بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئاگاداری حزب و لایەنە خەبات گێڕەكانی كوردستان، كەسایەتی ئاینی و كۆمەڵایەتیە بەڕێزەكان هەمو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەكوردستان، هەموو پێشمەرگە شۆڕشگێڕەكانی كوردستان، سڵاوی گەرمتان لێ بێت، حەزم كرد هەمو لایەكتان ئاگادار بكەمەوە من حسینی خلیفە جوانی و گەنجێتی تەمەنی خۆم لەشۆڕش و پێشمەرگایەتی و كوردایەتیدا سەرف كرد بۆ ئازادی و سەرخستنی گەلەكەم، خۆم و چوار برام بەردەوام پێشمەرگە بووین لە شۆڕشدا تا ڕاپەڕین و تا ئەمڕۆ، لەسەردەمی باعسیەكاندا دایكم ئەگیرا خێزانم ئەگیرا، منداڵەكانم ئەگیران براو برازاكانم ئەگیران و دوور دەخرانەوەو زیندانی دەكران لەناو شارۆچكەی سیرواندا، ڕژێمی باعس و ئیستغباراتەكانیان ماڵی من و كەسوكارەكەمیان تاڵان دەكردو خانوەكانیان دەڕوخاندین، تەنها لە سەر ئەوەی پێشمەرگە بوین و خەباتمان دەكرد بۆ ڕزگاری گەلەكەمان، ملمان كەچ نەدەكرد بۆ باعسیەكان، زۆر بەداخەوە لە ئەمڕۆی ئازادیدا لە ئەمڕۆی بەناو دیموكراسیدا دوێنێ هێزێكی ئاسایشی سلیمانی ئەیەن بەسەر شارۆچكەی سیروان داو دەیان كەسی ڕیشدار كە ڕیشیان هەیە و ئەهلی مزگەوتن گرتونیان من ئەمە جێ ئەهێڵم بۆ لێكۆڵینەوەو تەحیقیقی خۆیان بەڵام ئایا كوڕی من كە سۆسیالیستە ناوی هارونە تەمەنی 20 ساڵە تەنها لەسەر ئەوەی كوڕەكەم ڕیشی هەیە و ئەهلی مزگەوتە كوڕەكەم و دوو برازایان گرتووم بەناوی هیوا حسن و دیاری یاسین كە هیوای برازام باوكیشی و سێ براشی پێشمەرگەن و یەكێتین، لەكاتێكا ئێمە بنەماڵەیەكی ئاینی و نیشتیمان پەروەرین، قوربانیمان داوە بە خۆم و براو كەس و كارەكەم ئاسایشی لەگەڵ ئەو هێزەی كە لە سلێمانیەوە هاتون ئەوەیان لەبەرچاو نەگرت كە من ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیا لیستم و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە شۆڕشگێڕەكانی كوردستانم، كوڕەكەمیان گرتووە كە ئەمەش ناهەقیەكی ڕوون و ئاشكرایە داوا لەهەمو لایەك ئەكەم لە هەمو میدیا و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەئاست ئەم ناهەقیەی بەرامبەر بنەماڵەی ئێمە كراوە بێدەنگ نەبن و قسەی خۆتان هەبێ. چون گومانم لەوە هەیە لەژێر فشار وتەعزیبدا زەخت بخەنە سەر كوڕەكەم بیهێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆن تۆمەتی قورس بدەنە پەنای كوڕو برازاكانم تەنها لەسەر ئەوەی كە ئێمە سۆسیالیستین و لەگەڵ كاكە حمەی حاجی محموداین. وە منیش ئامادەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریم لەسەر ئەو ناهەقیەی بەرامبەر خانەوادەی ئێمە كراوە.
حسین خلیفە محمد
9/12/2021