ئەگەر ئەتەوێت پارتی و یەکێتی واز لەم زوڵم و زۆرە بهێنن کە دەستیان داوەتێ! ... سلێمانی شاری شاران

ئەگەر ئەتەوێت کەرکوک و خانەقین و شەنگال و شار و شارۆچکەکانی تری دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە دەست نەچن و هانگاوێک زیاتر نزیک ببنەوە لە گەڕانەوە بۆ باوەشی جوگرافیای حکومەتی داهاتوی باشوری کوردستان!

ئەگەر دەتەوێت سلێمانی لەوە زیاتر ڕیسوا نەکرێ و بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگایەتی کاروخەباتی نەتەوەیی و ئیلهام بەخشین بە شار و شارۆچکەکانی تری سەرتاسەری کوردستان! 

ئەگەر دەتەوێت هەولێر و دهۆک ببنە نمونەیەک تاوەکو دیاربەکر و مەهاباد و قامیشلۆ و کۆبانێ حەسودیان پێ ببەن و چاویان لێ بکەن! 

بگەڕێنەوە بۆ ئامۆژگاری زۆرێک لە هاونیشتمانیە دڵسۆز و ڕاستگۆکانی باشووری کوردستان کە لە 2003 و ساڵانی دوای ئەو بەروارەدا داوایان لە مام جەلال و مەسعود بارزانی و نەوشیروان موستەفا و مەحمود سۆرانی و زۆرێکی تر لە بەناو بەرپرسانی کورد کرد کە نەچنە بەغا و ئێراق دروست نەکەنەوە!

تەنها دوو سێ ناوی دیار کە هەوڵی بێ وچانیان دا لەو بوارەدا کەمال میراودەلی و جەمال نەبەز و سەردار پشدەری ڕەنگە بەس بێ بەڵام بێ گومان بە سەدان و هەزاران پێشمەرگە و چالاکەوانی تر وەک سەربازی وون کاریان کرد لەو بوارەدا لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستان چ لە ڕێگەی پاڵتاکەوە یان وێب سایتە ئەلیکترۆنیەکان وە یان کاروچالاکیە ماندونەناس و خۆبەخشەکانیان لە سەرتاسەری دنیادا لە ڕێگەی کەمپین و ڕێپێوان و خۆپیشاندان و سیمینارەکانیان کە تیایدا پێشبینی دەقا و دەقی ئەم ڕۆژگارە ڕەشەیان کرد کە کورد و کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێ و مەخابن ئەوی ڕۆژێ سەرجەم لایەنە دەسەڵات دارەکانی کوردستان گاڵتەیان پێ دەهات و سوکایەتیان بەو هەوڵانە دەکرد!

تکایە تکایە ئەگەر ئێستاش هێندەی تاڵە مویەک باوەڕت بە کێشە ڕەواکەی کورد هەیە لە ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ماڵەوە دانیشە و بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنە بکە! چونکە لە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و لە دەستدانی نیوەی کوردستان، هەر کەسێک کە دەنگ دەدا ئەوە مانای دان پێدانان و شەرعیەت دانە بەو گۆڕانگاریانەی کە بەسەر کەرکوک و خانەقین و شەنگال و ناوچە داگیرکراوەکانی تردا هات و وەک ئیمزاکردنیکە بۆ لە دەست دانی هەمیشەیی و هەتا هەتایی ئەو ناوچانە!

تکایە پێش ئەوەی دەنگ بدەی دووجار و سێجار بیرکەرەوە لە ئەنجامەکانی دەنگدانەکەت!

ئەم بانگەوازە ناوی چەند کەسایەتیەکی تیا هاتوە کە نە لە دوور و نە لە نزیک ئاگاداری ئەم نوسینە نین بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوان دژی ئەم ڕۆژە ڕەشە بون کە باشوری کوردستانی پێدا تێ دەپەڕێ بۆیە ناویان هاتوە لێرەدا دیارە ئەوان وەیان نوێنەرەکانیان دەتوانن هەڵوێستی خۆیان هەبێت سەبارەت بەم بانگەوازە

کە دەوترێت ڕۆژگاری ڕەش بە دڵنیاییەوە مەبەستە چونکە بەعس لە لوتکەی ساڵانی دەسەڵاتیدا نەیتوانی هێندەی ئێستا باشوری کوردستان ڕیسوا بکات

تکایە مەپرسە ئەم ئیمەیڵە لە کێوە دێ و بۆ کێیە!

نوسەری ئەم دێڕانە ئاوارەیەکی پەڕاگەندەی هەندەرانە تەنانەت بۆی نیە دەنگیش بدات و هەر کەسێکش ئەم ئیمەیڵەی پێ دەگا خۆی و خوای خۆی گەر پێی باشە سوپاس گەر پێشی خراپە هەر سوپاس

ئەو تاکتیکەی کە موقتەدا سەدر بەکاری هێنا کە گوایە بایکۆتی هەڵبژاردن دەکا دەبوو حیزبە کوردیەکان بەکاریان بهێنایە و تاوەکو داواکاریە نەتەوەییەکانی کورد جێبەجێ نەکرێ نەدەبو بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی ئێراق بکەن

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu