قەرزارتم و بەڵێنم پێتدا کە باشتر خزمەتتبکەم و نەمکرد!
خۆشم جوابەکەی نازانم بەڵام ڕۆژگاری من ئەوەی سەلماند کەتۆ تەنیا کەسیت دەرگاکەتم لێداناخەی!
قەرزارتم و پەیمانم دا لەوادەی دیاریکراودا
عارەقی ڕەنج و ماندو بونم لە حضورتدا بسڕم و کەچی بەو خەجاڵەتیەوە توانای ھەڵھاتنم نەبو!
ئەزانم چ ھەڵەیەکم کردوە بەڵام
زمانم حورمەتی ئابڕومیگرتوە بۆئەوەی لەوە زیاتر دڵم کاولنەبێ!
قەرزارتم و وەعدم دا شەو و ڕۆژ بەڕێگاوەبم بۆئەوەی (ناو)ی تۆ بگەیەنمە شاخی گۆیژەو تالەوێ لە زمانی (با)ی شار و بەفر و گوڵ بگات!
بەڵام منی نمەک بە حەرام لە نیوەی ڕێدا خەوێکی قورس زەبری لێدام و کەوتم!
ئێستا نازانم من بۆچی و لە پاداشتی چیدا زیندوماومەتەوەو نەتۆپیوم؟!
خۆیشم سەرلەخۆم دەرناکەم!
قەرزارتم و گفتم پێدای بەرلە (کازیوە) فەرمانەکانت جێبەجێدەکەم و کەچی دواکەوتم
بۆ ئەوەی دەرونم کۆمەکی نەکردم و دڵیشم پڕیبو لەزام!
تەنیا (ڕۆح)م پشتیوانیلێکردم و ھانیدام!
خۆتەزانی پاشا گیان ڕۆح تەنیا داوای ھەیەو ھێزی ھیچی تێدانیە بۆیارمەتیدان!
سزام بدە تالە (بەند)ی خۆتدابم
جەزام بدە تالە (سجن)ی خۆتدابم
بمکوژە تالە (سنور)ی خۆتدابم!
قەرزارتم و بۆ دواجار دەرفەتێکم پێبدە تائەمجارە بتوانم وابکەم (خۆر) دەنگی ھەنگاوەکانت ببیستێت!
قەرزارتم و بۆدواجار تەنیا (ھەل)ێکم بدەرێ تا ئەمجارە وابکەم (مانگ) بەرەو دیداری تۆبێت!
قەرزارتم و بۆ دواجار تەنیا مۆڵەتێکم پێبدە بۆئەوەی وابکەم (ڕۆژگار) لە نزای خێر بۆتۆ کارێکی ترنەکات!
قەرزارتم و بۆ دواجار تەنیا (پشو)یەکم بدەرێ بۆ ئەوەی وابکەم ئێستاو ئایندەش جوانیەکانی تۆ ببپارێزن!
قەرزارتم و بۆ دواجار لێتە پاڕێمەوە ڕێگەم بدە بابمرم و بە ڕوی ڕەشمەوە نەگەڕێمەوە بۆ خزمەتکاریت پاشا گیان. . .