له پێشه‌نگایه‌کی شێوه‌کاری له (له‌نده‌ن)ی پایته‌ختی به‌ریتانیا کچه هونه‌رمه‌ندێکی کوردم بینی به چه‌ند کارێکی هونه‌ری به‌شداری کردوو بوو، هه‌م کاره‌کانی و هه‌موو به‌شداری کردنه‌که‌ی به‌و ته‌مه‌نه گه‌نجه‌یه‌ی جێ سه‌رجم بوو، دوای که‌مێک گفتوگۆ و بینین و باس کردنی کاره‌کانی زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌م کیژه هونه‌رمه‌نده(سۆنیا سه‌رکۆ یان ترێ سه‌رکۆ) له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌وه‌ده‌که‌ی هاتوونه‌ته به‌ریتانیا قۆناغه‌کانی خوێندنی بڕیوه ئه‌مێستاکه دوا ساڵی زانکۆیه‌تی. . ئه‌توانم بڵێم سۆنیا ئه‌فراندن و داهێنانی هونه‌ری پێش ته‌مه‌نی که‌تووه و په‌روه‌رده‌ی دایک و باوکی ئه‌و زه‌مینه هونه‌ریه‌یان بۆ ڕه‌خساندووه که‌تیادا سات به‌سات هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و داهێنان و ئه‌فراندن له دنیای به‌رفراوانی هونه‌ردا هه‌ر بۆ زیاتر ئاشنا بوون به کار و چالاکیه‌کانی ئه‌م کیژه به‌ڕێزه حه‌زم کرد ئه‌م دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م.
پ1/ هاتنه ناو دنیای هونه‌ریت چۆن بوو. . . حه‌زێکی سروشتی خۆت بوو یان بینینی کاری هونه‌رمه‌ندان بوو. . .
وه‌ڵام: که له باخچه‌ی ساوایان بووم له کوردستان هه‌میشه له کاتی یاری کردندا ڕیز ئه‌بووین بۆ هه‌ر یاریه‌ک بمانویستایه بیکه‌ین. . به‌ڵام به‌شی وێنه‌کێشان دایم چۆڵ بوو منیش چاوه‌ڕوانیم زۆر پێ‌ناخۆش بوو. . بۆیه دایم له به‌شی وێنه‌کێشان بووم تا بووه خولیایه‌ک بۆم وام لێهات بۆ هه‌ر شوێنێک بچوومایه ئه‌بوایه وێنه‌م بکێشایه. .
ئه‌و کاته زۆر ئاشنا نه‌بووم به کاری هونه‌ری ته‌نها پێم خۆش بوو وێنه بکێشم، یه‌که‌م وێنه‌کێش که کاره هونه‌ریه‌کانیم بینی مامۆستا دڵشاد ساحێبقران بوو، ئیشه‌کانی جێگای سه‌رنج بوون. . به مناڵی هه‌میشه پرسیارێک له لام دروست ئه‌بوو که ئه‌م وێنانه بۆ ڕوون دروست نه‌کراون یان واتای چیه؟ قه‌د لێیان تێنه‌ئه‌گه‌یشتم به‌ڵام که گه‌ووره بووم له به‌شی هونه‌ری ده‌ستم کرد به خوێندن توانیم به چاوێکی تر کاره‌کان ببینم به شێوه‌یه‌ک که حه‌ز ئه‌که‌م دووباره بڕۆمه‌وه له نزیکه‌وه به ووردی سه‌یریان بکه‌م.
پ2/ ته‌مه‌نی مناڵیت چۆن بوو؟ به‌به‌رده‌وامی خه‌ریکی وێنه‌کێشان بوویت؟
وه‌ڵام: به مناڵی له‌گه‌ڵ دایک و خوشکه‌که‌م له سلێمانی ئه‌ژیام ئه‌و کاته باوکم له تاراوگه بوو ئه‌م دووریه‌ی باوکم تاکو چه‌ند ساڵێک بۆشایه‌کی هه‌ستی و روحی دروست کردبوو. . وێنه کێشان وه‌ک چاره‌سه‌رێکی ده‌روونی لێ هاتبوو بۆم له کاتی بێزاریدا له شوێنێکی ماڵه‌که‌دا دائه‌نیشتم وێنه‌م ئه‌کێشا. . ئه‌و کاتانه وێنه‌کانم هه‌مووی ژیانێکی خه‌یاڵی بوون بۆ خۆمم دروست ئه‌کرد. . یه‌کێک له‌وانه ژیانی لادێ بوو وێنه‌ی کۆمه‌ڵێک ماڵم ئه‌کێشا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر که به‌یه‌که‌وه کۆبوونه‌وه. ژیانی لادێ تا ئه‌م ڕۆژه‌ش ئاوێته‌ی ژیانم بووه زۆر حه‌ز ئه‌که‌م که له یه‌کێک له گونده‌کانی کوردستان بژیم و چێژ له سروشتی جوانی کوردستان وه‌ربگرم. .
پ3/ له به‌ریتانیا چۆن ده‌ستت پێ کرد. . . له بواری خوێندا له چ قۆناغێکی خوێندایت. . . حه‌ز ئه‌که‌ی تا چ ئاستێک بخوێنیت؟
وه‌ڵام: له ته‌مه‌نی 12 ساڵیمه‌وه له وڵاتی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌مدا ئه‌ژیم له پۆلی هه‌شته‌وه ده‌ستم کرد به خوێندن. . سه‌ره‌تا فێربوونی زمانی ئینگلیزی سه‌خت بوو به‌ڵام نه‌بووه به به‌ربه‌ستێک بۆم. .
له دوای فێربوونی زمان بژارده‌یه‌کی زۆرم له به‌رده‌ستدا بوو له بوارێک‌دا بخوێنم له کۆلیژ، زۆرم پێئه‌وترا وا چاکه هونه‌ر وه‌کو خولیایه‌ک هه‌بێ نه‌وه‌ک وه‌کو داهاتوویه‌ک. . به‌ڵام من هه‌رگیز به‌وه ڕازی نه‌بووم. . . بۆ من گرنگ نه‌بوو له داهاتوودا چی ڕووئه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌وه بوو چۆن بتوانم بچمه دنیایه‌کی هونه‌ریه‌وه که دوورکه‌تنه‌وه لێ مه‌حاڵ بێت بڕیارمدا له کۆلیژیArt and Design ده‌ست بکه‌م به خوێندن.
له دوای ته‌واو کرد خوێندنی کۆلیژ بۆ درێژه دان به خوێندنه‌که‌م هه‌ر له بواری هونه‌ریدا بریارمدا بچمه له‌نده‌ن چونکه ده‌وره دراوه به کاری هونه‌ری و گه‌له‌ری و هونه‌رمه‌ندانی سه‌رکه‌توو. . چوونم بۆ له‌نده‌ن هه‌لێکی زۆر باش بوو بۆم. . . دوورکه‌وتنه‌وه له خێزان و ژیان به ته‌نیایی له سه‌ره‌تادا که‌مێک ناخۆش بو. ئێستا له زانکۆی Goldsmiths له به‌شی هونه‌ره جوانه‌کان ئه‌خوێنم دوا ساڵی زانکۆمه له له دوای ده‌رچوونم و ته‌واوکردنی زانکۆ خۆم ئاماده ئه‌که‌م بۆ ماسته‌ر هه‌ر له بواری هونه‌ردا. . بۆ من ئێستا زۆر فێربووم به‌ڵام هه‌ر که‌مه ئه‌مه‌وێت تاکو کۆتا قۆناغه‌کانی خوێندن بڕۆم له بواره‌که‌مدا.
ئێستا به جۆرێک که‌وتمه‌ته ژیانی هونه‌ریه‌وه که بیرم چۆته‌وه پێش ئه‌وه من کێ بووم و ژیانیم چۆن بووه.
پ4/ له چه‌ند پێشانگا و کار و چالاکی هونه‌ریدا به‌شداریت کردووه؟
- سه‌ره‌تا له پۆلی 9دا یه‌کێک له کاره هونه‌ریه‌کانم بۆ مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆکۆست هه‌لبژێدرا
- له پۆلی 10دا هه‌لی کارکردنم پێدرا له (studio print making-Green Door Studio)له‌گه‌ڵ کۆمه‌لێک هونه‌رمه‌ندی به توانای به‌ریتانی.
- له پێشانگای(Burton College به‌شداربووم خه‌ڵاتی(Principal Award به‌ده‌ست هێنا تابلۆکه‌یان لێ کڕیمه‌وه
- به‌شداریم کرد له پێشانگای (Nottingham College شاره‌وانی نوتینگهام تابلۆکه‌یان لێ کڕیمه‌وه له Loxley House واته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی نۆتینگهام دانراوه، ئه‌م به‌شداریه‌م بوو به هۆی ناساندم له ڕۆژنامه به‌ریتانیاکاندا. . .
- له ساڵی دووه‌می زانکۆ‌دا به‌شداربووم له پێشانگای Kurdish Diaspora له ڕێ ئه‌م پێشانگایه‌وه توانیمان بڕێک پاره کۆبکه‌ینه‌وه بۆ که‌مپه‌کانی کوردستان.
- ساڵی 2018 دا به‌شداریم کرد له پێشانگای Kurdish Art Fair. له له‌نده‌ن.
پ5/ هاوکاری دایک و باوکت چۆن بووه. . . تا چه‌ند هانده‌ر و یارمه‌تیده‌رت بوون؟
وه‌ڵام: دایک و باوکم ڕۆلێکی سه‌رکه‌توویان هه‌بوو له ژیانمدا. . ئه‌وان له مناڵیه‌وه تاکو ئێستا پشتگیریه‌کی زۆری منیان کردووه و به‌رده‌وام هانده‌ر و په‌ڵنه‌رم بوون هه‌روودکیان پێش له دایک بوونی من له کاری هونه‌ریدا به‌شداریان کردووه باوکم له کوردستان له کاری شانۆیدا به‌شداری کردووه و دایکم کاری سیرامیکی و چه‌رمسازی کردووه له مه‌ڵبه‌ندی ئیشی ده‌ست.
هه‌ر دووکیان هه‌میشه هه‌موو پێداویستیه‌کیان بۆ دابین ئه‌کردم تا به‌رده‌وام بم ئێستاش باوکم دنیایه‌کی هونه‌ری له مێشکدایه هه‌میشه بیرۆکه‌کانیم زۆر به جوانی بۆ باس ئه‌کات و زۆر جار وێنه ئه‌کێشێ و بۆم ئه‌نێرێ ئه‌وه‌نده له ناخه‌وه له ئیشه‌کانی و هه‌ستی تێئه‌گه‌م که دایمه پێموایه باشترن. . وێنه کێشان دنیای باوکمه چونکه له یه‌ک په‌ڕه‌ی سپیا هه‌موو هه‌ست و وشه‌کانی به یه‌ک وێنه بۆم ڕوون ئه‌کاته‌وه.
پ6/ به‌ده‌ر له کاری وێنه‌کێشان حه‌ز له خوێنده‌وه‌ی ڕۆمان و شیعر ئه‌که‌ی؟ کاری چه‌ند نووسه‌رت خوێندۆته‌وه؟؟؟
وه‌ڵام: خوێندنه‌وه به‌شێکی سه‌ره‌کی کاره‌کانمه و گرنگیه‌کی زۆرم پێداوه زیاتر له‌سه‌ر مێژوی هونه‌ر و conceptual art
به‌ده‌ر له‌وانه‌ی بۆ خوێندنه‌که‌مه پێخۆشه به تایبه‌تی کتێبی خه‌یاڵی یا خود ڕۆمان بخوێنمه‌وه ئێستا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی ((how the world Work Noam Chomsky که ده‌رباره‌ی جیۆپۆلیتیکاڵی هاوچه‌رخ.
زۆر حه‌ز به هۆنراوه‌ی کوردی ئه‌که‌م له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا باوکم بردمی بۆ ئێواره کۆڕێکی شیعر مامۆستا عه‌بدووڵا په‌شێو که تا ئێستاش هه‌ندێک له هۆنراوه‌کانیم له بیر ماوه. ئێستا زۆر جار که گوێ له هۆنراوه‌ی کوردی ئه‌گرم وێنه‌ی هۆنراوه‌که ئه‌کێشم بۆ نموونه (ئێستا کچێک نیشتمانمه) هۆنراوه‌ی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س. . . له ئێستادا خه‌ریکی کارێکم هۆنراوه کوردیه‌کان بکمه وێنه له‌سه‌ر شێوازی سوریالیزم که پێکهاتووه له خه‌یاڵ و ڕسته
پ7/ ژیانت له دکلتووری جیاوازدا چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر کاره هونه‌ریه‌کانت؟
وه‌ڵام: ژیان له دوو کلتوردا جیاوازه و زۆر کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر کاره‌کانم، چۆنیه‌تی تێڕوانینم بۆ هونه‌ر و کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر جیاوازه وه‌ک له‌و ژینگه‌یه‌ی ئێستا منی تیادام. له‌م چه‌ند ساڵه‌دا که بۆ هونه‌ر خوێندوومه تاکو ئێستا ڕۆژێک پێم نه‌وتراوه به‌م شێوه‌یه ئه‌بێ وێنه بکێشم یان فێری چۆنیه‌تی وێنه‌کێشانیان نه‌کردووم به‌ڵکو فێرکراوم سه‌یری هونه‌ر بکه‌م له لایه‌نێکی جیاوازه‌وه ئه‌وه‌ی من لێره فێربووم پێکهاتووه له بیرکردنه‌وه له هونه‌ر زیاتر وه‌ک له تێروانین لێی.
مێژووی هونه‌ر بۆی سه‌لماندووین که وێنه‌کێشان تاکو چ ئاستێکی به‌رز ئه‌توانین بڕوا به‌و شێوه‌یه‌ی که بتوانین هه‌ر شتێک وه‌ک خۆی ده‌ربهێنینه‌وه به‌ڕه‌نگه‌کان به‌ڵام له دنیای ئه‌مڕۆدا هونه‌ر پێکهاتووه له پرسیار نه‌وه‌ک له دروست کردن لێره فێربووم که هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ناخی خۆی ڕاستگۆ بێت چۆن پێخۆشه وێنه بکێشێت یان هه‌ر کارێک بکات چونکه ئه‌وه له‌یه‌کمان جیاواز ئه‌کات به‌ڵام هه‌ندێک جار هه‌مان ئه‌و کاره‌ی لێره ده‌ستخۆشیم لێ ئه‌کرێ بۆی پیشانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌م له‌وانه‌یه زۆر که‌س لێ تێنه‌گات و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر ببمه‌وه. بۆ من کاردانه‌وه‌ی بینه‌ر زۆر گرنگه چونکه ئه‌مه‌وێت هه‌م هونه‌رمه‌ندان و هه‌م که‌سانی ئاسایش بتوانن له کاره‌که تێبگه‌ن. ئه‌م دوو لایه‌نه وایان لێ کردووم هه‌ست به قورسایه‌ک بکه‌م، ئه‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌ک وێنه بکه‌م که له کۆمه‌ڵگای کوردی جێگای بێته‌وه و له هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌وێت ڕاستی ناخی خۆشم وێنه بکه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مه‌وێت، یه‌ک له‌و نموونانه وێنه‌ی ژماره (7) که پێکهاتووه له دوو ژیانی جیاواز که هه‌ردووکیان به تێڕوانین زۆر جیاوازن به‌ڵام له بیرکردنه‌وه‌دا یه‌کسانن.