ھێشتا . . . کاک بەرھەم . . . ناناسن ... سەمەد چاوشین

 

بڕوابکەن ھەرگیز ڕق و قینم لەھیچ حیزبێک نیە بەتایبەتی پارتی چونکە

*خانەوادەکەی من لەدوورترین گوندی کوردستان بوە کە. . تۆبزاوای خوارکەرکوکە. . ١٣کیلۆمەتر لە خوار کەرکوکەوەیە دوا گوندە لەنێوان حەویجە وکەرکوک ئەوسا ئێمە لە شەستەکانەوە پارتی بووین تا ١٩٧٥.  *حاجی عوسمانی برام دەساڵی رە بەق پێشمەرگەی پارتی بوو لە١٩٦٥وە تا١٩٧٥.

*خۆم لەساڵی ١٩٧٤و ١٩٧٥لەیەکێتی قوتابیان بوو م .

*لەساڵی ١٩٧٥تەمەنم تەنھا ١٥ساڵ بوو لە سەرپارتی زیندانی کرام.

*لە ساڵی ١٩٧٩ کە بارزانی باوک کۆچی دوایی کرد لەقۆناغی پێنجی ئامادەیی بووم ئەوەندە

بۆی گریام ئەوەندە بۆ ئازیزترین کەسم نەگریاوم.

بەڵام لەساڵی ١٩٨٢ لەریزەکانی یەکێتیم و کوردستانم لە سەرتاپۆ بکەن ناچمە ھیچ حیزبێکی ترەوە .

بەڵام قینی دنیام -لەومەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیانەی یەکێتیە کەھیچ نەبوون
-بەپارەی یەکێتی

-بەھەوڵی یەکێتی بوونە شت

دواتر خیانەتیان لەمام جەلال کردوو بوونە پارتی.

-دیسانەوە قینی دنیام . . لەھێلکە پیسەکانی گۆڕانە . . کەھەتا لەناویەکێتی بوون دەیانوت بۆیە

جیادەبینەوە چونکە یەکێتی بۆتە پاشکۆی گۆڕان

کەچی خۆیان دوای کۆچی کاک نەوشیروان پۆل پۆل بوون بە پارتی.

یەکێک لەوھێکە پیسانەی گۆڕان ئەمرۆ شیکاریەکی کردوە بۆ. . . کابینەکەی . . محمدتۆفیق عەلاوی

مەگەر ھەرخۆی سەری لێ دەربکات . . .

دەڵێت کودیتایەک بەرێوە بوە لەلایەن ئیرانەوە . . موقتەدا و عامری بەشداربوون لەوکودیتایە .

ھەروەھا دەشلێت کاک بەرھەمیش ئاگاداربوە وادانرابوو . . بەقسەی ئەو . . کاک بەرھەم وەزیرە

کوردەکان دەست نیشان بکات . . گوایە کاک بەرھەم ویستویەتی . . تۆڵە . . .

١-لەپارتی بکاتەوە چونکە کاتی دەنگدان بۆسەرۆک کۆمارپارتی دەنگی پێ نەداوە .

٢-ھەرخۆی وافاڵی گرتۆتەوە دەڵێت کاک بەرھەم ویستویەتی تۆڵە لەیەکێتی بکاتەوە چونکە

نەیانکردۆتە سەرۆکی یەکێتی .

سەیرە بەراستی سەیرە

*کاک بەرھەم کاندیدی یەکێتی بوو بۆسەرۆک کۆمار . . زۆرینەی دەنگیشی ھێنایەوە ھیچ

بە. . ٢١دەنگەی پارتی نەبوو .

*کاک بەرھەم بۆتۆڵە لەیەکێتی دەکاتەوە ؟ئیستاش خۆی ھەموو شتە لەناویەکێتی .

*کاک بەرھەم ئەوەی بیناسی لەفەرھەنگی ئەودا. . کینەو بوغزو تۆڵە . . . بوونی نیە . .

*کاک بەرھەم ھەرخۆتان دەڵێن ئێران حەزی پێ نیە . . . ئەدی چۆن ریکەوتن لەگەڵ ئیران دەکات؟

*کاک بەرھەم تۆڵەی چی لەیەکێتی دەکاتەوە خۆوەزیر لەکابینەی پێشوو ککەوەزارەتی دادلای

یەکێتی بوو . . . پارتی قبووڵی نەکرد وەزیرەکە یەکێتی بیت ئەخیرەن ھەرقسەی پارتیش بوو.

دواتر من سەیرم دێ. . کاک بەرھەم سەردانی ھەولێری کرد چەندینجار بۆلای ھەموو بەرپرسەکانی

پارتی ئیتر خێرە ئێوە ی . . کۆنە گۆڕان و تازە پارتی ئاگری فیتنە خۆشدەکەن لەنێوان پارتی و

یەکێتی . . . بۆیە حەق نیە پارتیش رێگا بدات بە

کۆنە یەکێتیەکان وتازە پارتیەکان .

رێگانەدات بەکۆنە گۆڕانەکان و تازە پارتیەکان

ئاگری فیتنە خۆش بکەن چونکە ئەوانەی کە یەکێتی و گۆڕانیان جێھێشت و بوونە پارتی

ھەرگیزاو ھەرگیز نەدڵسۆزی پارتین نەشدڵسۆزی کوردن . . . کاک بەرھەمیش لەوە دەرچوە

داخ لەدڵێک بۆ ئەوەی شوێنە تازەکەی خۆی گەرم و خۆش بکات . . . توانج وپلاری تێ بگرێ.

ئێوە تێرتان نەخوارد لەتوانج گرتن لەوپیاوە لەبیرتانە . . . نۆسەعاتی رەبەق ھەربە پێکەنین و

سنگ فراوانیەوە لەناو پەرلەمان وەڵا می بوختان وتوانجەکانی ئێوەی دایەوە ؟

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu