تەنها چەند ڕۆژێکی کەم تێپەڕیوە بەسەر ساڵیادی جینۆسایدی شەنگـال، لەگـەڵ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ شەنگال فرۆکەکـانی ئۆردۆغانی دۆستی کازمی بەبێ هیچ بیانویەک گەورەترین شوێنی خزمەتگوزاری خەڵکی سڤیل که نەخۆشخانەیە بۆردومان دەکـەن دەیان هاوڵاتی لە ژن ومنداڵی بێ گوناه دەکـەنە ئامانج وشەهیدیان دەکـەن.
بێ دەنگی بەرامبەر ئەم کارە تیرۆریستیە کە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ کردەوەکانی تیرۆریستانی داعش سەلمێنەری بێ توانایی عێراقە لە پاراستی سەروەری خـاکەکەی.
بێ دەنگیتان لەئاست ئەم تاوانکاریەیی لە شەنگال هەیە سەلمێنەری ئەویە ئەو مورەکەبانەی لە بەیاننامەکانتان لەساڵیادی شەنگال خەرجتان کرد جگە لە درۆیەکی زل و بۆ پۆز لێدانتان لای دۆستە ئەوروپی و ئەمریکیەکانتان هیچی تر نیە.
ئەم کردەوانە نە جاری یەکەمە و نە کۆتــا جاردەبێت تورکیا لە سەرخاکی عێراق ئەنجامیدەدات، بێ شەرمیە حکـومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لە ئاستی ئەم دوژمنکاریە بێ دەنگی هەڵبژێرن و کردەوەی فعلیان نەبێت دژ بەتورکیــا.
بەدڵنیایەوە گەر حکومەت هەر بەوشێوەیە بێ دەنگ بێت لە ئایندەدا بژاردەی خـەڵک ئەوە دەبێت خۆی خۆی بپارێزێت لەم سوپا دڕندەیە.
ڕێزان شـــــێخ دلێر
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق