له سه‌ده‌ی بیشته‌مدا هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیان ده‌وڵه‌تی خۆیان دروستبكه‌ن به‌ڵام كورد به‌هۆكارگه‌لی جۆراوجۆر ئه‌و هه‌لی له‌ده‌ستخۆی دا، یه‌كێك له‌وانه‌یش نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی مێژووییه به‌تایبه‌تی له كوردستانی عیراق.
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی ده‌ركه‌وتن، له‌وانه دیارترینیان هه‌ریه‌كه له مسته‌فا بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوون پاشانیش هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ندینی تر. ئه‌مانه له ساڵانی شه‌سته‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی دژایه‌تی كردنی یه‌كتر بوون ئه‌وه‌نده نه‌ئه‌په‌رژانه سه‌ر خه‌باتكردن له پێناو مافه‌كانی كه‌لی كورد. تا له ساڵی 1975 به‌ته‌واوی به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووییه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانی عیراق بكات "شوڕشی ئه‌یلول" كۆتایی پێهات. له‌و رووه‌شه‌وه سیاسه‌تمه‌دارێكی وه‌ك مه‌حمود عه‌سمان ئه‌ڵێت:" سه‌لماندمان كه قیاده‌یه‌كی فاشلین بۆیه شۆڕشی ئه‌یلولمان كۆتایی پێهینا، ئه‌گه‌ر نا خۆ ئه‌مانتوانی هیچ نه‌بێت تۆزی ته‌قوتۆقێك بكه‌ین. "
له‌دوای دروسبونی یه‌كێتی و قیاده موئه‌قه‌ته- پارتی دوای نسكۆی شۆڕش- و چه‌ند حیزبێكی تر له‌دوای ساڵی 1975 ه‌وه، ئه‌و پارته سیاسییه چه‌كدارانه ئه‌وه‌نده‌ی دارده‌ستی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه بوون و شه‌ڕ و ململانێی یه‌كتریان ئه‌كرد ئه‌وه‌نده فریای ئه‌وه نه‌ئه‌كه‌وتن خه‌بات له دژی رژێمی به‌عس له عیراق بكه‌ن. ئێران له ماوه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عیراق هه‌موو حزب و رێكخراوه چه‌كدارییه‌كانی كوردستانی عیراقی خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به‌كاریئه‌هێنان. دواتریش له‌سه‌رده‌می ئه‌نفالدا كه سه‌دام هۆكاری سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی"كۆتایی هێنان بوو به بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد"، له‌سه‌دا نه‌وه‌دی لادێكانی كوردستان رووخێنران و خه‌ڵكه‌كه‌شیان ئه‌نفالكران و راگوێزران كه پشتوپه‌نای حزبه كوردییه‌كان بوون. له‌مه‌یشدا ئه‌وه‌ی ماڵی وێران بوو خه‌ڵكی لادیكانی كوردستان بوون. چونكه رژێمی عیراق "تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه هاوكاری بزوتنه‌وه چه‌كداره‌ییه‌كانی كوردیان كردوه". له‌م كاته‌یشدا هه‌رچی سه‌ركرده و مه‌سئولی حیزبه‌كان بوون خۆیان قوتاركرد و رۆشتنه ده‌ره‌وه و تا دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان راپه‌ڕینی كرد و حكومه‌تی عیراق به‌ته‌واو له كوردستان راماڵی ئینجا هاتنه‌وه سنگی خۆیان ده‌رپه‌ڕاند. هه‌ربۆیه جارێكیان باسی مه‌زڵومییه‌تی كوردم بۆ مامۆستایه‌كی زانكۆم له فه‌ڕه‌نسا كرد، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی وتم ئه‌گه‌ر نه‌بوونایه دارده‌ستی وڵاتانی دراوسی ئه‌وا له‌و باوه‌ڕه‌نیم جینۆساید بكرانایه به‌وشێوه‌یه (كه مه‌به‌ستی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یه) . "
كاربه‌ده‌ستانی كورد، دوای راپه‌رینیش ئه‌و ماڵوێرانییه‌یان به‌سه‌ر كوردا هێنا، هه‌ر له شه‌ڕی ناوخۆ و تاڵانكردنی وڵات تا رۆژمان گه‌یشته تاڵانكردنی سامانی ژێرزه‌وی: نه‌وت و گاز.
له‌دوای 2003 جه‌لال تاڵه‌بانی رۆیشته‌وه به‌غدا و زیاتر خواستی ئه‌وه بوو پۆست له به‌غدا وه‌ربگرێت. مه‌سعود بارزانیش له هه‌رێمی كوردستان مایه‌وه. تاڵه‌بانی تا ئه‌وكاته‌شی كه نه‌خۆشكه‌وت ته‌نها بۆ سه‌ردان ئه‌گه‌ڕایه‌وه كوردستان، چونكه سه‌رۆكی عیراق بوو، هه‌میشه سه‌رقاڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌عیراقییه‌كان بوو. هه‌رچی مه‌سعود بارزانیشه له 2005 ه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمه، به‌ڵام زیاتر له‌و ناوچه‌یه ده‌ستڕۆیشتو و ده‌ستكراوه‌یه كه پێی ئه‌ڵێن زۆنی زه‌رد، ئه‌گه‌ر نا به‌پێی ئه‌زمون له‌ماوه‌ی 11 ساڵی رابردودا بینیمان كه له‌ناوچه‌ی سه‌وزو نیلی ده‌سه‌ڵاتی نییه. ئه‌مه‌یش بۆ دوو هۆكار ئه‌گه‌ڕێـته‌وه، یه‌كه‌م بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵسوكه‌وت وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌كات ئه‌وه‌نده كارناكات بۆ هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌ك ئیداره، خۆیشی له‌وه ئه‌چێت پێی باش بێت هه‌ربۆیه هیچ ده‌سپێشخه‌ریه‌كی جدی ناكات بۆ رێخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردی له ئێستادا كه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له داڕوخانی ته‌واوه‌ته‌تییه.
تاڵه‌بانی هه‌ر زوو رۆیشته به‌غداد هه‌رگیز نه‌بوو به پیاوی ده‌وڵه‌ت و سه‌ركرده‌ی مێژویی بۆ كورد. هه‌وڵه‌كانی هیچ به‌رهه‌مێكی وایان نه‌بوو بۆ كوردستان تا كیانێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكات و به‌و شێوه‌یه ژیانی سیاسیی كۆتایی هات كه بینیمان. هه‌رچی نه‌وشیروان مسته‌فایشه به‌هه‌ما شێوه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی نه پیاوی ده‌وڵه‌ته‌و نه سه‌ركرده‌ی مێژوویی.
هه‌رچی مه‌سعود بارزانیشه تا ئێستا له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ماوه‌ته‌وه و له‌وه زیاتر ده‌سه‌ڵاتی گه‌شه‌ی نه‌كردووه، هه‌موو روداوه‌كان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه نه‌یتوانیوه ببێـته پیاوی ده‌وڵه‌ت و ناشبێت به سه‌ركرده‌ی مێژوی چونكه ناتوانێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ كورد دروستبكات كه هه‌میشه ریكلامی بۆ ئه‌كات.
به‌رای من هیچ كات كورد ناتوانێت ده‌وڵه‌ت دروستبكات ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی مێژویی یان پیاوی ده‌وڵه‌تی وه‌ك جۆرج واشنتن له ئه‌مریكا، ئه‌تاتورك له توركیا نوێ، شارك دو گۆل له فه‌ڕه‌نسا، پسمارك له ئه‌ڵمانیا، عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود له سعودیای نه‌بێت. كه‌واته دروستبونی ده‌وڵه‌ت ئێستا له كوردستانی عیراق ته‌نها قسه‌یه‌و هیچی تر. به‌گشتی سیاسییه‌كان له كوردستان سه‌ركرده‌ی حیزبێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان گروپێكن. هیچ سه‌ركرده‌یه‌كمان نییه له زاخۆوه تا خانه‌قین نفوزی هه‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌یشدا ده‌وڵه‌تێك دروست نابێت ناوی كوردستان بێت. هه‌میشه سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵێم ئه‌گه‌ر له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان (كه ئه‌و كاته‌یش هه‌ربه‌هۆی نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی مێژووییه‌وه دوستنه‌بوو) دروستبكرایه ئێستاهه‌ر كورده‌كان خۆیان كردبوویان به چه‌ندین پارچه‌وه.
Karwantayib@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.