رۆژی پێنجشەمە ٢١ی ئۆکتۆبەر لە کاتێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەشتێکدا دەبێت بۆ وڵاتانی ئەفەریقا لەوێوە لە بەیاننامەیەک دا باڵویزانی هەریەک لە(ئەمەریکا , ئەلمنیا, فەرەنسا، هەروەها کەندا) ئاگادار دەکرێنەوە کە داوایان لە تورکیا کردووە دەست بەجێ کەسایەتی دیاری تورکیا عوسمان کاڤالا لە زیندان ئازاد بکات.
شایانی باسە بەیانامەکەی ئەو چوار وڵاتە پشتیوانی هەریەک لە ولاتانی دیکەی وەک سوێد، دانمارک، نەرویج، هۆڵەندا، فنلندای دەچێتە پاڵ، تاوای لێدێت ژمارەی ئەو وڵاتانەی داوای ئازادکردنی کاڤاڵا دەکەن دەبێتە دە دەوڵەت.
عوسمان کاڤالا کێیە و بۆچی تورکیا بە پرسی ئەو کەسایەتیە هێندە هەستیارە؟
کاڤاڵا، کەسایەتی خاوەن کارو چالاکوانێکی مەدەنیە لە ساڵی ١٩٥٧ لە دایک بووە، بە سەرمایەی خۆی لە سالانی نەوەدەکان لە تورکیا پشتیوانی زۆرێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی NGO کردووە، کاڤالا دامەرێنەری دامەزراوەی( پەیمانگای ئەنەدۆڵی رۆشەنبیری) یە، لە بواری کارەکەی دەبێتە خاوەنی خەڵاتی (عائشە نورزارکولو) بۆ ئازادی بیروڕا، ئەو سەنتەرەی خەڵاتی پێ بەخشیوە سەر بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤە لە ئەستەنبۆڵ.
شایانی باسە پێشتریش کاڤالا خەڵاتی ( کەلتوری ئەوروپی) پێدراوە کە دەبەخشریتەو ئەو زانایانەی لە بواری شوێنەوار و کەلتور کار دەکەن.
عوسمان کاڤالا، بۆ یەکەمین جار لە ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کاتی گەشتکردنی بۆ غازی عەنتاب لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆل دەستگیر دەکرێت، دوای ئازادکردنی جارێکی دیکە لە مانگی نۆڤێمبەری هەمان ساڵ دەستگیردەکرێتەوە.
کاڤالا لە لایەن داواکاری گشتی تورکیا تۆمەتی پشتیوانی لە کودەتایی ساڵی ٢٠١٦ دەدرێتە پاڵ، لە مانگی دووی ٢٠٢٠ لە لایەن دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
ئەمەریکا و ولاتانی دیکە بۆچی داوای ئازادکردنی کاڤالا دەکەن؟
هەریەک لەو دە وڵاتەی تورکیا داوای دەرکردنی باڵوێزەکانیان دەکات، پێیان وایە لە تورکیا سیستەمی دادوەری سەربەخۆ نیە و دیموکراسیەتی ئەو ولاتەش لە ژێر پرسیار دایە، ئەگینا بۆچی دوای ئەوەی کاڤالا لە لایەن دادگاوە بێ تاوان دەردەچێت کەچی ئازاد ناکرێت.
شایانی باسە پێشتریش دادگایی مافی مرۆڤی ئەورپی داوای ئازادکردنی عوسمان کاڤالای کردبوو، وەک چۆن ئەو داگایە چەندین جاری دیکە داوی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کردووە.
کاردانەوەکانی تورکیا لەبەرامبەر بەیاننامەی ئەو وڵاتانە چی بووە؟
ئەردۆغان، کاتێک ئەو هەواڵەی پێدەگات پەیوەندی دەکات بە سلێمان سۆیلۆ، وەزریری ناوخۆی وڵاتەکەی و پێی دەڵێت:
" تورکیا جێگای میوانداری ئەو جۆرە باڵوێزانەی تیا نەماوە)
دوای کاردانەوەی سەرۆکەکەیان هەریەک لە وەزیری ناوخۆ تورکیا و وەزیری داد بە پێداگیری لەسەر ئەوەی لە تورکیا یاسا سەروەرە و دیموکراتیەت هەیە لە بەرامبەر ئەو بەیاننامەیە هاتنە دەنگ.
لەو بارەیەوە سۆیلۆ دەڵێت:
" ئەو دەستوردانەی ئەمەریکا و ولاتانی دیکە گومان خستنە سەر یاسا و دیموکراتیەتی تورکیایە"
هەروەها عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا لەوبارەیەوە دەڵێت:
" دەبێت دبلۆماتەکان لە تورکیا رێز لە یاسای تورکیا بگرن، بۆیان نیە پێشنیار و راسپاردە پێشکەشی یاسا و دادگاکانمان بکەن"
ئایا تورکیا دەتوانێت باڵوێزەکانی دەربکات و ئایا کاردنەوەکان لە بەرامبەر ئەو هەڵوێسەتی تورکیا چی دەبێت؟
بە پێی یاسای ڤیەنا ١٩٦١ بۆ کاری دبلۆماسی وڵاتی خانەخوێ دەتوانێت باڵویز رەتبکاتەوە و تەنانەت دەریشی بکات.
لە ماددەی ٩ یاسای ڤیەنا بۆ کاری دبلۆماسی ١٩٦١هاتووە:
" مافی دەولەتی خانەخوێیە لە هەر کاتێک داوایی بەجێهێشتنی باڵوێزی میوان بکات"
ئەو ماددەیە کە سابیقەیەکی قانونی هەیە و بۆتە عورف کە کاتێک کێشە دەکەوێتە نێوان دوو دەوڵەت و زیاتر پەنا بۆ دەرکردنی سەرۆک یان شاندی نێردەی دبلۆماسی یەکتر ببەن.
کێشەی ئەو جارەی تورکیا لەگەڵ دە دەولەتی گرنگی جیهان دایە کە لە ئێستادا داوای دەرکردنی باڵوێزی چواری کردووە ( ئەمەریکا، ئەلمانیا، فەرەنسا، کەنەدا) بێ گومان ئەو بڕیارەی تورکیا گەورەترین قەیرانی دبلۆماسی لە نێوان تورکیا و ئەو وڵاتانە درووست دەکات.
سەرهەلدانی ئەو قەیرانە دبلۆماسیە بریتیە لە سەرەتایی دەرکەوتنی ئەو سیاسەتەی جۆ بایدن کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ووتبووی:
" ئەردۆغان سەرۆکێکی چەوسێنەرە، ئێمە لە رێگەی پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو هەوڵی گۆڕینی ئەو دەسەلاتە دەدەین"
ماوە بڵێین عوسمان کاڤالا بیانووە ئەوەی کە هەیە ئەویە کە زۆربەی وڵاتان گەیشتونەتە ئەو ڕایەی کە تورکیا لە سایەی دەسەڵاتی ئەردۆغان مەترسیە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان و ناوچەکە.