به‌شێك له هێز و لایەنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، هه‌روه‌ها به‌شێك له سیاسییه‌كان، نووسەران، رۆشنبیران، په‌رله‌مانتاران، میدیاكاران و کەسانی تری سەر بەو لایەنانە، هه‌موو جارێ بوختان بە پەکەکە دەکەن و دەڵێن گوایە پەکەکە خەباتی نەتەوایه‌تی دەکات و له‌خه‌می پاراستنی كوردستاندایه وئامانجیشی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه. به‌ڵام هه‌موو جارێ په‌كه‌كه راستگۆیانه ئامانج وهه‌ڵوێستی خۆی ده‌رده‌بڕێ و ئه‌و بوختانه‌یان به‌درۆیان ده‌خاته‌وه كه ئه‌و هێزو لایه‌ن و كه‌سانه بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن . چونكه په‌كه‌كه بە دەیان جار لەلایەن بەرپرسانییەوە بەئاشکرا رایگەیاندووە كه ئه‌وان باوەڕیان بە سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەتی نەتەوەیی نییە و، بەڕای ئەوان باوی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە! به‌ڵكوو نایشارنه‌وه كه دوژمنایه‌تیی هه‌رهه‌وڵێك ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بدرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك بێت! بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به حه‌شدی شه‌عبی و ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه له كورد و كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن
لەدوایین هەڵوێستیشیاندا سەرۆکی ئەنجومەنی شنگالی سەر بە پەکەکە بۆ کەناڵەکان رایگەیاند کە ئێمە کورد نیین و كوردیش ئه‌و مافه‌ی نییه شنگال بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو شنگال به‌شێكه له عێراق و هه‌ر عێراقیش ده‌توانێت بڕیارله‌سه‌ر چاره‌نووسی بدات. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه، كه خۆی كوردێكی ئێزدییه و یه‌كێكه لهفریودراوانی ده‌ستی په‌كه‌كه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی شنگال و ئێزدی ده‌كات و نه ئه‌و مافه‌شی هه‌یه به‌ناوی ئێزدیان و خه‌ڵكی شنگاله‌وه داوایه‌كی وه‌ها بكات.
ئیتر نازانم ئەو لایه‌ن و كه‌سانه ئه‌و هاتوهاوارو درۆ‌و ده‌له‌سه و دهڵاڵییهیان بۆ په‌كه‌كه لەچییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ته‌نانه‌ت خۆیشیان باوه‌ڕیان پێی نییه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه بێده‌نگ و بێ هه‌ڵویستن له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندین جار سووكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌و كلك و سێبه‌ره‌كانییه‌وه . ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی بووه‌ته ئاڵای هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له ناو باره‌گا و له‌سه‌ر باره‌گاكانیان ئه‌و ئاڵایه‌یان هه‌ڵداوه و هه‌رله‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌شدا به‌ده‌یان هه‌زار شه‌هید و قوربانیمان داوه، هه‌روه‌ها هه‌موو حزب و هێزه ره‌سه‌نه‌كان و خه‌ڵكی پارچه‌كانی تری كوردستان ئه‌و ئاڵایه، به ئاڵای فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن و رێزی لێده‌گرن و خۆشیان ده‌وێت. ئەگەر ئه‌و بێ ههڵوێستییهیان تەنها لەبەر ئەوەنەبێ، چونکە پەکەکە لەدژی پارتی و پێشمەرگە وەستاوەتەوەو بووەتە رێگرو چەتەو جێبەجێکاری پیلانی دوژمنانی سەربەخۆیی کوردستان؟!
ئایا ئەگەر ئەو گێچەڵ و شەڕپێفرۆشتنەی پەکەکە (هەرچەندە ئەگەرێکی زۆر دوورە) لەو سنوورە نەبوایە کە پێی دەگوترێت سنووری نفووزی پارتی، بەڵکوو لەدەڤەری سلێمانی ئەوکارەی بکردایە، هەمان هەڵوێستیان دەبوو؟! بێگومان نەخێر.
یان ئایا ئەگەر پەکەکە بە سیاسەتی پڕ لەهەڵەی خۆیدا بچێتەوە و واز لهدوژمنایهتیكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێنێت و بێته‌وه سه‌ر رێگای كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی، به‌ڵام به مه‌رجێك پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ پارتیدا ئاسایی ببنەوە، ئایا ئەو هێزو لایەن و کەسانە هەمان هەڵوێستی ئێستایان بەرامبەر بە پەکەکە دەبێت؟! بەدڵنیاییەوە نەخێر.
کەواتە ئەوەی ناوتان لێناوە سیاسەتکردن و خەباتی نەتەوایەتی، جگە لە عەیبە و شوورەییەکی گەورە، هیچی تر نییە. چونکە سیاسەت و خەباتی نەتەوایەتی، مامەڵەکردنە لەگەڵ واقیع و مەنتق، نەوەک لەسەر بنەمای رق و کینە، نەوەک بێهێزی و بێ کاریگەریی و بچووكبوونه‌وه‌ی خۆتان لەسەر رووداوەکان و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییدا به وه‌ها سیاسه‌تێك بشارنه‌وه و بتانه‌وێت بە فووتێكردن و هاندان و پێداهەڵدانی هێزی دیکەی نامۆ و گوماناوی قەرەبووی شكسته‌كانتان بکەنەوە.
له‌جیاتی ئه‌و یارییه بێ سوود و بێ هووده‌یه، تكایه تۆزێ واقیعی بن و چیتر له په‌راویزدا مه‌مێننه‌وه . وه‌رن ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتری له‌گه‌ڵ پارتی و هێزه نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی دیكه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن تا دوامه‌نزڵ كه سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی و دامه‌زراندنی كیان و ده‌وڵه‌تیكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانییه، ته‌نها ئه‌وه‌ش شانازییه گه‌وره‌كه‌یه بۆ هه‌موومان.