له‌ناخه‌وه پێم ناخۆشه كاك به‌ختیار وه‌ك برایه‌ك، تووشی هه‌ر ناخۆشییه‌ك ببێت و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌خوازم، حزبه‌كه بۆ خۆی.
لێره ده‌مه‌وێت تێبینی خۆم له‌باره‌ی وتاری(به‌راوردێك له‌نێوان ژه‌هرخواردكردنم و هه‌وڵی تیرۆركردنم له 25. 10) بخه‌مه‌ڕوو:
1- كاك به‌ختیار له‌م بۆچوون، راستی ناپارێزی كه ده‌نووسی:
(. . . بەڵام دوای ئەوەی یەکێتی لەپەیامە مێژوییەکەی بەهۆی زاڵبوونی بەرژەوەندی خۆپەرستی و دەستەگەریەوە، بەهۆی دەستخستنە ناو بازاڕ‌و بازرگانی ناشەرعیەوە، یەکێتی بەڕواڵەت ئەیویست هاوسەنگی بەدی بێنێت، بەڵام بەکردەوە لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە، سەنگی پێش کۆنگرەشی لەدەست دا. ).
نا وانیه، زاڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندی خۆپه‌ره‌ستی و ده‌سته‌گه‌ری و ده‌ستخستنه نا بازاڕ و بازرگانی ناشه‌رعییه‌وه زۆر ده‌مێكه له‌ناو یه‌كێتی روویداوه: پاش 1991وه ئه‌و كاره ئه‌نجامدراون و رۆژ له دوای رۆژ به پلان له‌گه‌ل ئاودیوكردنی هه‌زاران ئامێری كاركردن، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خانوبه‌ره، قاچاخچێتی نه‌وت و گاز و هه‌موو كلوپه‌له‌یه‌ك و گه‌نده‌ڵكاری، كار بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی راورووتكردنی كه‌رته گشتیه‌كان، بێكاركردن و خراپكردنی مه‌رجی كاركردن دراوه نه‌ك له دوای چواره‌مین كۆنگره‌تان.
ئه‌و كاره دژ به خه‌ڵكه له كوێ و لافی شۆڕشگێڕی و دیموكراسی له كوێ؟!
2- ئه‌مه‌ش راست نیه: (لەناو دۆخێکی ئاوای ناشەریفانە و پڕاوپڕ لەخۆپەرستی و مەزنخوازی ناڕەوادا، ململانێکانی یەکێتی لەبەرامبەر نەیارەکانیدا، بە بەرنامە، لەژێر پەردەی هاوسەنگی دروست کردن، ململانێکانیان لەناو یەکێتی چڕ کردەوە)
ئه‌و دۆخه له‌كاتی به‌رهه‌م ساڵح و پێشتر نه‌وشیروان روویداوه. وانیه؟!
3- ئه‌مه‌ش هه‌روا له‌پاڵ راستبێژی تێپه‌ڕیوه: (بۆیە ئەبینین تەکەتولەکان بەئاشکرا ئیش ئەکەن. هێزی تایبەتی هەندێک لەسەرکردەکان بەهێزتر کراون. تەواوی ژیانی حزبایەتی پێشێل کرا، گەندەڵی و سەرانە سەندن و موڵکی حەرام دابەش کردن کەوتۆتە سەر وێردی هەموو زمانێک. )
زۆر ده‌مێكه ته‌كه‌توله‌كان به ئاشكرا ئیش ئه‌كه‌ن، نه‌ك ئێستا و هێزی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و هه‌ر خه‌ریك به‌هێزكردنیان داوه(پێویست به‌ناوهێنان ناكات).
ده‌بێ دووباره بڵێم: زۆر ده‌مێكه گه‌نده‌ڵی و سه‌رانه سه‌ندن و موڵكی حه‌رام دابه‌شكردن(موڵكایه‌تی حه‌ڵاڵ هه‌یه؟!)
4- كامه شۆڕشگێری یه‌كێتی؟ شیوعی و چه‌پ كوشتن‌یان؟ دیل كوشتن؟ كوشتنی خۆشویسته‌كان؟ تیرۆركردنی هه‌ندی ئه‌ندامانی ناو یه‌كێتی؟ قاچاخچێتی به موڵكی خه‌ڵك؟ پێمناڵێن پاش زیاتر له 100 ساڵ سۆسیالدیموكرات كه‌ی شۆڕشگێر بووه؟
5- دابونه‌ریت و شكۆی چی؟ ئه‌م زمانی عه‌شایه‌رییه چییه؟ بۆچی ناتوانن به دڵی خۆتان باسی دڕندایه‌تییه‌كه بكه‌ن؟ له‌مه زیاتر چیتر بكه‌ن تا به ئاره‌زووی خۆت قسه بكه‌ی؟!
6- هێنده به‌رگری له سیاسه‌تی ئابووری یه‌كێتی وه‌ك شه‌ریكێكی پارتی به‌لاته‌وه گرنگه، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژار به‌لاته‌وه گرنگ نیه.
وتاره‌كه زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نیه زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم.