(ئاو) کۆتایی ھەیەو لەپڕا وشکدەکا!
بەس جوانی و عەشقەی حەمە گیان نا!
(ھەتاو) کۆتایی ھەیەو لە پڕا دەکەوێت!
بەس وەفاداری و خۆشەویستی حەمە گیان نا!
(مانگ) متمانەو گەڕانەوەی ڕون ودیارنیە!
بەس دڵ و دەرون خاوێنی حەمە گیان نا!
(ڕەنگ)ەکان بەردەوام لەئاڵوگۆڕدان و
بەس قسەی و گفتاری حەمە گیان نا!
(سروشت) ھەمیشە لە ململانێدایەو
بەس خەندەو توڕەبونەکەی حەمە گیان نا!
(ئاقڵ)ەکان ھەر ڕۆژەی لە ئاوازێکن و
بەس سامان و (فام)ەکەی حەمە گیان نا!
(با) ھەرکاتەی لەلای نەخشەو سنورێکەو
بەس ئەوین و بێناموسەکەی حەمە گیان نا!
(مۆتەکە)ی ترس ھەرشەوەی لە خەونێکەو
بەس تەنیایی و سۆزداریەکەی حەمە گیان نا!
(سوپاس)ی باخ ھەرجارەو لای باخەوانێکەو
بەس حورمەت و ڕێزەکەی حەمە گیان نا!
(مەرگ) پاڵەوانە بۆ وێرانکردنی ھەموشتێک!
بەس (نەمری)و یادگاری حەمە گیان نا!