ئەم جبەخانەیە لە Alexandroupoli بۆ چ مەبەستێکە ؟ ... عەبدوڵڵا پۆڵا
گەمارۆی ئەمریکا لەسەر تورکیا شتێکی بێ وێنەیە، لە یۆنان چوار بنکەی سەربازی گەورە پڕ کەلوپەل و زریپوش و فرۆکەو لەشکری ئەمریکا دەبینرێن، لە رۆژاڤای کوردستان کەوا بۆ دژایەتی داعش و لە بولگاریا، مەجەرو رۆمانیا و لەدەریای رەش بەرامبەر روسیا، کە هەموو لەنزیک سنوری تورکیا لە باکورو باشورو رۆژئاوای تورکیا نزیکن، گەر چی بنکەی ئینجەرلیک تاکو ئێستاش هەر بەناوی ئەمریکاو ناتۆیە، بەلام لە ٢٠٠٣ دوای رووخانی سەدام ئنجەرلیک ئەو رۆلەی لەدەست داوە، بۆیە ئەمریکا بەتەمای پلانێکی ترە، کەوا گەر تورکیا لەناو ئەو هاوکێشەیە هەر ئەولائەولا بهەژێ، دەبي بەسەر لایەکی بکەوێ، ، بەلام حالی حازر تورکیا بەرەو بەرەی دژی ئەمریکایە، دەگەل روسیا نزیکترە، ئەمریکاش ئەوەی قەبول ناکات، لە ئەگەری هەر نزیکبونەوەیەکی تورکیا لە بەرەی دژی ئەمریکا هێلی سورە، بۆ بەرهەلستی ئەم کارە ئەمریکا هێزێکی گەورەی لە یۆنان ناوچەی Alexandroupoli جێگیر کردووە، کەوا 20 km لە سنوری تورکیا دوورە، لە گەلاويژی رابردوو 400 زریپۆش، 1000 تانك و, 120 هیلۆکۆپتەرو 3000 سەرباز، بۆ ناوچەکە هاوردە کرد، ئایا بەرامبەر روسیایە، بەلام روسیا لەکوێی ئەو ناوچەیە؟
دەبێ بەرامبەرئ تورکیابێ، ئەبێ لەناو پارووە نانێکی گەرمی دانێ؟
لە ئێستادا لە ناوچەکە سێ بەرەی بەهێزی هەنە، یەکەم ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە سوریاش قەسەد، دووەم چین و روسیا، بەرەی سێیەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کە تورکیا لەنێو ئەو سێ بەرە چرت و فرتیەتی، ئەمریکا کو ئەو دڕکەی لەبن پێی ئەردۆگان دەرێنێ، ئاشکرایە تورکیا دژایەتی پلانەکانی ئەمریکای کردووە، دەبێ کاردانەوەی ئەمریکا چی بێ؟
تورکیا هەستی کردووە کەوا خۆری بەرەو ئاوابوون دەچێ،
ئیسرائیل لە بەرەی ئەمریکا هەستی بە مەترسی ئیخوان کردووە، ئەردۆگانیش لە ئیسرائیل کەوتیتە گومان،
لە هەفتەی رابردوو ژنێک و پیاوێکی ئیسرائیلی لەسەر گەورەترین تاوەر لە ئەستەمبۆل بەناوی تشاملیجا دەستبەسەر دەکرێن، گوایە وێنەی مالی ئەردۆگانیان گرتووە، ئەردۆگان هەترەقی چووە، لیرەی سەرەو لێژ ئیستۆپی نەماوە، فەیسەل قاسم لە بەرنامەی ئیتیجاە موعاکس پرسیار لەمیوانە تورکەکەی دەکات، دەرێ لیرە لە دەی تێپەڕاند بەرەو بیستی هەردەکشێ،
ئەتو پێم نارێی لە تورکیا چ دەقەومێ.
لە دەشتی هەولێریش گەر یەکێ زۆر خەراپی لێ بقەومێ، دەلێن قەوما لەکەس نەقەومێ.
تورکیا وەکو وڵاتێکی زلهێز مامەلە دەکات ئەمە نە ئەمریکا نە روسیا پێی رازی دەبێ، بۆیە هەم ئەمریکا هەم روس ئێستا لە رۆژاڤای کوردستان پاڵپشتی کوردان زیاتر دەکەن،
دوای ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا یەکێتی ئەوروپا ململانێیەکەی لەگەل ئەردۆگان توندتر کرد،
دادگایی کردنی تورکیا لە دادگای تاوانەکانی ئەوروپا
رۆژی دووشەمە لەمیانەی کۆبونەوەی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر تاوانەکانی دادگاکانی تورکیا دەرهەق بەمافەکانی مرۆڤ، کەوا لە 2016 وە بەرپرسانی تورکیا پەیرەوی دەکەن، گرتن و ئەشکەنجەدان بە تاوانەکانی دژی یاساکانی مافی مرۆڤ ئەژمار کرد.
تاکو پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڕوایان بە دوارۆژی ئەردۆگان نەماوە، کەوا کارەسات دوای کارەسات تورکیا تووشی دەبێ، ئێستا لە یۆنان بەگوێرەی رۆژنامەی یەنی شەفەق لە ستونی İbrahim Karagül کەوا لە ئەردۆگان نزیکە(لینکەکەی لە خوارەوەیە)، چواربنکەی سەربازی ئەمریکی لە نزیک سنورەکانی تورکیا جێگیر کراون، لە حالەتی ئامادەباشی دانە، بۆ هەر کارێک، ئەم بنکانە جۆرەها فرۆکەو زریپۆش و کەشتی گەورەو هەر وەکو ئەوەی یۆنان خۆی بۆ شەڕێک ئامادە کردبێ،
لە بەرەکانی دەریای رەش و مەجەرو بولگاریاو رۆمانیا، هەمان شت کەوا خۆ ئامادەکردنە بۆ هەر کارێکی سەربازی،
وەکو ئینقلابەکە، ئەردۆگانيش مارانگەستی لە خشەی گوریس هەر بەهی مار تێدگا، ئەم ژن و پیاوەی ئیسرائیلیش کەوا بەناوی گەشتیاری روویان لە تورکیا کردووە، بەلام دیارە بیست رۆژە لەژێر لێکۆلینەوە دان، گوایە وێنەی مالی ئەردۆگانیان گرتووە، ئەردۆگان زەندەقی چووە، خەوی زڕاوە دەزانێ رۆلی کۆتایی هاتووە،
لەناو ئەو هەموو لەشکرکێشییەی ئەمریکا دوای کشانەوەی لە ئەفغانستان گرنگیدان بەرۆژهەلاتی ناوەراست، لەميژە ئەو وتەی بایدنی جێگای تێفکرینە، تورکیام بێ ئەردۆگان دەوێ.
جا هەر شتێ دەقەومێ بەڵام لە بەرژەوەندی کورد دەبێ.
سەیری ئەو لینکەی بکەن
https://m.yenisafak.com/.../what-is-the-purpose-of-the...