هه‌موو شتێك، كه‌ل و په‌لی خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌كان و كه‌ل و په‌لی پزیشكی و خۆپارێزی. . . هه‌موی نرخی گۆڕاوه‌و گرانبوون و هه‌یه 50 به‌رامبه‌ر نرخی زیادیكردووه. ئه‌م نرخ زیادكردنه، هیچ په‌یوه‌ندی به دوكاندارو ماركێته‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌مووی په‌یوه‌ندی به كۆگا و بازرگانه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌كوردی په‌یوه‌ندی به‌بازرگانان وكۆگاكانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌یه. ماقوڵ نییه، ده‌مامك پاكه‌تی له هه‌زار دیناره‌وه بووه‌ته 50 هه‌زار دینار. پاككه‌ره‌وه‌و تاقیمی ده‌ست ده‌قات زیادیكردووه‌و ده‌ست ناكه‌وێت. برنج و چا و شهكرو جۆره‌كانی تری خواردن، هه‌مووی چه‌ند هه‌زارێك زیانكردووه. كه‌چی لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت و پارێزگاره‌كان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و ناوخۆ به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بازاڕ ده‌كه‌ن و به‌حیساب لیژنه‌كانیان به‌رده‌وام لهبازاڕن و ناوه ناوه كۆمه‌ڵێك دوكانداری قوڕبه‌سه‌ر و داماو سزای مادی ده‌ده‌ن یان دوكانه‌كه‌ی داده‌خه‌ن. جه‌نابی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئێوه راست ده‌كه‌ن و پێیاندهوێرن و جورئه‌ت ده‌كه‌ن، فه‌رموو بچن كۆگاكان دابخه‌ن و بازرگانه چاوچنۆك و دزه گه‌وره‌كان سزا بده‌ن و خۆتان سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردن و فرۆشتنی ماده خۆراكییه‌كان بكه‌ن. پێمانبڵێن له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ند كۆمپانیا و بازرگان و كۆگا سزای مادی دراون و داخراون و ده‌ستگیر كراون له‌سه‌ر گرانكردنی نرخ و شاردنه‌وه‌ی ماده خۆراكییه‌كان؟ لهدهرمانخایهكم پرسی: ده‌مامك دانه‌ی چه‌نده؟ وتی دانه‌ی 500 دینار‌و پاكه‌تی 50 هه‌زار دینار. تووشی شۆك بووم وتم هه‌فته‌ی رابردوو پاكه‌تی 25 هه‌زار دینار بوو. وتی: ئێستا كۆگاكان و بازرگان و كۆمپانیاكان به 40 هه‌زار دینار بۆمان دێنن. له‌كاتێكدا پێشتر پاكه‌تی به‌هه‌زار بۆمان ده‌هات. واته 50 به‌رامبه‌ر زیادیكردووه. باقی شته‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه چه‌ند قات زیادیانكردووه. هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت زۆر زۆر خابوونهتهوهو ئێستا هه‌ر كارتێكی ئینته‌رنێت كه جاران به‌شی مانگێكی ده‌كرد، ئێستا كیسهڵئاسا به‌شی 15 رۆژ ناكات، واته له‌مه‌شدا دزی و حیزی و فزی ده‌كرێت. چونكه ده‌زانن خه‌ڵك هه‌مووی له‌ماڵه‌وه‌یه به‌ناچاری خه‌تی ئینته‌رنێت به‌كار دێنێ، ئیدی كه‌وتوونه‌ته گیانی ئه‌و میله‌ته داماوه. ناڵێین وه‌ك ئه‌وروپای بێ‌دین و كافر له‌كاتی قه‌یرانه‌كان شت هه‌رزان بكه‌ن و مرۆڤدۆستانه رهقتار بكه‌ن و هاوكاری میله‌ت بكه‌ن، به‌س تكایه وه‌ك موسڵمان شت گران مه‌كه‌ن و قۆڵمان مه‌بڕنه‌وه. به‌كورتی جه‌نابی حكومه‌ت، كۆنتڕۆڵكردین بازار به‌قسه و درۆ‌و ده‌سه‌له ناكرێ، فه‌رموو ئیجرائات له‌گه‌ڵ بازرگان وكۆمپانیا و كۆگاكان بكه‌ن نه‌ك دوكاندارو دوكانۆكهكان. كورد جوانی وتووه: حكومه‌ت به كه‌رێ ناوێرێ په‌لاماری كورتانێ ده‌دات.