له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه ڕژێمی به‌عسی به‌غدا له ساڵی 1988-1987 به (8) قۆناغ به‌ناوی ئه‌نفال هێرشێكی فراوانی كرده سه‌ر كوردستان و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان (182) هه‌زار كوردی تار و مار و زینده‌به‌چاڵ كرد، چوار هه‌زار گوند و ئاوایی خڕنۆش و خاپور كرد، زه‌ره‌ر و زیانێكی ماددی و مانه‌وی زۆری به‌كورد و كوردستان گه‌یاند. وشه‌ی ئه‌نفال وشه‌یه‌كی زۆرباوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندی جار هه‌ندی كه‌س تانه و ته‌شه‌ر له ئیسلام ده‌ده‌ن، پێم خۆشه تا ڕاده‌یه‌ك مانا و مه‌دلوله‌كانی ئه‌نفال ڕون بكه‌ینه‌وه.
سوڕه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز به‌ناوی (انفال) ه، وشه‌ی ئه‌نفال له ئایه‌تی یه‌كی سوره‌تی ئه‌نفال (2) جار له قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه، وشه‌ی انفال له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، كۆی (نفل) ه، واته زیاده، وه به‌سوننه‌تیش ده‌گوتری (نفل و نوافل)، چونكه سوننه‌ت سه‌ڕای واجبه‌كان ده‌كری و، وه له‌رووی زاراوه‌ییه‌وه، واته: حه‌لالكردنی سه‌ر و مال له جه‌نگ و جیهاد دا و، ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕوشۆڕ. سوڕه‌تی ئه‌نفال له ساڵی دووه‌می كۆچی 19 مانگ دوای كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر (r) له شاری مه‌ككه بۆ مه‌دینه، دوای جه‌نگی به‌در دابه‌زی. سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌نگی به‌در و شه‌ڕو شۆره‌كانی تر له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا و هاوه‌لانی چی لی بكه‌ن. له زمانی شه‌رع و عه‌ره‌بی (غنیمه) به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕ ده‌گوتری (فئ) یش به ده‌ستكه‌وته‌كانی بی شه‌ڕ ده‌گوتری. جه‌نگی به‌در جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره بوو، یه‌كه‌م جه‌نگ بوو پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌لانی ڕوبه‌روی ببنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆچیان كرد، بۆیه به جه‌نگی (فورقان) ناو ده‌بری، واته شه‌ڕی لێك جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ق و ناهه‌ق، كوفر و ئیسلام. سه‌حابه‌كانیش سوڕه‌تی ئه‌نفال یان به سوڕه‌تی به‌در ناو ده‌برد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دوای جه‌نگی به‌در نازل بوو، له‌م سوره‌ته‌دا خوای گه‌وره (6) جار وه‌ك هاندان به هاوه‌لان ده‌فه‌رموی: ئه‌ی ئیماندارینه. واته: خوای گه‌وره گه‌واهی ده‌دا كه هاوه‌لان له پێناو خوای گه‌وره دا ده‌جه‌نگن و له‌سه‌ر هه‌قن.
سوره‌تی ئه‌نفال زیاتر باس له لایه‌نی: یاسا دانان و جه‌نگ و جیهاد و شه‌ڕوشۆڕ و ئاشتی و گیراو و ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕ ده‌كات. ژماره‌ی سه‌حابه‌كان له‌م شه‌ڕه دا (317) كه‌س بوو، ژماره‌ی كافره‌كان هه‌زار كه‌س بوو، كه‌چی به پشتیوانی خوای گه‌وره سه‌حابه‌كان سه‌ركه‌وتن.
سه‌باره‌ت به ئه‌نفال خوای گه‌وره له ئایه‌تی (1) ی سوره‌تی ئه‌نفال پێیان ده‌فه‌رمووی:
َیسْڕَلُونَكَ عَنِ الڕَنفَالِ قُلِ الڕَنفَالُ لِلّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُواْ {الڕنفال/1} واته: ئه‌ی محه‌د (r) خه‌لك له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ر پرسیارت لی ده‌كه‌ن ئاخۆ بۆ كی یه، پێیان بڵی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ر بۆ خوا و بۆ پێغه‌مبه‌رن r، ئه‌م بڕیاره خوای گه‌وره ده‌یزانی و داویه‌تی. واته: پێغه‌مبه‌ر (r) به‌پی ی بڕیاری خوای گه‌وره ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر سه‌حابه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات. ئیتر ڕژێمی به‌غدا بۆیه ناوی ئه‌نفالی له‌هێرشه‌كانی سه‌ركورد نا تا ئیسلام ناشرین بكا‌و، خه‌ڵك هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئیسلام و، جنێوبه ئیسلام بده‌ن، چونكه زاراوه‌ی ئه‌نفال له‌قورئاندایه، خوای گه‌وره دژی كافره‌كان به‌كاری هێناوه، وه‌لی كإ دژی كوردی به‌كارهێنا، حزبی به‌عسی عه‌لمانی، كه‌حزبێكی خوانه‌ناس ودورله‌دین بوو له‌ڕوی بیروباوه‌ڕ وبڕوابوون به‌ئایین، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكێكی موسڵمانیشی تیابإ، به‌ڵام وه‌كو حزب وئایدۆلۆژیا وبه‌رنامه، حزبێكی سیكولاریست ودوورله دین بوو، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئاینه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو دژی دین بوو، بۆیه ژیانی پڕبوو له‌گرتن و كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵك وسته‌م وبإ دادی. بۆیه ناوی ئه‌نفالی له‌هێرشه‌كانی سه‌ركورد نا تا سه‌رو ماڵیان حه‌ڵالڕ بكا‌و، به‌كافریان بناسێنإ له‌دونیای ده‌ره‌وه. ڕاسته له‌كوردستانیش ئه‌حزبی عه‌لمانی هه‌بوون، له‌ڕووی فیكر‌و ئایدۆلۆژیاوه عه‌لمانی بوون، هیچ په‌یوه‌ندیان به‌دینه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو دژی دین بوون، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ زۆرسته‌م وگوناهو تاوان و بإ دینیان كرد، خه‌ڵكیان له‌دین دوور خسته‌وه تائه‌مڕۆش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌حزبی شۆڕشگێڕ‌و نه‌ته‌وه په‌رست بوون. به‌هه‌رحالڕ خه‌ڵكی كورد له‌كۆی گشتی موسڵمان بوو، چه‌وساوه‌و هه‌ژارو مافخوراو بوو، نه‌ده‌بو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕژێمی به‌عسی به‌غدا كورد تارو مار بكا‌و ناویشی لی بنإ ئه‌نفال، ئه‌وه كۆتایی دڕنده‌یی وبإ دینی ئه‌و ڕژێمه‌یه، تاروماركردنی كورد له‌كه‌یه‌كه به‌نێوچه‌وانی حزبی به‌عسی عێڕاقه‌وه‌یه. له‌ڕۆژی دوایی له‌سه‌ری موحاسه‌به ده‌كرێن، چونكه ئه‌وپه‌ڕی سته‌میان له‌كوردكرد، خوای گه‌وره‌ش له‌سته‌م خۆش نابی. وه‌لی به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێك له‌لایه‌نه عه‌لمانییه‌كانی كورد، جارێكی تربۆ لێدانی ئیسلام دێن، به‌سوكایه‌تی وقێزه‌ونی باسی ئیسلام و وشه‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌ن، هه‌ق وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تانه‌وته‌شه‌ر له‌م وشه‌یه‌و له‌ئیسلام نه‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌نفال كوردی تارومار كرد، له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی سیاسی وژیانه‌وه عه‌لمانی بوو. خۆلایه‌نێكی ئیسلامی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه تا تانه‌وته‌شه‌ر له‌ئیسلام بده‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕژێمی به‌عس بۆناشرین كردنی ئیسلام هێرش وسه‌ربازگه وسوپا وگرۆهه‌كانی سه‌ربازی به‌ناوی ئایینی ده‌كرد تاخه‌ڵك ڕقی له‌ئیسلام بإ وئیسلام ناشرین بكا، كه‌چی وه‌ك ئه‌مڕۆ بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی موسڵمان ده‌یگوت ئێمه‌ش موسلمانین. بۆیه پێویسته خه‌ڵكی موسڵمان ساده نه‌بإ وهه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تإ، ته‌نها به‌دروشم وقسه‌ی خۆش بڕوانه‌كا، به‌ڵكو بزانإ بیروباوه‌ڕی حزبه عه‌لمانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌دین بریتی یه‌له: دژایه‌تی كردنی دین وبڕوانه‌بوون به‌حوكمرنی ئیسلام وشه‌ریعه‌ت، بڕوایان به‌زیندووبونه‌وه‌و حه‌شرو حساب وبه‌هه‌شت ودۆزه‌خ وفریشته‌و زۆرشتی گرنگی ئایینی نییه، كه‌چی بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك ده‌ڵێن: ئێمه‌ش موسڵمانین. حزبی به‌عسی عێڕاقیش ده‌یگوت ئێمه‌ش موسڵمانین كه‌چی گه‌لانی عێڕاقی تارومار ده‌كرد، خه‌ڵكی له‌سه‌ر دینداری هه‌ڵده‌واسی. . .