لەنێوان نان و نانێکدا ،.. بەندی عەلی

لەنێوان نان و نانێکدا ،
دەیان مینی مەراق خۆیان
مەڵاسـداوە ..
لەنێوان ژان و ژانێکدا ،
سەدان بێچوە دڕکی تازە
بۆسەیان بۆ پێ داناوە ..
ئیتر چۆن دڵ
جورئەتی پیاسەیەك دەکا
بەرەو گوڵستانی ئومێد ،
بە جادەی وا ژیانێکدا ..
لەنێوان نان و نانێکدا ..
لەنێوان ژان و ژانێکدا .. !
........................................
بەندی عەلی - ٢٠٢٠
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu