((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی سێیەم

((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی سێیەم

(سوپاس بۆ دكتۆر تەها ڕەسوڵ)
***
نوسینی
چیای مامە لەتیف
***
وەكچۆن كوچەو كۆڵانێ نەما بۆ بیرەوەری
ئاواش ناشاد-ێك نەما بۆ ڕەنگكردن لە ئازاری شارا!
وەكچۆن دەنگ و یادێ نەما بۆ خۆشی وبەختەوەری
ئاواش ناشاد-ێك نەما بۆ داپۆشین لە خەمی شارا!
دەی با قەیسەرەكان بمرن لەلای زێڕدان
نابن بە ناشاد-لەچاوی خۆرا!
دەی با پاشاكان بمرن لەلای خشڵ دان
نابن بە ناشاد-لەتاجی ڕوناكیا!
***
ڕەنگ ناسی ترمان هەیەو ئەوان پۆستاڵی فیرعەونی پێ خزمەتەكەن!
ڕەنگ بینی ترمان هەیەو ئەوان كورسی
جەلاد ماچەكەن!
ڕەنگ فرۆشی ترمان هەیەو ئەوان ڕێی
سیخوڕەكان جوانەكەن!
ڕەنگ ڕێژی ترمان هەیەو ئەوان باڵای
جاشەكان سپی ترەكەن!
ڕەنگ دەری ترمان هەیەو هیچیش ناكەن و
ئەوان هەر توالێتەكان بۆ گەدەو گیرفانیان پڕپڕەكەن!
***
ناشاد-نەخشەی نان ی لەحەرام جیاكردوە بەتابلۆكانی!
ناشاد-ڕێڕەوی ئاو ی لەدزێتی جیاكردوە
بەوێنەكێشانی!
ناشاد-منارەی ژیان ی لەقاچاخچیەكان جیاكردوە بەنیگارەكانی!
ناشاد-مەبدەئی مرۆڤ ی لەڕێویەكان جیاكردەوە بەكەلاوەكانی!
ناشاد-مردنی هونەرمەند ی لە (با)و لە(نا)كان جیاكردوە بەتەسلیم نەبون و بەكەڵەگەتی بیرو باوەڕەكانی!
***
هەژاریی هەر ناو-نیەو ئەوەشی هەیە كە پێشەواكانیان گەورەیی مردنن!
هەژاریی هەر سێبەر-نیەو ئەوشی هەیە كە
سەركردەكانیان قوربانی مردنن!
هەژاریی هەر كۆستێ-نیەو ئەوەشی هەیە كە ڕابەرەكانیان سەرفرازی مردنن!
هەژاریی هەر چاڵی-نیەو ئەوەشی هەیە كە
ڕێبەرەكانیان خۆبەخشی مردنن!
هەژاریی هەر بۆشەوێ-نیەو ئەوەشی هەیە كە منەوەرەكانیان دڵ و دەماری خاك و وڵاتن و
لە قیامەتیش بەتاقی تەنیا موڵكی نیشتمانن!
***
دكتۆر تەها ڕەسوڵ لەكۆماری ویژدانیدا
كۆڵبەرێكە بۆئەوەی دڵێكی تر نەشكێ وەك ناشاد!
دكتۆر تەها ڕەسوڵ لەكۆماری دادوەریدا
پارێزەرێكە بۆئەوەی ڕۆحێكی تر نەكەوێ وەك ناشاد!
دكتۆر تەها ڕەسوڵ لەكۆماری پشتیوانیدا
دەرمانێكە بۆئەوەی عەشقێكی تر بێناز نەبێ وەك ناشاد!
دكتۆر تەها ڕەسوڵ لەكۆماری وەفاداریدا
قەڵایەكە بۆئەوەی ڕەنجێكی تر بەبا نەچێ و نەڕوا وەك ناشاد!
دكتۆر تەها ڕەسوڵ لەكۆماری دلێری و جوامێری دا
مەرجەعێكە بۆئەوەی ناوێكی تر نەخزێت لەژێر قەدەرو چارەنوسێكی ڕەش و شومدا! بۆئەوەی تەم و ماتەم و مۆتەكەیەكی تر دەست و پێی درێژ نەبێ لەچواردەورەكەیدا!

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu