بەداخەوە شەوی ڕابردوو ٢٠ لە سەر ٢١ی کانوونی یەکەم، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕهسمی لەدایک بوونی دکتۆر قاسملۆی شەهید دا دوو هێرشی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری حاجی قادرو دڵدزارو ئایشەگوڵ ی شەهید ڕووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پۆڵێک پێشەمەرەگەی حزبی دیموکراتی کوردستان و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.
وەک بۆ هەموو لایەک روون ئاشکرایە، حزبی دیموکراتی ئێران لەمێژووی خەبات و تێکۆشانیدا بەهەزاران شەهیدو قوربانی پێشکەش کردووە لەپێناو ئازادی و مافی ڕەوای گەلە ستەمدیدەکەمان و دوژمنانیش هەمیشە لەپلان و پیلانی ناحەزانەیان بۆ لەناوبردن و تێرۆرکردنی کادیروسەرکرەکانمان و لەباربردنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان سڵیان نەکردۆتەوە و بەبەردەوامی هەوڵی لەناوبردنیان داوین، نەک تەنها لە ڕووبەڕووبوونەوەو داستانی قارەمانیەتی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان و لەسەنگەرەکانی شەر، بەڵکو بەفێڵ و زۆر نامەردانە هەتا لەکاتی دانوستان و گفتووگۆشدا گورزی کوشندەی خۆیان وەشاندەووە .
هەر کۆماری سێدارە بوو ڕێبەردكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆی، لە 13/7/1989، لە شاری "ڤییەننا"ی پایتەختی نەمساو لەپێش چاوی وڵآتانی بەناو ( مرۆڤ دۆست ) بەدڕندەترین شێوە تیرۆر کرد، لە و کاتەی کە شەهید ( قاسملۆ ) لە سەر مێزی گفتوگۆدا بوولەگەڵ حكوومەتی كۆماری سێدارە سەبارەت بە چارەسەری پرسی كورد.
بۆیە ئەم کارە تیرۆریستیەی شەوی رابردووش لەکاتی رێوڕەسمی لەدایک بوونی (قاسملۆ) ی شەهید دژ بە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبە تێکۆشەرەکەی قاسملۆ درێژەپێدەری هەمان ئەوکارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی دوژمنەکانمانە کە خەون بە نەمان و لەباربردنی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان دەبینن و هەموو هەولێکیشی بۆدەدەن، بەڵام نازانن ئەوکارە قێزەوەنانە دەبنە هاندەرو هۆکارێک بۆ بەردەوامبوونمان لەپێناو گەیشتن بەئاوات و ئامانج و وەدەستهێنانی مافی ڕەوای گەلەکەمان لەرۆژهەڵات، ئەوئاوات و ئامانجەی کە پێشەوا قازی محمەد و ئەبولقاسمی سەدری قازی و محەمەد حوسێنی سەیفی قازیودکتۆرقاسملۆ وعەلی قۆیتاسی و وەهاب میر خزری و سالار باقری و ئەرسەلان عەباس و ناسری کەریمی و هەزاران تێکۆشەری نازداری دیکە خۆیان بۆ فیدا کرد . . . .
دووژمن پێێ خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، دەرەنگ یا زوو حوکمەو دەبێت لەرۆژهەڵات، رۆژهەڵبێت و جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی چوارچرا بانگی حەق ومارشی ئەی ڕەقیب لێدەدرێت و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیش بەرز، بەرز، بەرز دەشەکێتەوە .