیرکا دەڵێت فەیلەقی قودس نەوت دەفرۆشیت و کاری تیرۆرستی و خراپی پێدەکات،

ئیرانیەکان بەم وێنەیە تورەبوون ودەڵێن، هەستی نیشتیمانی ئیرانیەکانتان بریندارکردوە،

سەفیری رووسی لیڤان دزاگاریان دەڵێت هۆی بڵاو کردنەوەی ئەم وێنەیە تەنها بەبیر هێنانەوەی ئەو هاوپەیمانیەتیەی دژی نازیەکان بوو، تەنها بۆ یادکردنەوە ئەو کارەم کردوە نەمویستوە هەستی هیچ ئیرانیەک بڕوشێنم و بریندارکەم، ئێوە بەهەڵە تێگەیتون و داوای لێبوردن دەکەم،

وینەکە جەواد زەریفی کۆنە وەزیری دەرەوەو ئەمیر عەبدلهیان تازە وەزیری دەرەوەی وکۆمەڵێکی تریشی هێنایە سەرخەت و دژایەتی خۆیان بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم وینەیە دەربری،

رایانگەیاند بڵاوکردنەوەی ئەم وینەیە دژی بنەماکانی ریکاری دبلۆماسیەتە، هۆی بریندارکردنی هەستی نەتەوەی ئیرانیەکانە،

موحسین رەزای پاریزەری بەرژەوەندیەکانی ئیران دەڵێت، کورسیە بەتاڵەکە بۆ کێیە وچارەنوسی چیلیدیت پیمان بلین،

بڵێی ئەمکارە لەم رۆژەدا هەروا بۆخۆشی بووبیت یان پەیامە درایە ئیران ودژایەتی رەئیسی وحوکمەتەکەیەتی، کەهەر هەموویان لەو کەسانەن کە ئەوروپاو ئەمریکا دژیانین،

 

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu