فەرمووی ; تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تأریخی میللەتا قەڵغانی گولە سنگی كچان بێت لەهەڵمەتا ئەم شیعرەی بۆ (ناهیدە محمد محێدین ) كە ناسراوە بە ناهیدە سۆفی ووت نووسینی ; ئامانجی مامۆستا عمر بۆچی بۆی ووت ئەم شیعرە : ناهیدەی سۆفی ڕابەری خۆپیشاندانەكەی ساڵی ١٩٤٨ كەسەركردایەتی ئەو خۆپیشاندەی كرد كەلەو سەردەمەدا خاتوونێكی گەنجی تەمەن ١٦ساڵ بوو . . ئەم خۆپیشاندانە بۆ كرا . ؟ خەڵكی سلێمانی و هاوەڵەكانی ناهیدەی سۆفی دژی ڕێكەوتنامەی ( پۆرتسمۆس ) وەستانەوە كە ( ساڵح جەبر ) سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتی بەریتانی واژوویان كرد كەلەمێژوودا بەڕێكەتنامەی ( وثبه كانون ) ناسراوە پیرەمێردی نەمر لەو زەمەنەدا پێش دووساڵ لەمردنی خۆی لەو ڕۆژەدا لەسەرای سلێمانی دەبێت ڕووداوەكان لولەی تفەنگی حكومەتی پاشایەتی بەچاوی خۆی دەبینێت كەئاڕاستەی خەڵك و سنگی كیژانی سلێمانی دەكرێت بەچاوی خۆی دەیبینێت كەقەڵغانی گوولە سنگی كچانی سلێمانی دەبێت و ناهیدەی سۆفی سیمبولی ئەو ڕۆژەی خۆپیشاندانەكە دەبێت ناهیدەی سۆفی یەكێك بووە لەژنە تێكۆشەرەكانی سلێمانی دووساڵ زیندانی دەكرێت لەسەر ئەو خۆپیشاندانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەكرێت وە دەبێتە یەكەم ژنی زیندانی كراوی سەدەی بیستەم ناهیدەی سۆفی خێزانی كەسی ناودار وناسراوی شاری سلێمانی سەعەی گەوهەر دەبێت لەدوای شۆڕشی نوێ لەساڵی ١٩٧٦ ناهیدەی سۆفی و سەعەی گەوهەر و كچەكانی چوار جاری تر زیندانی دەكرێن دوو ساڵیش دەست بەسەر دەكرێن لەسەر سنوری عێراق و سعودیە ماڵ و سامانیان دەست بەسەر دەكرێن لەلایەن حكومەتی بەعسەوە لەیەكێك لە زیندانەكان لە (قضاء الشنافيه ) لەگوندی (غەرب ) ئەفسەری لێكۆڵینەوە بەناهیدەی سۆفی دەڵێت (حاشا ) لەكوڕە پێشمەرگەكانت بكە ئێمە بەرت دەدەین ناهیدەی سۆفی لەوەڵامدا دەڵێت كاتێك حاشا لەكوڕەكانم دەكەم كەتەسلیم ببنەوە ئەم خاتوونە هەموو ژیانی گەنجی لەدەربەدەری و ناو زیندان بەسەر برد ناهیدەی سۆفی لەساڵی ١٩٣٢ لە گەڕەكی مەڵكەندی لە دایك بوو لەساڵی ١٩٩٤ كۆچی دوایی كرد ئەوەی جێگای سەرنج و خۆشحاڵی منە كەپیرەمێرد سەرسامی بووە خوای گەورەش منی بێ بەش نەكرد لەبینینی ئەم ئافرەتە لەگەڕەكی سەرشەقام بۆ ماوەیەك دراوسێ بوون منیش بەچاوی خۆم ئەم خاتوونە ئازایەی شاری سلێمانیم بینی هەرچەند ئەو كاتە من مناڵ بووم نەم ئەزانی ئەم خاتوونە ڕابەری خۆپێشاندانەكەی ساڵی ١٩٤٨ بووە لەساڵی ١٩٧٩ تاوەكو ساڵی ١٩٨٥ ماڵیان بەرامبەر چوخمەكەی سەشەقام بوو ڕۆحت شاد بێت بەدوادا چوون و نوسینی ; ئامانجی مامۆستا عمر