ئایا دەزانیت ⁉ خۆ گەر نایزانیت دەبیزانە و کوردبەو دوژمنی داگیرکەرانبە ... پشکۆ ئەمین

کەمال ئەتاتورکی گۆربەگۆر تا ئیشی بەکورد هەبوو، دوومنداڵی کوردی تەمەن 8 بۆ 10سالانی باوک کوژراوی بەجل وبەرگی کوردیەوە دەبردە کۆبونەوەکان و لە سەر کورسی دایدەنان ، وێنەکە دەبینیت ⁉
دەزانێت ،
دەزانیت کاتیک ئاتا تورک کرایە سەرلەشکری عوسمانلی لە دیاربەکر لەسالی 1919 دا سوپای کوردەکان کە لە دیاربەکر بوون وبە جلی کوردیەوە ئەرکی سەربازیان جێ بەجی دەکرد کردنیە پاسەوانی خۆی، بەم سیاسەتە دڵی کوردەکانی بۆلای خۆی راکیشا و بوونە دۆستی ودوایش بوونە جاشی ،⁉
دەیوت کورد دەبێت مافی حوکمی زاتی هەبێت لە تورکیادا ،
تورکیاو وڵاتی کوردو تورکە ،گۆری سەربازی نەناسراویش دەوترا کەهی سەربازیکی کوردە ⁉
دەزانیت کە سەرلەشکری کوردەکان حسەین خەیری بەگ بوو کە دوای ناردیە لۆزان گەورەترین خیانەتی پێکرد ولە رێگەی ئەم حسەینەوە بوە دۆستی زیاب ئاغاو کۆمەڵێک سەرۆک عەشیرەتی تری کورد! کە پاشان هەموویان بوونە جاشی ، تەنانەت زیاب ئاغا نەیهێشت لە بۆسەیەکدا کە شۆڕشگێڕان بۆیان دانا نەکوژرێت زیابی گۆڕ بەگۆڕ پیاوەکانی خۆی نارد شەڕی کوردەکانی کردو ئەتاتورکیش ڕێگەکەی خۆی گۆڕی و دەرباز بوو دەنا تیا دەچوو⁉
دەزانیت دوایش حسەین خەیری بەگی وەک کوردیک هەڵواسی چوونکە جلی کوردی لە بەرکردوە و لە پەرلەمانی تورکیادا بەکوردی وتاریداوە ! ⁉
دەزانیت
ئەتاتورک دوژمنی دین بوو بەڵام کە دەچوو بۆکوردستان پێش هەموو شوێنێک دەچووە مزگەوت وئایەتیشی بۆ دەخوێندنەوە و خۆی وادەردەخست لە هەموو کەس ئیسلامترە ، بەم سیاسەتە ئەتاتورک کوردی گێلدەکردو هەڵیدەخڵەتاندن و شەری پێدەکردن وتەنانەت شۆرشەکانی کوردی پێدەکوژاندنەوە ، کورد واتەنی سەگ یان تانجی نیشتیمان دەتوانیت کەرویشکی نیشتیمان باش راوبکات ، بۆیە ئەتاتورک ئەو خۆفرۆشە کوردە گیلکراوانەی بەکار دەهێنا و دوژمنانی تورکیای پێ لەناوبردن ! ⁉
دەزانیت
کاتێکیش خۆی بەهێزکرد وتی ،تورکیا یەک دەوڵەتەو یەک ئاڵاو یەک زمان ، کەوتە لەناوبردنی کورد تەنانەت دوو منداڵەکەشی لەناو برد ، کە دەیگێڕان لەگەڵ خۆیدا
دەازنیت
وتیشی بروام بەکتیبێکی پرخەیاڵ ودرۆو دەلەسە نیە کە سوێند بەتین وزەیتون بخوات ! ⁉
هاوخوێنانم ، بروا بە داگیرکەرو دوژمنانی نەتەوەکەمان مەکەن کوردبەو دژی داگیرکەران ونۆکەرانیان بە ،
هەرحیزبێک ولایەک وتی فلان داگیرکەر دۆستمانە ، زۆرباش بزانە ئەو حیزب و لایەنە ئەو کەسە نۆکەر و بەکرێگیراوە واتە کورد فرۆشە تۆش گەر کوردیت ئەوا دەتفرۆشێت !!
تەنها کورد برای کوردە ،ئەویش کوردیک کەکوردبیت نەک جاش بەکرێ گیراو، دەبیت بزانیت بۆ جاشەوبەکرێگیراوە دەنا برات نیە نەفرەت لەجاشیش !
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu