فێربونی ئینگلیزی به‌ شیعرو رسته‌/ به‌یتی ژماره‌ 1786و 1787

 

په‌راوێز: به‌ چاوه‌ گه‌شه‌كانی خۆت سه‌رنجی وێنه‌كه‌ بده‌، هه‌ر وشه‌یه‌كی به‌یته‌شیعره‌كان ژماره‌یه‌كی له‌پاڵدایه‌، پاشان سه‌رنجی ئه‌و ژماره‌یه‌ بده‌ له‌ناو ئه‌م تێكسته‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ دامبه‌زاندووه‌، یه‌ك له‌دوای یه‌ك رسته‌ بۆ سه‌رجه‌م وشه‌كان هێنراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌ردوو زمانه‌كه‌.

1.  فرمێسك ده‌ڕێژێ= فرمێسك ده‌ڕێژێت. یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ نائاساییه‌كان. داڕشته‌ی رابردوو و ته‌سریفی سێیه‌میشی هه‌روه‌ك خۆیه‌تی  و ناگۆڕێت.

She shed a few tears at her daughter's wedding.

له‌ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی كچه‌كه‌یدا، كه‌مێك فرمێسكی رشت.

Dogs shed tears of joy when they reunite with their humans after an extended time part.

سه‌گ پاش شادبونه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌دوای دابڕانێكی زۆر، فرمێسكی خۆشی ده‌ڕێژێت. واته‌ له‌خۆشیدا ده‌گری.

2.  وه‌ك ناو به‌مانای دراو (ی كانزایی نه‌ك كاغه‌ز) دێت و وه‌ك كار به‌ مانای "داده‌ڕێژێ" دێت.

داده‌ڕێژێ= داده‌ڕێژێت.

The date on the coin is 1789.

ئه‌و مێژووه‌ی له‌سه‌ر دراوه‌كه‌یه‌ ساڵی 1789یه‌.

Who did coin that famous term.

كێ ئه‌و چه‌مكه‌‌ به‌ناوبانگه‌ی داڕشت؟

 

3.  كامیل= (ع: كامل)= ته‌واو: بێ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی.

مومتاز= نایاب

I made a mistake! Nobody’s perfect.

من هه‌ڵه‌یه‌كم كرد. هیچ كه‌سێك كامیل نیه‌.

when a male penguin falls in love with female penguin, he searches the entire beach to find perfect pebble to present her.

كاتێك په‌نگوینێكی نێر عاشقی یه‌كێكی مێ ده‌بێت، ته‌واوی كه‌ناراوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وێكی نایاب (كه‌ له‌لای په‌نگوین شتێكی زۆر به‌نرخه‌ وه‌ك ئاڵتونی لای خۆمان) بدۆزێته‌وه‌ تاوه‌كو وه‌ك دیاری پێشكه‌شی بكات.

4.  به‌مانای ته‌پڵه‌ك و بیرازیش دێت. مه‌به‌ستم له‌ته‌پڵه‌ك لێره‌دا ته‌پڵه‌كی چه‌ره‌سات و شیرینی له‌سه‌ردانان و هی به‌رده‌م قه‌نه‌فه‌یه‌ نه‌ك ته‌پڵه‌كی جگه‌ره‌.

بیراز= (ع: براز)= پيسايي. زیاتر له‌بواری پزیشكیدا به‌م مانایه‌ به‌كارده‌هێنرێت.

Please bring the three-legged stool to this room.

تكایه‌ ته‌پڵه‌كه‌ سێقاچه‌كه‌ بهێنه‌ بۆ ئه‌م ژوره‌.   

If you see much of blood in your child’s stool, you must take it to the emergency hospital immediately.

ئه‌گه‌ر له‌پیسایی منداڵه‌كه‌تدا خوێن زۆر ببینیت، پێویسته‌ ده‌سبه‌جێ بیبه‌یت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.

Drinking plenty of fluids, especially water, helps to soften your stool and prevent constipation. Aim for eight glasses of water per day.

خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر شله‌مه‌نی، به‌تایبه‌تی ئاو، یارمه‌تی نه‌مكردنی پیساییت ده‌دات و رێگرد ده‌بێت له‌قه‌بزی. رۆژانه‌ هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌.

Believe it or not, around 75% of stool is water!

بڕواده‌كه‌یت یان نا، نزیكه‌ی له‌سه‌دا 75ی پیسایی له‌ئاو پێكدێت!

...

سه‌رچاوه‌: كتێبی ئینگلیزینامه‌ی والی/ چاپی 198هه‌م

... 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu