چارەنوسی گۆڕان لەدوای ئەوشکستە گەورەيە بەچی دەگات ... لوقمان بەرزنجی

 

چارەنوسی گۆڕان لەدوای ئەوشکستە گەورەيە بەچی دەگات 

لوقمان بەرزنجی 

 هيچ شتێک  هێندی غرور و لەخۆ بايبون مرۆڤی  سياسی  نغرۆناکات .غرور و بێ منەت  بوون  لە سياسەت کارەساتی گەورە بەسەر خۆی و حزب کۆمەڵگەدا دەهێنێت . سەرکردايەتيکردنی حزب کارێکی وائاسان نيە. وەک بەشێک لە کۆلکە سياسيەکان زۆ خراپ  لێی حاڵی بوونە .   ئەوەی يەکيەتی نيشتمانی کوردستانی پارچە پارچە کرد غرور  و خۆپەرستی و  مانەوەی سەرکردەکانی بوو  هيچ پاساوێک نەماوە بۆ مانەوەيان بۆ ئەو ماوەدرێژە لەسەرکرديەتيکردنی يەکيەتی  بەبێ هيچ جولەيەکی حزبی و بەبێ هيچ ستراتيجێکی درێژخايەن و ديسپلنێکی حزبی. ئەو مانەوەو غروريە   وايکرد کە هێزێکی  ناڕازی گەورە لە هەناوی يەکيەتی  داوای ڕيفۆرم بکەن و دواتر جيا ببنەوە . وەک هێزیکی توڕە لەسياسەت و لە هەڵوێستی  يەکيەتی و سکرتێرە گشتیەکەی لە ئيدارەدانی  حکومەت و پەرلەمانی کوردستان خۆيان پێناسە بکەن .هەڵسان بە   بەدامەزراندنی بزووتنەوەيەک بەناوی بزووتنەوەی گۆڕان و  دروشمی ( ئەی گۆڕين)   نەشوەی سەرکەوتن و دامەزرانی بزووتنەوەی گۆڕان  لەکەللەی دان. کە بەبێ هيچ کێشەيەک بورايان بۆ ڕەخسا حەرەکەتێک دابمەزرێنن بێ ئەوە هيچ ڕێگريەکيان لێ بکرێت لە لايەن يەکيەتی نيشتمانی کوردستان وەک ئەوەی لەڕابردوو بە ئاڵای شۆڕش و سەرکردەکانی کرا بگرە دەمليۆن دۆلاريشيان پێ درا وەک عەربونی جيا بوونەوە تا خۆيان ڕێکبخەن و دەستيان بەسەر گردو تەپلکەش داگرت و يەکيەتی هەر بێ دەنگی لێکردن ،   سەرانی گۆڕان لەخۆشی ئەوەی ئيتر ئەوانيش بوون بە مەڵبەندی بڕيار و گەڕانەوە  هەمان ئەو قاوغ وغرورەسياسيەی  کە سەارنی يەکيەتی دووچاری هاتبوون.  وەک ئاماژەم بۆ کرد هيچ شتێک هێندەی مەغرور بوون  مرۆڤ نغرۆ ناکات بەتايبەتی لەکاری سياسی سيستمی حزبی کەسەکان توشی واهيمە دەکات  .  گۆڕان لەڕەحمی حزبێکی ژمارە يەکی  مەغرور  لەدايک بوو. کەواتە  موستەحيلە بتوانێت وا بەئاسانی خۆی لەو غرورە سياسيە و خۆپەرستيە بەئاسانی ڕزگار بکات بەتايبەتی لەو قۆناغە خۆی  لەيەکيەتی زۆر بەگەورەتر دەبينی.  وەک عەشيرەتی ( لەک )  دەڵێن ( ئەگەر (لەک) ين هەموو يەکين ) ئەوانيش هەريەکەن لە عەقليەت و تەفکير.  بەڵام ڕوحی زەعامەت و غرور  لەيەکی کردن  .   کەشاسوار عەبدالواحيد لە هەڵبژاردنەکان دەيگوت ئێمە لە ژانی خەڵکەوە لەدايک بوين نەوەک لە منداڵدانی هيچ حزبێکەی کوردی دروست بوبين تا خەسڵەت و هەڵس و کەوتی حزێکی ترمان هەبێت ،  هۆکارو هەڵەی گەورەی گۆڕان ئەوە بوو    .  هەرچی کرديان نەيان توانی خۆيان لە کەلتوری خۆبەزلزانی و کەڵەگای عەقليەتی شاخ ڕزگار بکەن ..  بەناو حزبی دەنگە ناڕازی و گەنجان بوون کەچی  بواريان بە گەنجان نەدا کە ئەوان هيچ حزورێکی سەرکدايەتی فيعليی و کاريگەريان لەناو  بزووتنەوەکەدا هەبێت   بە بيری سياسی و پتەوکردنی بنەمای ديموکراتی  پەروەردەيان بکەن بەڵکو  نەرێتێکی زۆر خراپيان هێنايە ناو کۆمەڵگەی کوردی  ئەدەبی جنێوفرۆشی لە ڕاگەياندنەکان و سوکايەتیەکی بێ هەژمار بە يەکيەتی و سەرکردەکانی يەکيەتی وبە خودی ڕەانشاد مام جەلال يشەوە. کاتێک کە نوشيروان مستەفا  کەوتە هەڕەشە کردن لە  نوسين  لەسەر مام جەلال  ئەو هەڕو گيڤەی دەرگايەکی گەورەی  بۆ هەوادارە هەرزەکارەکانی واڵاکرد   بۆ  سوکايەتيکرن بە  کەسايەتی مام جەلال خەڵکانی زيرەک هەرزوو لەمەرامی ئەو گۆڕانە گەيشتن و دەستيان لەکار کێشيايەوە  . ئەو هەڵمەتە ناشەفافيەی دەزگای ڕاگەياندنی گۆڕان بە يەکيەتی کرد چی لە ڕاگەياندنە فەرميەکانی خۆی چی لە ڕێگەی هێندێک سايتی دژە يەکيەتی کارێکی زۆر ناشارستانی بوو جگە لە حيقدێکی بێ بنەما زياتر هيچی تر نەبوو . هەڵەی گەورەی گۆڕان لەوەدابوو بايەخێکی زۆری بە ڕۆڵی نەوشيروان مستەفا دا  بەفرياد ڕەسی کوردی پێناسەکرد و دارووديواری زۆنەی سەوزی  کردە وێنەی نەوشيروان مستەفا  کردی بە تاکە پاڵەوانی گۆڕەپانەکە .لەتەک وێنەکانيشدا دەيان دروشمی ئيستفزازيان لە دژی دەسەڵاتی کوردی لە ڕێگەوبان و شەقامەکان دا هەڵواسی و دەيان وەسفی جيا جيايان بۆ نەوشيروان مستەفا دەکرد وەک باوکی هەژاران و پياوە خاکيەکە و پياوە دەست و داوێن پاکەکە و سياسمتدارە گەورەکە وووووهتد ، بزووتنەوەکە هێندەی لەخەمی پێناسەکردنی خۆی و سەرکردەکان و تومەت بەخشينەوە دابوو. هێندە نەپڕژايە ناوماڵەکەی خۆی تا ديسپڵينێکی حزبی و ستراتيجێکی دورخايەن بۆ ئەو بزووتنەوەيە دابڕێژێت ، هۆکارێکی ديکەش دابەش بوونی گۆڕانخوازەکان بەسەر باڵ و شارچيەتی ئەوەش گورزێکی کەمەرشکێنی ديکە بوو کە ناو ماڵی گۆڕانی ويران کرد . زۆرێک لەسەرکردە دێرينەکان ئەوانەی لە شاخەوە سەرکردەبون دووچاری پەتايی کەسايەتی ( بارانويا و نەرجسيەت ) ببون بێ هيچ بەڵگەيەک و بنەمايەک  بە چاوی گومانەوە سياسەتيان دەکرد و هەمان هەڵەی ڕابوردی خۆيان لە ناو يەکيەتی  دووبارە کردەوە .. بواريان بە گەنجێک نەدا کەسايەتيەکی ڕاستەقينەی سياسی لەناو بزووتنەوەکەدا بۆ خۆی دروست کات. بەڵکو بەردەوام ئەو گەنجانەيان دەکردە بە واجيهە بۆ شەڕو دەبە هاوێشتن و جنێودان و قەلاچوکردنی نەرێتە کۆمەڵايەتيەکان . غرور و لەخۆبايی بوونی سياسی زۆر ترسناکترە لە غروری  کەسێکی شەقام چونکە کەسی سياس بڕياربەدەستەو  دەبێت نەفەس و سەبری  درێژ تربێت لە نەفەس و سەبری کەسێکی ئاسايی شەقام لەوانەيە هەڵەيەکی سياسی کارەساتێکی گەورەبەدوای خۆيدا بهێنێت،  وەک بينيمان لە ماوەی دوانزەساڵی جيابونەوەی گۆڕان هەمان ئەو کەسانە بڕيار بەدەست بوون کەداوای ڕيفۆرميان  لە يەکيەتی دەکرد، لە هيچ وڵاتیکی ئەودونيايە مۆدەی بايەخ دان بە پاڵەوانيەتی تاکە کەس نەماوە کەچی تەنيا لەناو حزبە کوردستانيەکان دا ماوە و لەناو ئەوانيش لە ناو گۆڕان. گۆڕانێک بڵندگۆی هەڵگرتبوو دەيگوت ئێمە سيستمی سياسی و ئيداری و عەقڵی دواکەوتوی خێڵەکی و بنەماڵە و قۆرغکردنی سامانی خەڵک دەگۆڕين. کەچی خۆی پێشەنگ بوون لە قۆرغکردنی موڵک و ماڵی گشتی و بنەماڵەيی و  لەدواکەوتنی عەقڵ . لەو ماوە دووروو درێژەی دروست بوون و ئەزمونی سياسی شاخ و شاريان ،   نەيتوانی وەک نەوەی نوێ و بزووتنەوەکەی   شاسوار عبدالواحيد  بڕژێنە سەرشەقام  بەو زەمەنە کورتە شەش ساڵيە و بەوزمانە سادەيە قسە  و ڕەفتار بۆ خەڵک بکەن وتوانی  نۆ کورسی لەو هەڵبژاردنە بەدسەت بێنێت ئيوەی سەرکردەکانی دوێنی شاخ و ئەمڕۆی شاريش هەرەس بێنن و دووچاری ئەوشکستە گەورەياتان کات  واتان لێ بکات بە جەماعی دەست لەکار بکێشنەوە و هەموودەنگە ناڕزايەکانی ئێوە بۆخۆی بەرێت بزووتنەوەکەشتان بە گاگۆڵە بەکۆمەڵێک کێشەوە بگەڕێنەوە ناو يەکيەتی و ئەوەش حاڵی يەکيەتی بێت ،

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu