بقیژێنە ئەی شێرەژنەکەی هەولێرێ
ئەوانە لە قیژەی تۆ زندەقیان چووە
بقیژێنە پڕ بە دەمت
تا چۆکیان لە ئەژنۆیان دەشکێ
هەر خەریکی ڕاو و ڕووت و دزین
زگی خۆیان تێرە و زگی میللەت برسییە
جاران کارەبا نەبوو
ئیمرۆ ئاویشی هاتە سەر
ئەوە سی ساڵی ڕەبەقە
درۆ و سوکایەتی بەم میللەت بەتبەختە دەکەن
شەرم ناکەن دارزین
بەسە ئیتر بەسە
کە جام پڕ بوو لێی دەرژێ
گوریسش لە ئەستوری دەپسێ
ڕۆژێکیش نۆرەی ئێوە دێ
ئەم میللەتە خێرلەخۆ نەدیوە
کە بلێسەی ئاگری توڕەیی هەڵسە
زۆر زەحمەتە بە ئاسانی دابمرکێ
دەرسێکتان دەداتێ
بە شەکری بلێن ژەهری مار
ئەشکەوتان لێ دەبێتە کونە مشک
جێگایەک نامێنێ
خۆتانی لێ وەشێرن
هەی هەش و خاکتان بەسەر
درەنگ تا زوو
دەبێ ئەو ڕۆژە هەر ببینن
خالید شەیدا
١١-٨-٢٠٢١