بیرکردنەوە و رەخنە ... خالید گڕاوی


بیرکردنەوە خەسڵەتێ مرۆڤی تێگەشتوە، ئامڕازی گرنگــــی هەڵسەنگاندنە، رەخنەش هۆکاری لەپێشینەیە بۆ داهێنان و پێشکەوتن، بەمەرجێ دوور بێت لەمەدح و پیاهەڵگوتن، لەپێناوی باشترکردنی کارەکان بۆ دوورکەوتنەوە بێت لەهەڵە کارەساتبارەکان.
رەخنەگران دەبێت پەنجەیان لەسەر کارو رەفتارە خراپەکان دابنێن و زیرەکانە و زانستیانە هەڵسوکەوت لەگەل بەڵگەنامە و فاکتەکان بکەن.
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەش دەرهاویشتەی ھەڵسەنگاندنی ڕاستییەکانە بۆ گەیشتن بە بڕیارێک و یەقینێک لەســــەر بابەتەکان.

رەخنە بەدیوە ئەرێنیەکەی هاندەرێکی گرنگی ئاگادارکردن و ستۆپ بەدۆخی چەقبەستوو کردنە. لەم روانگەیە رەخنە ئامڕازی بنەڕەتی گۆڕانکارییەکانە.

واچاکە هەمیشە رەخنە بگرین، چونکە رەخنە پایەی بەهێز و هۆکاری زیندوو هێشتنەوەی کۆمەڵگایە تا رەخنە زیاتر بێت ئاراستەو رێڕەوی ژیان ڕاستتر دەبێت.

پێویستە ژینگەیەکی گونجاو دەستەبەر بکرێ بۆ قبوڵکردی رەخنە، ناوەندی سیاسی و دەسەڵاتدارانی کوردستان بگەنە ئەو ئاستەی کە لە گرنگی رەخنە تێبگەن و چیتر رەخنە و رق، رەخنە و دژایەتی، رەخنە و گێرە شێوێنی و پیلانگێڕی تێکەڵی یەکتر نەکەن.
دەبێ رەخنە بەزمانی گوڵ بگیرێ و رقی کەسی و رەخنە تێکەڵ بە یەکتری نەکرێن، تا بتوانرێ بەرژەوەندی گشتی تێدا پارێزراو بێت.
پێوەری ناسینی ئاستی مەعریفی و پێشکەوتنی هەر میللەت و کۆمەڵگایەک پەیوەستە بەرادەی هەبوونی زۆری رەخنە و ئازاد بوونی کەسانی رەخنەگر و هەبوونی رێژەی بەرچاو لەبیرمەند و کەسایەتیە رۆشنبیرە دیارەکان. .

#خالدگڕاوی

Do 16:24

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu