زانیاری نا ڕاست لە ژەهر خراپترە ... دیار سوڵتانی

 
بەژیانم حەزمکردووە لەسەر ئەساسی بەڵگە یان زانیاری دروست، نیقاش و گفتوو گۆ بکەم.
ئایا ئێمەی میللەتی کورد هیچ گرفتێکمان لەو کوردستانە نییە تەنها ئەوە نەبێت کۆمەڵێک سەرکردە رۆشتوون و خەریکی رابواردنن ؟!
خەڵکانێک بە بڵاو کردنەوەی هەندێک زانیاری نا دروست گرفتە ئەساسییەکانمان لە بیر دەبەنەوە کە سی ساڵە ئێمەی تاکی کورد بەدەستییەوە دەناڵێنین !!!
لەم شەوانەدا ڤیدیۆی ئەم سەرکردە کۆنانەی ناو یەکێتی بڵاو کرایەوە کە گوایە لە ( باڕ و مەیخانە) راقییەکانی تورکیا خەریکی رابواردن و ئافرەت بازی و خۆشی بازیزن !!!
وەک ئەرکی رۆژنامەوانی خۆم دوای بە دوادا چونیکی ورد بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاو کرایەوە نیوەی کوردیان پێوە مەشغوڵ کرد، کە بەندە پێموایە ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن دەستێکی رەشە بۆ تەواو تێکدانی ناو ماڵی یەکێتی تەواو ترازانی (هاوسەرۆکان) و بە دوژمنکردنی کۆمەڵێک لە کۆمەڵێکی دیکەن، دوای بەدەست هێنانی زانیاری دروست بۆ دەرکەوت لە شەقامێکی گشتی لە وڵاتی تورکیا کە شەقامەکە ناوی (قوم قاپییە) ئەم بەرێزانە لە ریستۆرانتێکدا میوانداری (نانخواردن)کراون ...
دەپرسم جا ئێمە هەچ سەرکردەیەک یان وەزیرێک یان گزیرێک سەفەر بکات و گرتەیەک یان وێنەیەکی بڵاوبێتەوە ئێمە هەموو گرفتەکانی ژیانمان لە بیر بکەین و هەموو فۆکسمان بخەینە سەر ئەو گرتەیە یان و ئەو وێنەیە ئەی پرسیسرتان لە خۆتان نەکردووە دوو سی ساڵی تریش بەرێ دەکەین هێشتا هەر لە پشتی موبیلەکەی دەستمان یا لاپتۆپەکەمانەوە هەر خەریکی قسەی زلی بێ حەل و بێ بنەماین و سات بەساتیش لە دونیای مۆدێڕنەو پێشەکەوتنی زانست و هەموو ئەو پێشکەوتنانەی کە خۆمان هۆکاری سەرەکی دواکەوتنەکەین، هەر وەک میزی حوشتر بۆ دواوە دەچین ....
ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٤ سەردانی وڵاتی هۆڵندای کرد، دوای کۆبوونەوە رەسمییەکانی، دواتر چووە شەقامەکانی ئەمستردام بەشێکیان لەو شوێنانەی پێ ئاشنا کرا و بینی خانەی لەشفرۆشی و عەرزکردنی ئافرەتان بوو لە جامخانەکاندا، جا بەو پێیە بوایە دەبوو کە گەڕایەوە ئەمریکا لەسەر کار لایانبردایە، چونکە وێنە و گرتەی لە شوینی نەشیاو بڵاو بوویەوە لەشەقامەکانی ئەمستردام، بەڵام تاکی ئەمریکی یا کۆمەڵگای ئەمریکی هەرگیز ئەمەیان نەکرد ئەزانن بۆ ؟!
چونکە ئەوان داواکاری مافەکانیان و خواستەکانیان بۆ بڵاو بونەوەی وێنەیەک یان گرتەیەک پشتگوێ ناخەن وەک تاکی کوردی یان کۆمەڵگای کوردی، لە کاتێکدا ئەم بەریزانە لە گرتەکەدا لە ریستۆرانتێکدا میوانداری خوانێک کراوون.
خۆزگە گرتە ڤیدیۆیەکەیان لە شوێنێکی نەشیاو بوایە منیش وەک ئێوە دەهۆڵێکم بەدەستمەوە گرتایەو بەشەقامەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە هەموو کون قوژبنێکیدا جاڕم بۆ بدایە ...
بەداخەوە کۆمەڵگای کوردی بەشیوەیەک دابەش بووین بەسەر رەنگ و لە ناو رەنگەکانیشدا بەسەر شەخسەکاندا هەموو گرفت و بار قورسییەکانی ژیانان لە یاد کردووەو لە سەنگەردا دانیشتووین بۆ بەدەستهێنانی عەیب و عاری یەکدی ...
(دیار سوڵتانی)
تێبینی: بە ژیانم نەبومەتە داردەستی هیچ کەسێک، هەروەها هەمیشە دژی ناعەدالەتی و زوڵم و ستەم بووم، هەروەها پێشم وایە هەموومان ئازادین لە دەرەوەی کاروبارو ئەرکەکانی سەرشانمان ئازادین لەگەڵ تێکردنی جەستەی خۆمان جا بە خواردن بێت یان بە پڕکردنەوەی حەزەکانمان، هیوادارم چیتر ئەو عەقڵیەتە بگۆڕین تێ بگەین مرۆڤ ئازادە ئازاد ..
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu