ئەڵمانيا
لە گەنجێکی ئەڵمانم پرسی ووتم سەرۆک کۆماری ئيستای ئەڵمانيا ناوی چيە وخەڵکی کام شارە . گەنجەکە تۆزێک داما ديار بوو ئەو پرسيارەی منی بەلاوە عاجباتی بوو . بەواق وڕمانێک و زەردەخەنەيەکەوە گوتی وابزانم بەڕێزت بەهەڵە هاتويەتيە لای من چونکە ئەو جۆرە پرسيارانە هيچ پەيوەنديەکی بە منەوە نيە ديسان دەيڵێمەوە وابزانم بەڕێزت هەڵەی چونکە من نە لە ئيدارەی دەوڵەت کار دەکەم و حەزيشم لەسياسەت و تێوەگلان نيە لە بەکاری دەوڵەت، دوای بۆ دەبێت ناوی سەرۆک بزانم يا نەزانم هيچ کاری من نيە. ئەوە کاری ئەوانەيە کە لە دەزگاکانی دەوڵەت کار دەکەن و ووڵات بەڕێوە دەبەن مەسەلەی سەرۆک کۆماريش ئەوە بۆ دەوڵەتدارو وەزيرو پەرلەمانتارەکان گرنگە ناوی بزانن نەوەک من . . چونکە ئەوان لەبازنەيەکی ئيداريدا بەيەکەوە کاردەکەن . . خۆيان ئەو وەزيفەيان هەڵبژاردوەو و حزبەکان ئەوان لە هەڵبژاردنەکان ئەوانەيان کانديد کردوە سەرکەتووبوونە . ئەوەی لای من گرنگە وەک هاوڵاتيەک دابێن کردنی ژيانێکی ئاسودەيە بۆ من مليۆنان هاوڵاتيانی لە ئەڵمانيا و هەوڵدانيان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و خۆشگوزەرانی خەڵک . ئەوەشيان لە پێش هەموو شتێک ئەرکی ڕاوێژکاری ئەڵمانيايە ئەرکی بەڕێز ئەنجيلا ميرکلە و ئنجا وەزيرەکان. ئەگەر کێشەکی تێکەوت ئەوەسەرۆک کۆمار دێتە ناو بابەتەکە بەڵام باوەڕت بێت ناوی سەرۆک کۆمار نازانم چونکە کارم پێی نيە وەک گوتم سەرۆک بۆ دەرەجەدارانی دەوڵەت گرنگە نەوەک بۆمن . لێم پرسی باشە گريمان لە شوێنێک سەرۆک کۆمارت بينێ هەوڵ دەدەی سيلفيەک لەگەل سەرۆک کۆمارو يا ڕاوێژکار يا وەزيرێک يا سەرکردەی ئەو حزبەی خۆت دەنگی پێ دەدەی بگريت واتە وێنەی لەگەلدا بگريت . دايە قاقای پێکەنين و گوتی ئنجا بۆ ڕەسميان لەگەل بگرم . بۆ ئەوان چين جۆن تڕاڤوڵتان يا مايکل جاکسنن يا شەکيران پرسيارەکەت عەنتيکەيە، ووتم ئاخر ئەوان مەسئولن و شەخسيەتن ووتی بەڵێ ڕاست دەفەرموی مەسئولن بەڵام مەسئولن لەوەی ژيان و پێداويستەکانی ڕۆژانەی من و مليۆنانی ئەم ووڵاتە دابين بکەن نەوەک پۆزمان بەسەر لێبدەن دوای ڕەسم گرتن لەگەل ئەوان دوچاری غروريان دەکات. دوای بيرت نەچێت وەرگرتنی ئەو پۆستانە لەدەوڵەت لەسەر خواستی خۆيان بوە واتە ئەوان هەڵيان بژاردوە خۆمن نەچومە لە ماڵەوە لێيان بپاڕێمەوە وەرن ببنە وەزيرو مەسئولی حزبی. . لەدرێژەی قسەکانی گووتی باسی بەرنامەی حزبايەتيش بيرت نەچێت من و مليۆنانی وەک من لە هەڵبژاردەنەکان دەنگ بە بەرنامە خزمەتگوزاريەکان دەدەين نەوەک بە حزبەکان واتە بەرنامەی کاميان لەو حزبانە باش بێت ئەوە دەنگ بەو دەدەين، ئەوانيش دوای ئيشی خۆيان دەکەن و ئێمەش وەک هاوڵاتی بەدواچوونەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانيان دەکەين ئنجا هەی لەوەی درۆمان لەگەل دەکات خۆی لەبەرنامەکە دەزدزتەوە، گوتم باشە تۆ وەک گەنجێک و هاوڵاتيە ک ژيانت چۆنە. بەزەردەخەنەيەکەوە گوتی حەزدەکەم بەڕێزت خۆت وەڵامی ئەو پرسيارە بديتەوە تۆ چەند ساڵە لە ئەڵمانيا ئەژيت ڕۆژێک سەرماو گەرما و برسی بويت لەو ووڵاتە ؟ يا ئەگەر نەخۆش کەوتبيت دەوڵەت هەموو خزمەتێکی نەکردويت ؟ کۆتايی ديالۆگی بەندە ئەو کوڕە گەنجە ئەڵمانە تەواو منيش وەک کوردێک لەدڵی خۆمدا گوتم وەی هەش بەسەرت کوردۆ نە ئاو نە کارەبا نە خزمەتگوزاری نە تەعين نە معاش کەچی سيلفی لەدواسيلفی لەگەل مەسئولی دزو گەندەڵ دەگرن و ئەو ڕەسمانەش لە فەيسبوک فڕکەی دێت کاکی ئەڵمانيش دەڵێ خۆ مەسئول جۆن تراڤوڵتا و مايکل جاکسون يا شاکيرانيە وای گەلۆ هەرچی بەسەرت بێت تاوانی خۆتە
lokman barzinje
Aachener str. 33
51145 k??ln??
Germany??
0049 (0) 176 619 51 602
lokman57@hotmail. de