غازی کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، من ئیمزام کردووە بۆ دەرکردنی لاهور لە کوردستان، بەڵام هەندی ئەندامی سەرکردایەتی پاش ئیمزاکردنیان پەشیمان بوونەتەوە، وەیان زانیوە ڕادوێیە.

ئیمزاکردنی سەرکردایەتی

دوای ئەوەی لێژنەیەک لە هەڤاڵانی یەکێتی بۆ گفتو گۆ ئەچنە لای هەڤاڵ کاک (لاهور )، بۆ چارەسەری کێشەکان، پێ یان ئەڵێت من بروام بە پێشنیارەکانی ئەم مەکتەب سیاسیە نیەو!!!!! شتی تر!!!

ئەڵێت ئەگەر (٦٠ )سەرکردایەتی ئیمزایان کرد ئەوە من پێشنیارەکە قبول ئەکەم، بەڵام زۆر زۆر لەو ژمارەیە زیاتر ئیمزایان کردوە

لێژنەکە گەرایەوە ئەم هەواڵەیان گەیاندە کاک (باڤڵ)، دوای گفتو گۆیەکی زۆر، پێشنیار کرا، داوا لە بەشێک لە مەکتەب سیاسی سەرکردایەتی کرا کە سەردانی دەباشان بکەن، بۆ زانیاری هەمو لایەک داوا لە هەموی نەکراوە!! ئێستا هەندێ خۆی کردۆتە قارەمان کە ئیمزای نەکردوە، راستیەکە ئەوەیە داوایان لێ نەکراوە، من بۆخۆم موبایلەکەم داخرابو تا کات ژمێر ( ٦ی )ئێوارە، دیار بۆ پەیوەندی بە منەوە کرابو، کاتی چۆم بۆ دەباشان لەگەڵ کاک (ریبوار تەها)، زورم بینی لەویدا لە هەڤاڵان، لەویدا وەرەقەیەکیان هێنا ئەو خاڵانەی تێدا نوسرابو، کێ ئیمزای ئەکات، یان ناکات ئازادە، لە پشتی کاغزەکەو، لە لیستێکی جیاوازێش، دوای خۆیندبەوەی لاپەرەکە، هەندێ گفتو گۆ ئەکرا لەبەرژەوەندی یەکێتیدا بۆ، دوای ئەوە ئیمزایان ئەکردو، من بۆخۆم ئیمزام کرد چونکە باشترین چارە سەرە بۆ وەزعی ئێستای یەکێتی و کاک (لاهورو براکانی، )ئیمزام کردوە، بەداخەوە زۆر پێش ئەم روداوانە زۆر لەراستیەکانمان بە کاک لاهور گەیاندوە، بەڵام گۆی ناگرت لە ئامۆژگاریەکان بەڵکۆ توشی، مەغروریەت بو بو، پێش نو مانگ من بە (د ئاسوم )وت ئەو برادەرە مەغرور بوە، زەرەر ئەکات بيسود بو، لەدوای هەشتی تەموز بە ئامادەبونی دەیان سەرکردایەتی زۆر لەراستیەکانم پێی وت ڕۆ بە ڕو، دوای ئەوە بە دەنگ و بەنامە، پێم وتوە راستیەکان کە چی بکات باشترە، بەداخەوە تەنها گۆێی لەوانە ئەگرت کە دروی بۆ ئەکەن ماستاو چی و مەسلەح چین، حەزی بەراستیەکان نەبو، !!! من نامەوی وردەکاری زیاتر بڵێم ئێستا، بەڵام بۆ ئاگاداری هەمو کورد، ئێستاش ئەمە لەبەرژەوەندی یەکێتی و کاک لاهورو نزیکەکانی کاک لاهۆرە، ئەگەر پێشتر گۆێی ناگرت لە قسەکانمان ئەوە راستی قسەکانمان دەرکەوت، ئێستا لەم زروفەدا باشترین چارەسەر ئەمەیە، وتەکەی خۆی ئەڵێمەوە دەیگوت لە پێناوی یەکێتیدا ئامادەم پلەو پۆستەکەم لەدەست بدەم، فەرمو ئەمە ئەو رۆژەیە کە لە پێناوی یەکێتیدا ئەوە بکەی، من ئازادم لە ژیان و بیرکردنەوەم بۆیە بێ ئەوەی کەس بزانی ئەم نوسینە بڵاۆ ئەکەمەوە، ئەگەر لەسەریشی موحاسەبە بکرێم، هەمو ئەو بۆختانانەی ئەدرێتە پاڵ ئەو هەڤاڵانەی ئیمزایان کردوە، کە بە فیڵ و بەزۆر کراوە دورە لەراستیەوە، هەندێ هەڤاڵ ئیمزای کردوە، دوای ئەڵێت وامزانی رادیویە، بەداخەوە !!!

گەر پيویست بێ رونکردنەوەی ترێش ئەدەم لە پێناوی بەرژەوەندی یەکێتیدا بێ ئەوەی هیچ کەس بتوانی رێگرێم لێ بکات، غازی کەرکوکی /٢٠٢١/٨/٢٦

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu