مايەی دڵخۆشيە کە بزاڤی ڕۆشنبيری لە کوردستان پێناوەتە قۆناغێکی ڕۆشنبيری مۆدێرن . ئەويش بە مەراسيمکردن و ئيمزاکردنی بەرهەمی ئەدەبی و سياسی و فيکری و زانستيە لەلايەن نوسەرو ئەديبان و پسپۆران . بەداخەوە ئەوەی لێرەدا تێبينيم کردوە کاتێک نوسەرێک يا وەرگێڕێک مەراسيمێک ڕێک دەخات بۆ ئيمزاکردن و دابەشکردنی بەرهەمەتازەکەی بانگهێشتی دۆست و ناسياو ڕوشنبيران دەکات بۆ پێشکەشکردنی کتێبەکە و کتێبەکە بە ئيمزای خۆی پێشکەش دەکات سەدان کتێب دەکاتە دياری و پارەيەکی زۆريش لێ خەرج کردوە کەچی زۆربە دەگمەن لەسەڕيەک کتێب دەنوسرێ يا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێ. لە ڕوی ناوەڕۆک و زمان و تەکنيکی هونەری، جاران کە کتێبێک بەچاپ دەگەيشت ئەوە تاساڵێک زياتر دەيان شاعيرو نوسەر لە ڕۆژنامەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرد . بەڕادەيەک وايان لە خوێنەر دەکرد کە بچن ئەو کتێبە بخوێننەوە لەتەک ئەوەش ئەو هەموو لەهەڵسەنگاندنە هێزێک و گەرم گوڕەيەکی بە نوسەر دەبەخشی بە عيشقەوە کتێبکی تر ئامادە بکات بۆ بەچاپ گەياندن .کەچی ئيستا لەو هەموو ئامادەبووەی مەراسيمی کتێب ئيمزا کردنە يەکێک بە نوکە قەڵەمێک ئەو کتێبە هەڵناسەنگێنێت ئەوەش خۆی لەخۆيدا مانای پوکانەوەو بێ بەهای ئەو کتێبە دەگەيەنێ لای خوێنەر و کەسەکان ئنجا يا ئەو کەسە هەر خوێنەری کتێب نەبوە تەنيا بۆ قەرەباڵغ کردنی هۆڵەکە ئامادەبوە. يا ئەوەتا کتێبەکە وەردەگری نايخوێنيتەوە و لەناو ڕەفەکانی مەکتەبەکەی ماڵەوە دايدەنێ ناوە ناوە لەگەل مەکتبەکەی وێنەيەک بڵاو دەکاتەوە گوايە خوێنەرە هەرچەندە ئيستا دانانی مەکتەبە لەماڵەوە وەک کەماليات و ديکۆراسيونی لێهاتوە ، سەيرم لێ دێ خەڵکێک هەيە دەڵێت من تا ئيستا بيست سی چل کتێبم بەچاپ گەياندوە بەشێک لەو کتێبانەش و شايستەی ئەوەن لە زانکۆکان بخوێندرێن کەچی تەنيا بۆ يەک کتێبيشی نە هەڵسەنگاندن يا لێکۆڵينەوەيەک نەکراوە . ئيستا چۆن پۆتێکس کردن بۆتە مۆدە و نەکردنی عەيبەيە ئاواش ئەگەر نوسەر کتێبی نەبێت عەيبەيە مێژوو دەڵێ نوسەر بەيەک کتێب ڕێڕەوی مێژوو دەگۆڕی، کەسانێکيش هەن و لە ڕابردووش هەبوونە زيرەک بوونە لە هونەری وەرگێڕان بەيەک کتێب ناوبانگيان دەرکردوە ئەو وەرگێڕە بۆتە بەشێک لە کتێبەکە کە لەڕوی تەکنيکی هونەری وەرگێڕان و زمان.