(ئاوات، قارەمان نییە، بەڵکو خەڵکی دێی قارەمانە!) ... دەوەن مەعروف

(١)
کاکڵەی ئەو هێزەی کە ڕابەرایەتی دەکردین، بۆ پێشەوە، ڕۆحی شەهیدەکانمان بوو، هێزی بیرکردنەوەشمان، ئەو بنەما مەعریفییە بوو، کە لەناو بیرکردنەوەی کۆمەڵە دا دەمانخوێندەوە.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە هەموو باڵەکانییەوە، لەسەرتاسەری کوردستاندا، خاوەنی دەنگدانەوەیەکی جوامێرانە بوو، بە جۆرێک کە دوژمنانی کورد، حسابی تایبەت و وردیان بۆ دەکرد. ئەمەش دەلالەتی ئازایەتیی و خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی بوو لە گشت ناوچەکانی باشووری کوردستان. جێگەی شانازییە کە هاوڕێیانێکی زۆر لەناو ئەم مێژووە بایەخدارەدا شەهید بوون و ئێستا تەنیا یادەوەرییەکانیان بۆ ئێمە زیندوون و بۆ ئەبەد لە بیرناچنەوە. جاهەرکەسێک کەمێک (بە بەینەت*)بێت نابێت هەرگیز هاوڕێ شەهیدەکانی لەیاد بکات. کاتێک یادەوەرییەکانی یان چیرۆکی داستانەکان دەنووسێتەوە، دەبێت پێش هەموو شتێک ناوی ئەو جوامێرانە بێنێت کە لەپاڵ خودی خۆیدا لەناو داستانەکاندا شەهید بوون. ئەگەرەکو ئەو کەسە باسی هاوڕێ شەهیدەکانی خۆی نەکرد مانای وایە لە دەرەوەی جوامێریی و ئازایەتییە.
لەم شەوانەدا چاوپێکەوتنێکی کاک (ئاواتی، خەڵکی دێی قارەمانم) بینی کەباسی کۆمەڵێک ڕووداوی دەکرد لەساڵانی حەفتاکان و تا کۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیست. جێگەی خۆیەتی لێرەدا قامکی ڕەخنەم لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بخەمە ڕوو کە کاک ئاوات باسی نەکروون.
یەکەم: بۆ زانیاری گشت هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژا، کاکە (جەمال عەلی مەعروف) ناسراو (جەمالە ڕەش) و لەناو ڕێکخستنەکانی شاردا بەناوی (نەبەز) کۆی کارەکانی کۆمەڵەی بەشێوەکی مەردانەو جوامێرانە بەجێ گەیاندووە. سێ کاری گرنگ هەیە لەمێژووی ژیانی خەباتی کاکە جەمالە ڕەشدا دەبێت لێرەدا ئاماژەیان پێ بدەم.
یەکەم: بۆ هەستانەوەو دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری، لە دووای ئاشبەتاڵ، چەند پارچە چەکێکی پێشکەش بەهاوڕێیانی کۆمەڵە کردووەو ئەمەکارەش یەکێک بووە لە گرنگترین کارەکانی کاکە جەمال ڕەش.
دووەم: لەسەر ڕاسپاردەی کاک ئارام و هاوڕێیانی کۆمیتەی هەرێمەکان، دووجار کاکە جەمال، دەچێتە سوریا و نامەی کاک ئارام و سەرکردایەتی کۆمەڵە دەگەێنێتە دەستی مام جەلال.
سێیەم: کاتێک دەچیتە سوریا، لەسەر داوای هاوڕێیانی کۆمەڵە، (طابعة - ئامێرێکی چاپ) دەکرێت و لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتەوە بۆ هاوڕێیانی کۆمەڵە. کە سوودێکی زۆری هەبووە بۆ کارەکانی کۆمەڵە.
چوارەم: بەخشینی پارە بۆ هاوڕێیانی کۆمەڵە، کاکە جەمال، بڕێک پارەی زۆر دەدات بە کۆمیتەی هەرێمەکان و سەرکردایەتی کۆمەڵە، تاکو بتوانن بەشێوەیەکی دروست کارەکانیان بە ئەنجام بگەێنن.
کۆی ئەم چەند خاڵەی کە لەسەری وەستاوم لەسەرەوە باسم کردوون. کاک مەلا بەختیار لە نزیکەوە ئاگاداری بووە زانیاریی وردو گرنگی لەلایە سەبارەت بە کارەکانی کاک جەمالە ڕەش.
پرسیارەکە لێرەدایە. چۆن و بە چ مەرجێک ئاواتی خەڵکی دێی قارەمان، دێت و زۆر بە سانای و راگوزەرانە باسی کاک جەمال رەش دەکات. ئاخر خۆ کۆی زیندانییەکانی موسڵ. گەواهیدەری ئەو حەقیقەتەن کە کاکە جەمال، یەکێک لە ناودارترین زیندانەکان بووەو تەنانەت بەگژ دادگای بەعسییەکاندا چۆتەوەو لە شەوی لە سێدارەدانیدا بە گۆرانی هەڵپەرکێوە ڕووەو پەتی سێدارە هەنگاوی ناوە. نامەکانی کاکە جەمالە ڕەش. بەڵگەی زیندوون کە لەکاتی خۆیدا لەناو نامیلکەی کملک،دا لە ژمارە ٣ دا هەرسێ نامەکەی کاکە جەمال بڵاوکراوەتە، بەناوی (بەڵگەنامەی قارەمانێتی شەهید جەمال ڕەش) ئەم نامانەی کاکە جەمال بوونە هەوێنی گەنجان و لاوانی کورد بۆ هەستانەوەو دەستپێکردنەوەی شۆڕش. گەر کەسێک کەمێک ویژدان هەبێت. شەهید جەمال ڕەش، لەیاد دەکات؟ یان هەروا بە سانای ڕاگوزەری بەسەردا ناکات. مرۆڤ گەر نەیزانی مێژووی خۆی بنووسێتەوە و باسی بکات. باشترە بێدەنگی هەڵبژێرێت. یان لە داستانێکدا هیچ ڕۆڵێکت نەبووبێت. بێدەنگی جوانترین هەڵوێستە، ناکرێت لەمجۆرە مێژووەدا جوامێرانی وەک شەهیدان (عەبەی ئایشێ و عوسمان هاجیمامانی) لەیاد بکات. چونکە ئەم جوامێرانە بوونە سەرمەشقی خەبات و تێکۆشان. بەڵام بەداخەوە ئاواتی خەڵکی دێی قارەمان، ئاوڕی لێ نەدانەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
گەورە دێ
١٧ / ١٠ / ١٩٧٦
ڕیزی یەکەم: شەهید جەمال ڕەش، کاک سەڵاح چاوشین، کاک نەبەز، دەرسیم.
ڕیزی دووەم: کاک حەمە سەعید، ملازم عومەر، کاک تەها باراوی، شەهید کاک ئارام، شەهید تاڵیب ڕۆستەم.
دانیشتووەکان: خەبات مارف، مامۆستا شێرکۆ.
* بە بەینەت: بەوەفا.
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu