پارتی بەھاتنی ماکرۆن بۆ هەولێر شاگەشکە بوە ئەڵێی هەنگوینیان لە دار گوێزدا دۆزیوەتەوە. ماکرۆن و پارتیش خۆیان ئەزانن کە ئەوەی حوکومڕانی باش و دیموکراتی بێت لەم باشوردا بونی نییە، وێڕای ئیرهاب و تۆقاندنی کۆمەڵگا و تیرۆرو دەسگیرکردنی ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی، تا بینەقاقاشیان لە دزی و خیانەت نوقوم بوە، کۆمەڵگایان برسی و بێ ئاوو کارەباو قەرزارو ڕسوا کردوەو . خۆشیان ملیاردێرن.
ئەوە خۆشەویستی نیە، تەنھا بەرژەوەندیە کە ماکرۆنی والێکردوە بکێشی بە پشتیانا و موجامەلەیان بکات.
ئەوروپاو ئەمریکاش کە کاریان پێیان نەما، چەندێک شا و سەدام و حوسنی موبارەک و حوکومەت و سەرۆکەکەی ئەفغانستانیشیان پاراست کە حکومەت و دەسەڵاتی گەورە بون، هەر ئەوەندەش فریای ئەم باندو گروپانە ئەکەون و ئەیان پارێزن.