هاوڵاتیان ئامادەن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بمرن، نەک بەهۆی برسێتیەوە گیان لەدەستبدەن ... شەهاب کەریم

shehab kerim1

ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە تەواوی کەناڵە تیڤیەکانی هەموو وڵاتانی جیهانەوە باسی لەسەر دەکرێت و لە ئەمڕۆشدا لەسۆشیال میدیادا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵ کردوە و بەبەردەوامی زانیاری و ڕینماییکردن لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتیان دەکرێت، زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهان پارەیەکی بێشوماریان بۆ پاراستی هاوڵاتیان لەم ڤایرۆسەدا تەرخانکردوە، بەڵام عێراق و حوکمەتی هەرێمی کوردستان نەبێت کە وڵاتی نەوت و زۆرترین سامانی گشتییە، جگە لە چەند نەخۆشخانەیەکی بچووکیان دابینکردوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای هاوکاری مادی لە خەڵکی سەرمایەدار دەکەن، کە هەمیشە لە ڕوی ئابوریی و خزمەتگوزاریی و شارستانێتیەوە هیچیان کەمتر نیە و زیاتریش نیە و بە چەندین ساڵ لە دوای ئەفغانستان و پاکستان و وڵاتانی ئەفریقاوەیە، سەرەڕای ئەوەی پێشێلکردن و زەوتکردنی مافی هاوڵاتیان، بەبێ ئەوەی هاوڵاتیان بۆ داهاتووی ژیانی خۆیان، هیچ بەڵگەیەکیان لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە هەبێت کە پاشەکەوتی موچەیان بۆ دەکرێت و هیچ گرەنتیەک نیە بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی هاوڵاتیان. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئارادا نەبوو، بە چەند مانگێک جارێک موچەی هاوڵاتیان دەدرا، بەڵام شانسێکی گەورەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکی سەرقاڵکرد و کە مامەڵەکردنیان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە جێی دڵخۆشیە لەڕوی دڵسۆزییەوە، بەڵام کاتێک سامانی گشتی وڵات بەهەدەر دەبرێت و میللەت فەرامۆش دەکرێت، هەموو دەزگاکانی ئەمنی و تەواوی کاربەدەستانی حوکمەت، بێدەنگی لە ئاستی زەوتکردنی مافی هاوڵاتیان هەڵدەبژێرن، کە خودی خۆشیان بوونەتە هۆی ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی بۆ لەبیربردنەوەی قەیرانەکان، بەهۆی گەندەڵی و نادادپەروەریی دەسەڵاتی سیاسی خۆجێی و عورفی، هاوڵاتیانی سڤیڵی دوچاری برسێتی و بێگوزەرانی کردوە. ! کە زۆرێک لە خەڵکی ئاواتەخوازی ئەوەن کە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بمرن، نەک بەهۆی برسێتیەوە گیان لەدەستبدەن. مامەڵەکردنی کاربەدەستان و ڕێنماییەکان بە بڕوای حوکمەتی هەرێم، دەربڕینی هەست و دڵسۆزییان بۆ هاوڵاتیانە، کە پیشوەخت ئەو هەستە هەمیشە بەلای گیرفان و کۆشک و خانووە چەند نهۆمییەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بووە، سروشتی ڕۆژگار دەگۆرێت و جیهانیش هێندە بە گەورەیی نەماوە و تەواوی زانیارییەکان و هەواڵەکانی جیهان لە چەند خولەکێکدا دەبیسترێت و دەبینرێت، هەمان دەستور و یاساو بەهەدەربردنی ژێرخان و سەرخانی ئابوری دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی و خراپتر لە بارودۆخی ئێستا و ئەوەشی کە زەرەرمەندە، تەنها هاوڵاتیانی سڤیڵە کە دوچاری برسێتی و نائارامی و بێگوزەرانی دەبن، گەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێت، یاخود بەهۆی بەڕێوەبردنی سیستەمێکی نادادپەروەری بەزۆر سەپێندراوی خۆجێ بێت. بێگوزەرانی و نائاسودەبوون، هاوڵاتیان هەمان ئازارە بە هەرچی شێوەک دووچاری بێت.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu