کاتێ خۆی چە ورە خۆرە کانی ناو دوێوخانە گە رمو گوڕە سیاسی و عە شایریە کە ی سە رۆکی تاڵە بانی، کە ئە ندامی سۆشیال دیموکراتە کانی ئە وروپاو دونیا یە کێتێە کی کرد بە یانە یە کی سۆشیال فاملی ، لەو کات و سەردەمانەدا، تالەبانی و یاوەرانی کەهەرگیز بیریان بەلای دواڕۆژی یەکێتی نەدەڕۆیشت، کەبەو کردەسیاسیە چەپەڵانەیان، یەکێتی بەرەو کەناری مەرگ دەبەن ، ئەو تاقم ودارو دەستەبەرژەوەندی خۆ خوازانەلەو ڕۆژانەدا، لەحەیبەتی هەڵپەی پۆست و پارەدزین و قونتەراتچێتی و قاچاخچێتدا، خۆیانیان خستوو بووەناو گەمەی پاشقوڵ و لەقەوەشاندن و ڕمبازێن بۆ پۆست و دەسەڵات و پارەو پوول وپایە. جەمعێکی زۆر لەو بوودەڵەسیاسیەئێکسپایەرانەی شاخ، دەورو پشتی تاڵەبانیان تەنی بوو، تاڵەبانیان زوو زوو هاندەدا بەوەی کەنەوشێروان مستەفا، پیلانی گۆڕانکاری و ڕیشەکێشکردنی، گەلێی لەسەرکردەو مەسوولینی ناو یەکێتی بەدەستەوەیه، مەشغوڵی دانانی بەرنامەڕێژییەکەبۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی جەنابتان لەناو یەکێتیدا، وەپیلانیشی داناوەبۆ ڕێگیری کردن لەبەردەم ئەندامانی بنەماڵەکەی جەنابتان، کەلەئایندەدا نەتوانن لەناو ڕیزەکانی یەکێتیدا پۆست و پایی گرنگیان هەبێ، وەنەخشەپیلانیکیش هەیەبۆ تەسفیەکردنی ئەوانەی کەلەدەورو پشتی تۆ دان وەلەتۆ وەوەنزیکنو تۆیان خۆش دەوێت ، واتا بەکوردی و کرمانجیەکەی بێ، نەوشێروان ئینقلابێکی، سیاسیانەی بەدەستەوەیەو بەتەمایشەکش مەلیکت لێی بکات لەسەر کورسی سکرتێری گشتی یەکێتی لات بەرێت . تاڵەبانیش لەحەشمەتی، کورسی سەرۆکایەتی بەغادادا و لەدەستدانی پلەو پایەو دەسەڵاتەکانی لەناو یەکێتیدا، دەهری بوو لەکاکەنەوشێروان و ئەو پیلان و بەرنامانەی کەنەخشەی بۆ کێشا بوون، نەوشێروان بۆ چاکسازی و پاکسازیی و داڕێشتنی ڕێڕەوی ڕیفۆرمکردن و نوێ بوونەوەلەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا چ لەڕۆژی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوەهەتا دەگاتەگۆڕان لەهەیکەلی ڕێخراوەی و پەیڕەو پرۆگرامی ناو خۆی یەکێتیدا، ئەوەبوو چەورەو حازر خۆرەسیاسیەکانی دەورووپشتی تاڵەبانیو خودی تاڵەبانیدا، لەکۆنگرەی چواری یەکێتیدا گەلەکۆمەیەکی بێ ڕەوشتانەی سیاسیانەیان کرد لەکاکەنەوشێروان و بەرنامەو پرۆژەکانی بۆ چاکسازی و پاکسازی و ڕیفۆرم و نوێ کردنەوەی یەکێتی، تاڵەبانی بەبەڵێنی پێدان پۆست و پول و پارەبەبەشدار بوانی کۆنگرەی چواری یەکێتی، داوای کرد لەبەشدار بووانی کۆنگرەی چوار، کەدەنگ بدەن بەدژی کاکەنەوشێروان و بەرنامەکانی نەوشێروان ونیازەکانی، بەڵکو دەنگ نەهێنێت لەکۆنگرەکەدا . بەرئەنجامی دەنگ نەهێنانی لاینگرانی ڕیفۆرم، ئەوەبوو کتلەی ڕیفۆرم وچاکسازی و پاکسازی و نوێ بوونەوەی یەکێتی هیچ ڕێگایەکی لەپێشدا نەما، جگەلەڕێگای دەرچوون لەناو ئەو بۆرەشۆڕشگێرو سیاسیانەی یەکێتیەکەی تاقمو بنەماڵەی تاڵەبانیدا . لەو کاتوساتانەدا، مەلا بەختیارەو کۆسرەتییەکانی ناو یەکێتی وایان دەزانی بەنەمانی نەوشێروان لەناو یەکێتیدا، ئەوان دەتوانن یەکێتی بەڕێوەبەرن لەپاڵ گۆچانەشەڕو شەقەکەی تاڵ بانیدا . کۆسرەت و مەلا بەختیار بەدەرپەڕانی نەوشێروان مستەفا، لەناو یەکێتییا، بزەی سمێڵیان دەهات و زوو دەستیان بەسمێڵیاندا دەهێنا لەخۆشی و خەیاڵی بەدەستهێنانی پۆستی کەسی دووهەمی ناویەکێتی شاگەش بوو بوون لەو کاتەدا، بەتایبەتیش کوسرەت ڕەسوڵ زوو زوو نەکهەر سمێڵی ڕەش دەکرد بەڵکو سەرو برۆیشی ڕەش دەکرد لەخۆشی بەدەستهێنانی پۆستی کەسی دووهەمی ناو یەکێتی . کوسرەت ڕەسوڵ پیاوێکی سەربازی و پێشمەرگەیەکی قەرەمانه، کەس ناتوانێت نکۆڵی لەئازایەتی و ماندوو بوونی ئەو پیاوەبکات لەناو ڕیزەکانی یەکێتییا، بەڵام کاک کۆسرەت ئەو کەسەسیاسی زانەنیه، کەبتوانێت یەکێتی بەڕێوەبەرێ، مەلا بەختیاریش مێژوویکی ئاڵۆزی هەس کەپڕ لەهەڵپەی سیاسی و پۆست و پایەپەرەستی وەکۆمەڵێ هەڵبەزین ودابەزین سیاسی هەیەلەمێژوویی خەباتی سیاسیی دا، هیچ کاتێ مەلا بەختیار ئەستقراری سایکۆلۆژی سیاسی بەخۆیەوەنەدێ وەنەشی توانێوەخۆی کۆنترۆڵ بکات کاتێ دەگات سنوری هەڵپەبۆ دەسەڵاتگەرایەتی کەلەناخی سیاسیدا ڕەگو ڕیشەی داکوتاوەلەسەرەتای چوونە ناو دونیای سیاسەتەوه، هەتا وەکو ئەمڕۆکەمەلا لەو هەڵپەهەڵپیی نەکەوتوەبۆ دەسکەوتی سیاسی و پل و پایەو پۆست . هەر چەندنەمافی خۆیەتی هەوڵی بەدەستهێنانی پۆست و پایەبدات بۆ خۆی، بێ شک هەموو کەسێکی سیاسی ئەو تموحەی هەیه، کەکار بکات بۆ بەدەستهێنانی پۆست و پایی باڵاو گرنگتر لەناو حزبەکەیدا، بەمەرجێ ئەبێت ئەو کەسەلەڕێگای کارو چالاکی و خمخۆری و ئامادەبوونیوەبێت کەبتوانێت ئەو ئەرک و بەبەرپرسیاری بوونەلەئاستۆی خۆی بگر ێت و کارو چالاکیەکانی بەشێوەیەکی سەرکوتووانەبەئەنجام بگەینێت، نەك لەڕێگای پاشقولگردن لەئەندامانی حزبەکەی و خۆ نیزیککردنەوەلەدەسەڵاتدارەپلەیەکەم و دووەم ناو حزبەکەیەوەبۆ بەرژەوەندی بەدەستهێنانی پۆست و پایی باڵاتر .
لەو سات و وەختەدا، کەکاك نەوشێروان لەناو یەکێتیدا ناچار کرا بەجێهێشتنی یەکێتی، لێرەدا ئەبێت هەموو ئەو انەی ناو یەکێتین و ئەوانەیشەکەغەیرەیەکێتین، ئەو ڕاستیەبزانن، یەکەم سەرکردەلەناو یەکێتیدا، کەبەیەکێتیەوەزۆرتر لەوانی دی ماندوو بوو بێت بەیەکێتیەوه، بێ گومان نەوشێروان مسەفا بوو نەك تاڵەبانی . ئەگەر ئەم دونیای ئەمڕۆ جێگای مسقالێ حەقی تێدا بوایتەوە!، بەدڵنیاییەوەئەوه، ئێستا ئەبوایەبووترایەیەکێتیەکەی نەو شێروان مستەفا، نەكیەكێتیەکەی مامه، مەخابن ئەم دونیا لەوەتەی هەیەو هەس لەگەڵ درۆ و هێزو پارەوپوولدا بووه، هەر بۆیشەهەمیشەو هەردەم ڕاستیەکان چەواشەکروان بەزەبری هیزو وپارەو پوول درۆ بەکوردیەکەی پارەو هێزو درۆ لەلای کێی بوو بێ ئەوەڕاستی و حەقیش لەوێدا ملشۆڕکراون بەزەبری درۆ پارەو هێز .
کاتی خۆی ووتم، ، یەکێتی وەکو ڕەشماڵێکەکەبەگوریسێکی ڕزیو شەتکدرا بێت بەهێندێ مێخی لەرزۆکەوه، بەدەرچونی کاك نەوشێروان لەناو ڕیزەکانی یەکێتیدا، پێشبینی ئەوەم کرد کەیەکێتی وەکو ئەو ڕەشماڵەی پێ دەێت کەبەگوریسەکۆن و ڕزیوەکەوا شەتەک درابێ و لەگەڵ جووڵەکردنی هەر مێخێکی ئەو ڕەشماڵەدا لەتێک لەگوریسەکەلێی دەپسێت، وەهێدی هێدی ئەو ڕەشماڵەیی کەپێ دەگوترێ ڕەشماڵەکەی یەکێتی بەمروری زەمانەو کاتو ڕۆژ بەدەیان پارچەی لێدەبێتەوەو هەر کەسو بستێ لەڕەشماڵ و گوریسەڕزیوەیەبۆ خۆی لێی دەکاتەوە.
لەم ڕۆژانەدا یەکێتی بوەتەئەو ڕشماڵەکەبەو گوریسەڕزیوەو وەبەو چەند مێخەلەرزۆکەوەشەتەک دراوه، نەلەتوانایدایەبەرگەی ڕەشەباێ بگرێ، وەنه، نەرمەبایەكیش . شاڵاوی عەلی عسکری و ڕێبازی کۆسەرست ڕەسوڵ لەئێستەدا دەیانەوێ بەشی خۆیانی ڵێی بپچڕێنن، لاهوریش ناچارکراوەداوای بەشی خۆی بکات . ئەو ڕشماڵەیی کەپێی دەگوترێ ماڵەگەورەکەی یەکێتی، گورسی ڕەشماڵەکەی ڕزیوه، چی دی بەرگەی نەك ڕەشەباێ ناگرێت بەڵکو بەرگەی نەرمەفوو یەکی لاهورو ڕێبازو شاڵاوێش ناگرێ، لەمڕۆدا کەبەزۆر تۆپزی بەخانەخوێی کرنەی ناو ڕەشماڵەگورسی ڕزیوەکەو وەبەمێخەلەقو شەقەکانیەوەتاپۆکراوەبەناو باڤیڵ وقوبادو شانازو مەلا بەختیارەوه، ئەوانەی لەمڕۆدا خاوەندارێتی لەو ڕەشماڵەگوریس ڕزیوەدەکەن ترسی ڕەشەبای توڕەی لاهورو شاڵاو ڕێبازی کۆسرەت ڕەسوڵ تێکەوتوه، ئەمڕۆ ئەو سێ کوچکەی توڕەیی ناویەکێتی و دەروەی یەکێتی هەڕەشەی خۆیانیان بەیان کردوەلەدژی دوو کوڕەکەی تاڵەبانیادا، دەیانەوێ گوریسەڕزیوەکانی ئەو ڕەشماڵ بپسێنن و ماڵەگەوراکەی یەکێتی بەسەر بنەمالەی تاڵەبانی و لاینگیرانیدا بڕوخێنن .