وەفایەک بۆ فیگەن یوکسەداغ ... نوسینی کەژاڵ نوری

وەفایەک بۆ فیگەن یوکسەداغ ... نوسینی کەژاڵ نوری

حەزدەکەم تورکیم زانیبا
بۆ ئەوەی پێت بڵێم سوپاس
وەک نوچەیەکی زۆر گرنگ
بتکەم بە کورتەی دەنگ و باس
وەکو دیاردەیەکی دەگمەن
وەک گزنگێکی بەیانی
بتکەم بە شاڕێگەی زاگرۆس
وەکو ژنێکی کەیهانیی
حەز دەکەم تورکیم زانیبا
بۆ ئەوەی پێت بڵێم :-ئانێ
تۆ خەیاڵێکی ئاوریشمی
لە نێو سکێچی رۆمانێ
حەزدەکەم تورکیم زانیبا
بۆ ئەوەی بنوسم:- گویزلەر
فەرووی بۆری فڕێ داوەو
کراسی کوردیی کردۆتە بەر
حەز دەکەم کوردیت زانیبا
تا وەک پەیامبەرێکی ئەنادۆڵ
پەرتوکی ئاشتیت نوسیبا
وەک پەرجوویەک بۆ کوردی زۆڵ
ئەی هەڵگری خەمی گەلان
ئەی مەشخەڵی پرۆسەی ئاشتی
چەند حەیفە کۆتری سپی
گورگ زیندان بکا پاداشتی.
هۆڵەندا
١٧-٥-٢٠٢٤
wefayek bo fîgen yuksedaẍ
tkaye weku wefayek bilawî bikenewe
nusînî kejall nurî
ḧezdekem turkîm zanîba
bo eweyi pêt billêm supas
wek nuçeyekî zor giring
bitkem be kurteyi deng û bas
weku diyardeyekî degmen
wek gzngêkî beyanî
bitkem be şarrêgeyi zagros
weku jinêkî keyhanîyi
ḧez dekem turkîm zanîba
bo eweyi pêt billêm :-anê
to xeyallêkî awrîşmî
le nêw skêçî romanê
ḧezdekem turkîm zanîba
bo eweyi binusm:- gwîzler
feruwî borî frrê dawew
krasî kurdîyi krdote ber
ḧez dekem kurdît zanîba
ta wek peyamberêkî enadoll
pertukî aşitît nusîba
wek percûyek bo kurdî zoll
eyi hellgrî xemî gelan
eyi meşxellî proseyi aşitî
çend ḧeyfe kotirî spî
gurg zîndan bika padaşitî.
hollend
تێبێنی:-
چەند جارێک هەڤالان گلەییان ئاراستەکردووم کە بۆچی شتێک بۆ فیگەن یوکسەداغ وەکو وەفایەک کە خۆی تورکە و لە زیندانی تورکیادایە لە پێناوی دۆزی رەوای گەلی کورددا نانوسم. بۆیە ئەمڕۆ گلەییەکانم لەبەرچاو گرت و بەهۆکاری ئەوەی کە لە دادگای نادادی تورکیا بە ٣١ یەک ساڵ زیندانی حوکمدرا بۆیە بریارم دا ئەو پارچە لیرکەی بۆ بنوسم،، هەرچەندە لە ئاستی گەورەیی ئەودا نیە، بەلام هیوادارم ئەرکێکی بچوکم بە جێگەیاندبێ وەکو وەفایەک.. ریز
ئانێ :- بە کوردی واتە دایە ، وشەکە تورکیە
گویزلەر :- واتە چاو

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu