یادەوەری ... بەڵێن ساڵح

بیری "شەباب" دەکەم

ئەو لەسەر شەقامەکان

ڕۆژە وەریوەکانی نیشتمانی هەڵدەگرتەوە. .

چاوم لە ڕێیە "قالە" بێتەوە

ساڵە نغرۆکانی عومر لەناو پاسەکاندا بلاوێنێتەوە. .

دڵم بە "جەمال" خۆشە

پێکەنین بەسەر بۆیاخچییەکانی شاردا ببەخشێتەوە. .

چاوم بە دیداری "عەبە" گەش دەبێتەوە

ئاخر ئەم پێمان دەڵێت گریان کەی دێتەوە. .

بۆنی بخوری خەمی "ئەحە" دەکەم

ئەو کاتەی نەفرەتی ڕدێنی دۆڕانی نیشتمان دەکات. . .

لە واڵی بەڕێزیانەوە وەرگیراوە

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu