هەرچەندە زۆرین بەڵام خۆخۆرین ... عەلی عومەر

ئێمەی کورد لەڕۆژگاری ئەم ڕۆدا لەهەموو کات زیاتر پێویستە لەناو خۆماندا تەبابین لەبەر ئەوەی سەیری ئەملا ئەکەین شەڕی نەگریسی داعش و لەولاوە بەغدا و وڵاتانی دراوسێ کە وای کردووە کورد پەرتەوازەیەکی ئێجگار گەورە بە خۆیەوە ببینێت ڕاستە پێشووتر کورد ناکۆک بووە بەڵام ئەمەی ئێستا ئەگوزەرێت لەهەموو کات ئاڵۆزترە.

بەڵام ئەگەر سەیری حاڵی خۆمان بکەین ئەبینین هەموو شتێکمان ئاوەژوو کردۆتەوە لە جیاتی هەوڵدان بۆ پێکەوە دانیشتن و چارەسەر کردنی کێشەکان دێن ئەگەڕێن بۆ قسەی بەرامبەر و هەزار تەقلەی پێ لێ ئەیەن بۆ ناشرین کردنی بەرامبەر و دۆزینەوەی خاڵی لاوازی بەرامبەر وەک ئەوەی بەرامبەر پەرلەمانتار (سروە عبدالواحید) کرا لەم ڕۆژانەدا، لەکاتێکدا قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە داکۆکیکردن بوو لە مافی پێشمەرگەقارەمانەکان و خانەوادەی شەهیدان کەچی کۆمەڵێک کەس کە لەڕاستدا بە ئتیجاهێکی حزبی هاندرابوون هاتنە سەر جادە و عەلاساز خۆپیشاندان ئەکەن بۆ سەروەری مافی شەهیدان و پێشمەرگە.

هەرئەو کەسانەی کە خۆپیشاندانیان کرد ئەگەر لێیان بپرسیت لەوانەیە هە گوێیان لە قسەکانی ئە پەرلەمانتارە نەبووبێت یانیش هەر لە عەرەبیەکەی تێنەگەیشتبێتن بەڵام کەکار گەیشتە هاندانی حزب و هەوڵدان بۆ بێڕێزکردنی لایەنی بەرامبەر ئیتر هیچ یەک لە بەها ئەخلاقیەکان ئەرزشی نامێنێت بەڵکوو، قسەکانیش کە ئەو پەلەمانتارە کردی ئەوپەڕی حەقیقەتی هەیە لەناو چینی پێشمەرگەی داکۆکیکارانی ئەم وڵاتەدا، بەڵی هەیانە ئەوەندە حاڵی خراپە لەوانەیە زۆر لەوەش خراپتری تێدابێت کەباسکرا بگرە نەک تەنها پێشمەرگە بەڵکوو لەهەموو چین و توێژەکان حاڵەتی هاوشێوەمان هەیە، وە دڵناش بین یەک و دوان نییە بەڵکوو چەندان و چەندانی تر حاڵیان خراپە لەسایەی ئەم گەندەڵکارانەوە کە هیچ نازانن جگە لە تێکدانی گوزەرانی خەڵکی نەبێت

وەئەگەر سەیرێکی خۆپیشاندانەکە بکەین ئەبینین لە هەولێر و دهۆک کرا کەچی لە سلێمانی نەکرا کە سلێمانی شاری پێشەنگ بەوە لەو مەسەلانەدا بەڵام ئتیجاهەکە ناگاتە سلێمانی و سلێمانی ئازادە لە دەربڕنی مافەکانیدا هەربۆیە دەستی حزب لەهەموو شتێکدا دیارەو ئاشکرایە هیچ پێویست بە قسەکردن ناکات.

عەلی عمر

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu