بيرمە لەگەل دامەزراندنی يەکەم کابينەی حکومەتی هەرێم بابەتێکم بڵاوکردوە لەژێر ناوی( ئێمەش ڕۆژێکمان بوو بە ناوی ڕۆژی نيشتيمانی) ئۆخەی لەوڕۆژەدا هەموومان بەبێ جياوازی بيروڕا و بيرکردنەوە . ڕێز لەو ڕۆژە دەگرين چونکە گەلەکەمان بە هەموو چين و توێژو نەتەوە و ئاينزاکان خەباتێکی بێ وچانيان کرد بۆ هاتنە دی ئەو ڕۆژە .. لەو نوسينەی ئەوێ ڕۆژێمدا باسم لە حەسانەوەی خەڵکی کوردستان و بوژانەوەی هەموو بوارەکانی پەروەردە و خزمەتگوزاری و مافی مرۆڤ کردبوو. زۆر دڵخۆش بووم بەو حکومەتە چونکە بەحکومەتی خەڵکم دەزانی وەک بينيمان ئەوێ ڕۆژێ خەڵکی پێشبڕکێيان بوو بۆ چونە سەرسەندوقەکانی هەڵبژرادن ، بە دروشمی سەری بەرز بۆ موچە شۆڕ ناکەين . خەڵکی کوردستان لە پێش نوێژی بەيانی ناودەرگای بنکەکانی هەڵبژاردنی گرتبوو بۆ دەنگدان وای کە چ کەرنەڤاڵێکی گەورەو خۆش بوو ، بەوپەڕی باوەڕيشەوە قەناعەتم وابوو ئەوەی دوژمن پێێی کردبوين ئەو حزبە کوردستانيانە هەموومان بۆ تەعويز دەکەنەوە. وەک وەفايەک بۆ خوێنی ئەو هەموو کوڕو کچە جوانەمان کە بەشۆڕشمان بەخشيبوو بێجگە لە پارەو دەربەدەری و قوڕبەسەری ، نوسيبووم دەبێت هەموو ئەو نەهامەتيانەی لەڕابردو بەسەرمان هاتوە دەيکەينە دەقی مێژووی بۆ ئەوەی نەوەکانی ئايندەمان بزانن گەلەکەمان چەند ئازاری کێشاوە بەدەست دەوڵەتی عيراق. دەبێت باسی ئازايەتی و خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەو حزبە تێکۆشەرەکانمان بنوسينەوە کە چۆن لەشاخەوە دەستيان لە زوڵمی زاڵمان دەوەشاند و چەندە لەسەر ئێمەی سڤيل بەدەنگ بوون . ناوی پێشمەرگە ببوە وێردی سەرزمانی هەموو نيشتيمان پەروەرێکی ئەو کوردستانە و پێشمەرگە جوانترين سيمبۆلی هەموو کوردێک و هەموو تاکێک هەتا بۆ دۆستانيشمان . بەخۆشيەوە نوسيبوم ئەو سەروەريانە هەموو لەڕۆژی نيشتيمانی بەرز ڕادەگرین کەچی نەمزانی هەموو ئەوانەی ئەوێ ڕۆژی من بۆی چوبوم وەک دەڵێن سەرچيغ چوو بووم و خەوی حوشتر بوو نەمزانی ئەو حزبانە هەموو گورگن لە پێستی مەڕ خۆيان حەشار دابوو بۆ قڕکردنی يەکتر و بە کوشت دانی کوڕی کورد ، دەردەکيان داينێ دووژمن پێی نەکردبين لەجياتی ئەوەی يادی يەکەم کابينەی حکومەتی هەرێم بکەينەوە وەک ڕۆژی نيشتيمانی وامان لێهات لەجياتی ئاهەنگ گێڕان، لە نيشتيمان هەڵێين، هەتا ئيستاش خەڵکی هەر لەهەڵاتن بەردەوامە،