کورد و دەوڵەتی عوسمانی تورک ... پشکۆ ئەمین

 

کورد و دەوڵەتی عوسمانی تورک ... پشکۆ ئەمین

لەکۆتای سەدەی نۆزدەدا دەوڵەتی عوسمانی، بۆیەکەم جار لەمیژووی کوردا، بیری لەوە کردەوە کە ئەو عەشیرەتانەی دژی عوسمانلی شەردەکەن پاش شکست پێهینانیان بیانگوێزیتەوە بۆ رۆژئاوای تورکیا،

بە تایبەتی هەمەوەندەکان، کە چەندین جار شەریان دژی عوسمانیەکان دەکردو سەرانەو باجیان پێنەدەدان،

دەوڵەتی عوسمانیش سوپای دەناردە سەریان بەڵام زوربەی کات هەمەوەندەکان سەر دەکەوتن، بۆیە عوسمانیەکان بە ناچاری هێزی زیاترو گەورەتریان دەناردە سەریان، کاتێک سوپای عوسمانلی تەواو هیلاک بوون، بە دەست هۆزی هەمەوەندو زەنگەنەوە بریاریدا بەگواستنەوەیان و هەڵکەندنیان لەزێدی خۆیان کە لە نێوان کەرکوک وسلێمانی دابوو، یان

لە دەوروبەری چەم چەمال بازیان ئەودەورەبەردا بوون،

کۆمەڵێک لەهەمەوەندەکانیان بە زیندانی نێردرانە ئەزمیر تا رەوانەی تەرابلسی لیبیایان بکەن، بەڵام هەمەوەندەکان بەمە رازی نەبوو، دژی ەئمکارە وەستانەوەو پەلاماری ئەو سوپاو هیزەیاندا کەدەیانویست بیانخەنە ناو کەشتیەوەو بەرەو لیبیایان بەرن، لەم شەرەدا بەشیک لەهەمەوەندەکان توانیان ئازایانەو قارەمانانە دژی ئەوهیزە لە ئەزمیردا شەری تورک بکەن وخۆیان دەربازبکەن و هەلاتن و گەرانەوە بۆ کوردستان بە شیوەیەکی زۆر سەر سورهینەرانە !

ئەم راگواستنە، لە راگواستنی هندیە سورەکان دەچێت کە ئەمریکیە سپیەکان دژی دانیشتوانە رەسەنەکەی ئەمریکا کردیان،

دەوڵەتی عوسمانیش بەهەمانشیوە دەستی کرد بە گواستنەوەی هەردوو هۆزی هەمەوەندو زەنگەنەی کورد لە خاک وزیدی باو باپیرانیان،

ئەم دوو هۆزە، زەنگەنە و هەمەوەندەکان بەشێکیان ئیستاش لە رۆژئاوای تورکیا نیشتە جێکراوین، لە نێوان هەردوو شاری ئەنقەرەو ئەستەمبووڵدان،

من لەساڵی هەشتاو دوودا بەهۆی مامۆستا جەمال نەبەزی رەوان شادەوە کورێکی گەنجم بینی و بوەناسیاوم کە دۆستی مامۆستابوو، پاش گڤت وگۆو دواندنی گەنجەکە تێیگەیاندم کە ئەوان کاتی خۆی لە خواروی کوردستانەوە لە چەمچەماڵ و بازیانەوە پێش جەنگی جیهانی یەکەم راگوێزراوین، وەک باوک وکەس و کاری پێیان راگەیاندوەو بۆیان گێڕراوەتەوە، گەنجەکە دەیوت ئێستا ئێمە لەوناوچەیەدا ژمارەیەکی زۆرین زیاد لە سەد گوند دەبین، کە هەموو خزم و کەس وکارییەکین هەر خۆمانین لەو ناوچەیەدا، هەمووشیان بەکوردی ماوەنەتەوە، بەشێوە کوردیەکی تایبەتیش دەدوین کە خۆیان دروستیان کردوە، کە نە سورانیە و نەکرمانجی تێکەڵەیەکە لە هەردوو شیوەزارەکەو پێدەچێت کەمێک تورکیش هاتبێتە ناوی،

جگە لەمانە بەشێکیتر لەهەمەوەندەکان هەرلەم کاتانەدا لەسەردەمی ویلایەتی ئەحمەد راسم پاشادا لەسالی 1882 تا 1896 کە والی بووە لە لیبیا هەندێک کوردی بردوەو لەوێ نیشتەجێی کردون،

گوایە ئەم والیە وتویەتی کە نزیکەی 100بۆ 200 خێزانی کوردی هەمەوەند دەباتە لیبیا بەمەرجیک سوڵتانی عوسمانی پیویستی خۆراک وتۆو بۆ کشتوکال بگرێتە ئەستۆی خۆی ودابینی بکات، هەروەها هەندێکی رەوانەی بنغازی کردوە لەوێ نیشتەجێکراوین،

ئەم والیە زۆرهەوڵیداوە کە ئەو کوردانە ی براونەتە لیبیا لەوێ نیشتەجی بکرین ورازیبن بەمانەوەیان لە لیبیا، بەلام سەری نەگرت و بەشیکی زۆریان لە لیبیاوە هەڵاتوون بەشیوەیەکی سەرسورهێنەر گەراونەتەوە زیدی خۆیان، پاشان لەسوپای شیخ مەحمودا دەوری قارەمانیەتیان دیوە،

ئەمە بەسەرهات ومیژووی بەشێک لەقارەمانیەتی هۆزی هەمەوەندە، وینەکەش بەڵگەی حاشا هەڵنەگری درندەی داگیرکەری عوسمانی تورک پیشاندەدات و ئازایەتی ونەبەزینی کورد دەردەخات، ئەم قارەمانانەی نەتوەکەمان دیسان غافڵگیر کراون ولەکاتی دان وستاندا، رۆلەو قارەمانانی کورد هەر لەکاتی دان وستاندا دەستگیردەکرینو دەکوژرین، ئەوەش لەنەزانینمانە، دەمیکە دەلیین لەشەردا نایدۆڕێنین بەڵام ئەوەی بەشەڕو ئازایەتی خوێن بەدەستی دەهێنین نەزانانە لەسەر مێزی گفت وگۆکردن دەیدۆڕێنین، دەبا فێربین دووژمنان جێگەی بروانین،

 

 

 

بابەتی ساڵانی پێشوی پشکۆ ئەمین

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu