دووشه‌هید شیوعی و وزه‌یه‌ك له‌ تێكؤشان ... ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

** شه‌هید محه‌مه‌د ناسر حوسه‌ین ئه‌لحه‌داد

پاش كرده‌وه‌ گڵاوه‌كه‌ی عه‌زیز ئه‌لحاج و كه‌رتكردنی حزب له‌ 17/9/1967 دا حزب تووشی ئازارو تێكشكان بوو رێكخراوی شاری ئه‌لكوفه‌ش له‌و ئازارو ناخۆشییه‌دا بێبه‌ش نه‌بوو، هه‌موو رۆژێك رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی خه‌ڵكیان ده‌گردو كورد واته‌نی ( ره‌شبگیری) بوو، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1968 دا لاوێكی كرێكار هاته‌ ناو ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراق،

هاورێ محه‌مه‌د ناسر حوسه‌ین ئه‌لحه‌داد كرێكار بوو له‌ كارگه‌ی ( الاحذیة الشعبیة ) و، به‌ هاتنی بۆ ریزه‌كانی حزب رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌لكوفه‌ په‌ره‌ی سه‌ند و هاورێ چووه‌ ناو قوتابیان و مامۆستایان و كرێكاران و جوتیاران و رۆشنبیران، رووی له‌ هه‌موو لایه‌ك كردو چووه‌ : ئه‌لعه‌باسیة، ئه‌لبوحداری ( علوة الفحل) و ئه‌لموێهی و ئه‌لكفل و هتد. . . له‌ پاش سێ مانگ هاورێیان پێشنیازیان كرد ببێته‌ ئه‌ندام و به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كات هاورێ ( مه‌هدی ئه‌لخه‌یات) كه‌ له‌ رێی ئه‌وه‌وه‌ هاورێ محه‌مه‌د هاته‌ ریزی حزبه‌وه‌ قایل نه‌بوو وازی له‌ حزب هێناو، ده‌بوو شانازی بكردبا یه‌كێكی بلیمه‌تی بۆ حزب هێناوه‌ و، ئه‌م هاورێیه‌ له‌ پاش شه‌ش مانگ كرا به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی بنكه‌یی ( لجنة قاعدیة) و بۆ خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بیرو هوشیاری حزب ناردیه‌ وڵاتیكی سۆسیالیستی و، له‌ پاش ته‌واو كردنی خوێندن له‌ گه‌ڵ هاورێیانی و، له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا بۆوڵات له‌ لایه‌ن تاونباری رووره‌شی خوێنرێژ ( عیسا سوار) وه‌ شه‌هید كران. به‌ڵی ئه‌و نامه‌رده‌ چه‌په‌ڵ و دێزه‌ {11} هاورێی شه‌هید كردو تا ئێستا په‌رده‌ له‌ سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ قیزوه‌نه‌ لا نه‌دراوه‌.

** شه‌هید عه‌باس زرار وزه‌یه‌ك له ‌تێكؤشان

تووره‌ ده‌بیت، ده‌ستپێده‌كه‌یت/

 كاتی دیاریكراوی ، شۆرش له‌ به‌رده‌كه‌یت

لاوێكی تازه‌ پێگه‌یشتووی باڵا به‌رزو گه‌نم ره‌نگ، له‌ پاش به‌ كارهێنانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام خوسه‌ین وحزبی به‌عسی عه‌ره‌بی گازی خه‌رده‌ل و سیانید له‌ ناوچه‌ جۆر به‌ جۆره‌كانی كوردستان : دؤڵی جافایه‌تی، هه‌له‌بجه‌، قه‌ره‌داغ، گه‌رمیان، شێخ وه‌سان، ده‌شتی هه‌ولێرو بادینان و له‌ پاش ئه‌نفاله‌ چه‌په‌ڵه‌كان له‌ بنكه‌ی حزبی شیوعی عێراق له‌ دؤڵه‌ كۆگا پێشمه‌رگه‌ بوو، گورجوگؤڵ و زیته‌ڵ و وریا و ناوی ته‌واوی :

عباس زرار عمر ناسراو بە { کرێکار} لەساڵی ١٩٧٢لەشارۆچکەی سەنگەسەر لەدایک دەبێت، لەساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بەڕێکخراوێكی هەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراقەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٨٨ دچێتە شاخ و دەپێتە پێشمەرگە.

له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به ‌بؤنه‌ی دامه‌زراندتی حزبی شیوعی عێراق { 31/3/1974} شاعیری شیوعی فایز ئه‌لزوبه‌یدی شێعرێكی له‌ ژێر ناونیشانی { بنووسه‌} بڵاو كرده‌وه‌و منیش كردمه‌ كوردی و له رؤژنامه‌ی بیری نوێ بڵاوكرایه‌وه‌و ده‌لێت : بنوسه‌ : ناوی شیوعییه‌كان" ناوی كوژراوه‌كان، راپه‌رینه‌كان، شؤرشه‌كان و له‌  كؤپله‌یه‌كدا ده‌ڵێت :

تووره‌ ده‌بێت و ده‌ست پێ ده‌كه‌ێت

كاتی دیاریكراوی شؤرش له به‌ر ده‌كه‌ێت

شه‌هید عه‌باس ئه‌و كؤپله‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر زاری بوو ده‌یوته‌وه‌.

به‌ڵێ له‌ كاتێكدا راپه‌رین و شؤرش له‌ كوردستاندا به‌رپا بوو هاوری كرێكارو هاورییانی له‌ ریزی پێشه‌وه‌ بوون رق و چه‌كی خۆیان ئاراسته‌ی دوژمنان كردو ئاواتی كرێكار هاته‌دی و كاتی دیاریكراوی شؤرشی له‌به‌ركردبوو جێبێی كردو بوو به‌ مه‌شخه‌ڵ، بوو به‌ چرا، به‌ڵێ بوو به‌ شه‌هیدی حزب، له‌ 7/3/1991 لەچیای هەیبەسوڵتان لەگەڵ چەند هاوڕێیەک شەهید دەکرێن.

رووره‌شی و مردن بۆدوژمنانی شیوعییه‌ت.

25/8/2021

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu