عەفرین و کابوڵ ... جەلال هۆرێنی

وڵاتانی زلهێز بەدوای بەرژەوەندی هاوبەش و تایبەت دەگەڕێن، نەک هاوپەیمانی درێژخایەن، ئەگەر وڵاتانی عەرەبی هاوبەشی بازرگانیان لەگەڵ ئەمریکا نەبێت، چارەنوسیان لە عێراق و سوریا باشتر نابێت.

ئەمریکا و روسیا بەڕێکەوتن بۆ تورکیا لە عەفرین و سەریکانی کشانەوە، تورکیا بۆمب و چەکی قورسی بەکارهێنا، شارەکەی وێرانکرد، هیچ وڵاتێک دەنگی لێوەنەهات. ئەمریکاو و روسیا لە مێژووی ململانێ سیاسیان ناکۆک بون، بەڵام لەسەر عەفرین کۆکبون.

کابوڵ و روخانی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنەیە کە لەسەردەمی ترامپدا کراوە، واتە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، بەرژەوەندی گشتی وڵات لەپێش بەرژەوەندی حزبیان دەخەن، دەبێت چاوەروانی ئەوەش بکرێت ئەمریکا لە کوردستان بکشێتەوە، وەک چۆن بریاری داوە لە عێراق بکشێتەوە، چونکە ئەمریکیەکان ماندوو بون بە دەست پارتی و یەکێتی، کەخاوەنی هێزی چەکدارین و ئامادەنین بکرێتە یەک هێزی کوردستانی.

 

 

بابەتی ساڵانی پێشویی جەلال هۆرێنی 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu