کۆتای ساڵە لهیادتدا چه‌پکێ وشه‌ی به‌هه‌ست و سۆز
ده‌هۆنمه‌وه له‌شیعرێکدا گڕ بڵێسه‌ی شەبەنگ نه‌ورۆز
پێشکه‌شت بێ شاسواره‌که‌ی هه‌یبه‌سوڵتان چیا باواجی
کەرکوک ئازاد لەڕاپەڕین قائیدهکهم خوێنت پیرۆز
پێشمەرگەپەروەر. .
له‌چاوی ماری نه‌ده‌گه‌ڕاوه هه‌تا برێی ئازا و جوامێر کوڕی ته‌نگانه‌ی پشت پێبه‌ستن. فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ر هه‌میشه داکۆکیکاری مافی ئه‌وان بوو له‌هه‌مبه‌ر سەرکردە و به‌رپرسه‌کان، لۆیه زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه براده‌ر و هاوده‌می دڵسۆزی بوون، که‌س نه‌بوو پێیوه په‌یوه‌ست نه‌بی و خۆشی نه‌وێ! چونکه که‌سایه‌تیه‌کی گونجاوبوو، هه‌رکه‌سیش جاره‌ک لێی کشابیتهوه ئێستا به‌خۆیدا ده‌چته‌وه خۆزگه ده‌خوازی وانه‌بایه.
کوڕەهەژار. .
ئاوکوفی کوڕه هه‌ژار و ڕه‌نجده‌ران هه‌میشه ده‌م به‌پێکه‌نینی خۆشیبه‌خش، گێی له‌هه‌مووان ڕاده‌گرت هه‌رگیز خۆسه‌پێنه‌ر و بێزارکارنهبوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌کانی هۆشیاری و بێئاگایی یا پابهندان و سه‌ره‌ڕۆکان ده‌گونجا هه‌مووان گوێڕایه‌ڵیان ده‌کرد که‌سایه‌تیه‌کی به‌کێش و جێگای ڕێزی هه‌مووان بوو.
کۆپتەرشکێن. .
له‌ڕواڵه‌ت واده‌رده‌که‌وت شل و شهپهت وات ده‌زانی بێ تاقه‌ت و بێباکه له‌وه‌ستان و ڕۆیشتنیدا به‌ڵام لۆ شه‌ڕ گورجوگۆر بێ وێنه‌بوو جێمتمانه‌ی هه‌موو فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌کانی خۆی بوو. له‌شه‌ڕی بێتواته‌ی 1983 ئاربیجی لهکۆپتهردا و به‌په‌له‌پڕوزێ گه‌یشته‌وه سه‌ربازگه‌ی چارقوڕنه.
دەستەی هێرش. .
به‌شداری زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری داستانه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کردیه له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌کان له هه‌رهه‌موویان ده‌سته‌ی هێرش و ههرهپێشهوهبووه! وه‌ک فه‌رمانده سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین شه‌ڕی سه‌ختی کردیه له‌گوندی قۆڕیتان و دۆڵی خه‌له‌کان و . . . تاد. جاره‌ک گوله به‌سه‌ر لای چه‌پی سینگی که‌وت واته سه‌ردڵی ده‌یگۆت: نارێم نایبڕی!
خۆشگۆ. .
جگه له‌گه‌وره‌یی و شایسته‌یی که‌سێکی خۆشبهزم و شاییزانهکی بێ هاوتابوو بهگۆچانێ سه‌رچۆپی ده‌گرت هه‌رده‌م وره به‌رز و نه‌شێواوی یه‌که‌م ته‌قه تا دوا ته‌قه‌ی شه‌ڕبوو. له‌شه‌ری کۆپته‌ر له‌سه‌ربانی واڵا ڕێزه فیشه‌کی زنجیری بیکه‌یسی لهکۆپتهر به‌تاڵ ده‌کرد ئه‌وانه‌ی نهیاندیتبی له‌وه‌یه به‌خه‌ون و فلیم بێتهبهرچاویان به‌ڵام جه‌عفه‌ر که‌سایه‌تیه قاره‌مانه ڕاستهقینهکهبوو هیچ که‌سه‌ک نکۆڵی پێ لێ ناکرێ!
قائید یان دەروێش. .
قائید بوویته ناسناوی تایبه‌ت به‌خۆی، له‌ناو برا پێشمه‌رگه‌کانی پڕ به‌واتای ناسناوه‌که‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌کرد. زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کان هێز و وزه‌ی ئازایه‌تیان لێ وه‌رده‌گرت ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان نه‌دیتبوو به‌پشتیوانی ئه‌و چاویان ده‌کراوه! لەخۆشەویستیەوە بەدەروێشیش بانگ دەکرا.
فەرماندەی پارتیزان. .
لەدوای ئه‌نفالیش له‌خاکی سۆتماکی ده‌شتی کۆیه‌ی بێ ئاوه‌دانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانی زۆر سه‌رکه‌وتووانه کرد. دووه‌مین سه‌رتیپی 93 ی کۆیه بوو له‌دوای کاک ڕه‌هبه‌ری سه‌یدبرایم که‌خه‌ڵکی کۆیه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تیپه‌ی کردبی تا دوا سات لهڕاپەڕینی 1991 شه‌ڕی ئازادی یەکەمجارەی که‌رکوک بهدۆشکهی کۆپته‌ر له‌سه‌ر خاکی بابه‌گوڕگوڕ خوێنی پژانده سه‌ر بیره نه‌وته کوردیه‌کان تا ئێستاش بڵێسه‌یه‌کی سوری به‌ئاگری بابه‌گوڕگوڕ و نهورۆزداوه.
لهدواڕستهی دوان و یادمانی قائید:
تۆ پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی
تۆ فه‌رمانده‌ی هاوڕێمانی
بێ نازوفیز گەلێ ساده‌ی
قاره‌مانیت ههرئامادهی
چاو لهگولهش ناتروکێنی
وره‌ی دوژمن ده‌ڕوخێنی
نهدهشێوێیت نه‌ده‌پرسی
هه‌رگیز له‌مردن ناترسی
ئێستا ده‌سته‌ی شه‌هیدانی
هه‌روای له‌ناو دڵ و گیانی
دڵشاد تاقانه
فێیسبووکانە. . ئەو یادمانەم لەحەڤدەی بەفرانباری دووهەزاروپازدە بڵاوکردیتەوە واتا 17. 12. 2015.