شکستی کۆبوونەوەکەی بایدن و ئەردۆگان ... عەبدوڵڵا پۆڵا

 
رۆژی یەک شەمە کۆبوونەوەکە لە رۆما پایتەختی وڵاتی ئیتالیا لە میانەی لوتکەی وڵاتانی 20 گرێ درا، یەک سەعات و دەخولەکی خایاند ، کەوا بیست خولەکی بۆ دانرا بوو، دیارە کێشەکان زۆر بووە، بۆیە لە کاتی خۆی تێپەڕاند،
تووڕەی ئەردۆگانی پێوە دیارە، بۆیە ئەردۆگان گەڕایەوە ئەنقەرە، بێ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەکانی کەشو هەوا لە گلاسکۆ بکات،
ئەردۆگان ئەلێ داوای لە بەریتانیا کردووە، کەوا کێشەی ئەمنی چارەسەر بکات، بەلام سەرچاوەی رۆیتەر دەلێ هۆیەکە تاکو ئێستا دیار نییە، پێدەچێ پەیوەندی بەکۆبوونەوەکەی لەگەل بایدن بێ؟.
لەلایەکی تر ئەردۆگان کێشەی ئاوهەوای چارەسەر نەکردووە، نەک هەر ئاوهەوا لەگەل سەرجەم وڵاتانی ئەوروپاو یەکێتی ئەوروپا ناکۆکن،
کاردانەوەکانی ئەردۆگان پێدچێ کارەساتبارن،
ئەوەی تایبەت بێ بە کۆبوونەوەکەی بایدن و ئەردۆگان دەبو لە گلاسکۆ بکرێ، بەلام لەرۆما ئەنجام درا، بریار بوو شەمە بکرێ بەلام یەکشەمە گرێ درا،
کەشوهەوای پێش کۆبوونەوەکەی هەردوولا هەروگیفیان لێک کرد، ئەردۆگان بە بڕیاری دەرکردنی دە بالوێزی وڵاتانی ئەورروپاو ئەمریکا ویستی داشی خۆی سوار کات، لە دواتر رۆژەک پێشی کۆبوونەوەکە بایدن بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا هەرەشەی لە ئەردۆگان کرد، کەوا ئەگەر ئەردۆگان هەر سەرپێچییەک بکات، زۆر خراپ دەقەومێ، ئەو شەرتانەی کەوا بایدن باسی لێوەکرد، گرنگترینیان مەسەلەکانی مافی مرۆڤ کەوا دەبێ تورکیا پێشێلی نەکات، هەروەها پەیوەندییەکانئ تورکیا لەگەل روسیا و هێنانی سیستمی S400 کەوا ئەمە ناکرێ لەولاتێکی ناتۆ بیت و چەکی ولاتێکی دژی ناتۆت هەبێ، ئەم هەردوو تەوەرە زۆر زەحمەتە بگەنە یەکتر، ئەردۆگان واز لە سیاسەتی گرتن و راوەدوونان و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و پەیوەندییە بازرگانییەکانی و سەربازیەکانی لەگەل روسیا واز ناهێنێ، لەبەرامبەردا ئەردۆگان داوای فرۆکەی F16 کردبوو، ئەو پارەیەی 1.4$ ملیار کەوا لە پرۆژەی F35 فنش کرا، لە بەرامبەردا 40 فرۆکەی F16 بەتورکیا بدەن، بایدن وتی ئەم داوایە زۆری دەوێ، کەوا بە زنجیرەیەک فلتەر دەروات، دەبێ رەزامەندی کۆنگریسی لەسەر بێ، کۆنگریس کەوا زۆرینەیان بەهەردوو حزب دیموکرات و کۆمارییەکان داوای دانانی سزای CATSA دەکەن بۆ ئەوانەی دوژمنانی ئەمریکان، پێشتر ئەم داوایەیان بۆ ترامپ بەرز کردبۆوە،
بایدن باسی پەیوەندیەکانییان لەگەل تورکیا کرد هەروەها وتی
ئێمە چەندین بەرژەوەندییمان لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ هەیە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاکو کۆتایی بە تەنگژەکانی سووریا و کارکردن بۆ رێگەگرتن و کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانیش لە ناوچەکەدا باس کراوە.
کەدەبێ لەرێگای سیاسی دوور لە شەڕ کۆتاییان پێ بێ،
کێشەکان لە ميژە کەلەکەی کردووە،
لە دوایین سەردانی
ئەردۆگان بۆ ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سالانەی نەتەوە یەگرتووەکان، بایدن رەتی کردەوە ئەردۆگان ببینێ، کە ئەمە داخوازییەکی کۆنگریس بوو، بۆ ئەوەی زیاتر شرووت لەسەر ئەردۆگان بسەپێنن،
لە گەڕانەوەی ئەردۆغان رۆژی 24-9-2021 لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بایدن بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لە دۆخێکی هێندە خراپم نەبووە.
بۆیە زەحمەتە ئەم داوایانەی ئەردۆگان دیسان جێبەجێ بێ،
تەوەرەکان زۆربەیان ناکۆکی گەورەن کەوا ئەردۆگان بۆ رزگاربوون لە تەنگژەکانی ناوخۆ دروستی کرددووە،
لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لە لایەن تورکیاوە بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کەوا هێزەکانی ئەمریکای لێیە، ئەمە سەردەمی ترامپ نییە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد برایس رایگەیاند، "گرنگە کە هەموو لایەنەکان رێز لە ناوچەکانی ئاگربەست بگرن و بیانپارێزن بۆئەوەی سەقامگیری لە سووریا باشتر بێت و کاریش بکرێت بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیانە بۆ تەنگژەکانی سوریا.
بۆیە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤای کوردستان، ئەگەر بێت و ئەردۆگان ئەم شەڕە بکات، بایدن رازی نابێ،
ئەم هەوارە بەلام ئەم بوار نییە، گلۆپی سەوزی ئەمریکای لەسەر نەبێ لە ئەردۆگان خراپ دەقەومێ،
ئەردۆغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە رۆما رایگەیاند، لە دیداری لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە پشتیوانییەكانی ئەو وڵاتە بۆ "پەكەكەو یەپەگە" لە سوریا خستۆتەڕو.
بەلام پێدەچی پتر پەیوەندییەکانیان بەرەو گرژی بچێ؟
بایدن بە ئەردۆغانی راگەیاندووە ئەمریکا خوازیاری پاراستنی پەیوەندیی بەرهەمدارەکان و فراوانکردنی ئەو هاوئاهەنگییانەیە، کەوا لەنێوانی ئەمریکاو تورکیا هەیە، بایدن بەبێ سێ و دوو جەختی لە نەهێشتنی جیاوازییەکان لەگەڵ تورکیا کردووەتەوە، تاکو تاوتوێی پرۆسەی سیاسیی سووریا بە ئەنجامەکی باش دەگات، کە ئەمەش بەدڵئ ئەردۆگان نییە، هەروەها پەلبزێوی تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست و لیبیاو ئازربایجان باسیان لێوە کردووە.
بایدن نیگەرانی خۆی لە کڕینی سیستمی ئێس 400ی رووسی لەلایەن تورکیاوە دەربڕیوە و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکان، رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا کردووەتەوە".
کەوا هیچیان بەدلی ئەردۆگان نەبووە،
بۆیە هەر زوو بۆ ئەنقەرە قاژی کرد.
ئەگەر بەبیانووی ئەمنیش بێ بەڵام سیاسەتی شکستخواردووی ئەردۆگان لە هەموو جیهان بەتایبەتی ئەوروپاو ئەمریکا قەبول ناکرێ،
بایدن هەڕەشەکانی تورکیای لەبیر ناچێ، هێ لە کۆنگریس خۆشی لەچەندین کاتدا دووپاتی کردۆتەوە، کەوا تورکیایان لە ناتۆی دەوێت، بەڵام ئەردۆگانی ئیخوانیان ناوێت، بۆیە ئەو داواکاریانە بە لیژنەکان دەسپێرن، کەوا کات کوشتنە، کۆبوونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هات، هەرسەرپێچییەکیش ناوچەکە بەرەو شەڕو مالوێرانی دەبات، ئەردۆگانی ریسوای دنیاوقیامەتی دەکەن، وەکو سەدام چۆن پەلبزێوی بۆ کوێت کرد، لە دوایی لەناو کونە سەگێک پەتکیان کرد.
سەیری ئەم دوو لینکەی رۆیتەر بکەن
 
 
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu