٢٠٢٤/٥/٢٢.
رووداوەکانی ٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ پرسی فەلەستینی گەیاندە داوای چارەسەری دوو دەوڵەت. لە ئێستادا چەند دەوڵەتێکی باکوور و خواروو و ناوەراستی ئەوروپا (ئیرلەندە، ئیسپانیا و نەرویج) ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/٢٨ بە فەرمی دان بە دەوڵەتی (فەلەستین) دا دەنێن. وا چاوەڕوان دەکرێ (سلۆڤینیا و مالتا) ش هەمان هەنگاو بنێن. (رووسیا و چین) یش بێ دوودڵی لەگەڵن!. .
گومانیشی تێدا نییە کەوا زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبیش هەمان هەنگاو دەنێن!. . ڕەنگە گەمەکە وا ساز درا بێت حماس و دەوڵەت و گرووپەکانی تر عەرەبی ئیسلانیش دان بەفەرمی بە ئیسرائیلدا بنێنن. چونکە گرنگە بزانین ئەو وڵاتە ئەوروپاییانە لە بنەڕەتدا هەر لەگەڵ دەوڵەت و ئاسایشی ئیسرائیلدان.
ڕاستە نەخشە و باسی چارەسەری دوو دەوڵەت لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا مێژووەکەی کۆنە، زۆرێکی ئیسرائیلییەکانیش لەگەڵیدان، لێ گرنگترین وانەی ئەم پێشهاتە ئەوەیە ئایا ئەو زەبروزەگ و کوشتارە دەبێتە مامانی لەدایکبوونی دەوڵەتی فەلەستین؟!. .
گرنگترین لایەنی ئەم هاوکێشەی ئەوەیە ئیسرائیل هیچ رەزامەندییەکی لەم ڕووەوە دەرنەبڕیووە و دژە. وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە زۆر گرنگن، جارێ لەم ڕووەوە هەڵوێستی فەرمییان ڕانەگەیاندووە. . . چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین لەسەر ئاستی جیهان دەستکەوتە ژمارەیەک لە کێشەکان کەم دەبێتەوە. . بەڵام واقیع حاڵ پێمان دەڵێ:
ئامانجی عەرەب لەم شەڕەی ئێستادا لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراندنی دەوڵەت نییە! بۆیە گومان و دڵەڕاوکەیەک هەیە کەوا دەوڵەت کاتێک دەبێتە فریادڕەست و دەرمانی دەردەکان، بە مەرجی ئەوەی پێویستە فەلەستینییەکان بە کردەوە دەستبەرداری ستراتیژی قڕکردنی جولەکە بن. . ئەودەم دەوڵەت هیوا و خواستی
فەلەستین پڕ دەکاتەوە. . دەنا دەزگەی دەوڵەت وەک ئامڕازێکی نوێ درێژە بە شەڕ دەدات لە ئایندەدا. دەوڵەت دەچێتە خزمەتی شەڕەوە. . .
نەرویج وەک وڵاتێکی سکەندەناڤیا ' هیچ نەتەوایەتی نییە و ئیرلەندەش دابەشە و هێشتا خۆی بندەستی ئینگلیزە. بۆیە دەشێ هەڵوێستی ئەم دوو دەوڵەتە مانایەکی مڕۆیی و هەنگاوێکی گرنگ بێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەسەر سەکۆی سیاسەتی جیهان.
بەڵام دەوڵەتی ئیسپانیا بۆ خۆی وڵاتێکی کۆلۆنیالیستەوە و پڕ لە کێشەی نەتەوایەتی. نەتەوەکانی کاتالۆنی و باسک و گالیزی و چەندانی تر بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی و بوونە دەوڵەت. ئیسپانیا بەهەموو دەستاوێژێک دژی ویستی ئەم نەتەوانە وەستاوەتەوە. ئا لەم دیدەوە وا باشترە ئیسپانیا چارەسەری کێشەی خۆی بکات، ئینجا بە فەرمی دەوڵەتی خەڵکانی تر بناسێ!. .
ئەم گۆڕانە دەرفەتی ئەرێنی دەخاتە بەردەم دۆزی کورد، بایەخی دەوڵەت و ئامانجی بەدەوڵەتبوون ستراتیژێکی زیندووە و گوڕوتەوژمێکی تر وەردەگرێ و بە هیچ لۆژیک و بەهانە و پێوەرێک ناکرێ دەستبەرداری بین. . پێگومان گەیشتنی هەر گەل و نەتەوەیەک بە بەدەوڵەتبوون، بەردەبازێکە بۆ کوردیش لەو سەرەڕێیەدا.
چارەسەربوونی دۆزی فەلەستین، دەرفەتێکی پۆزەتیڤە و کێشەی کورد هەڵکشاوتر دەکات. . بەو مەرجەی کورد باشتر لە هەنووکە لە ستراتیژیدا کار بۆ فۆرمەلەکردنی داواکانی بکات. . . سیاسەتی بەدەوڵەتبوونی زیاتر بەرجەستە بکات. .
دیارە سیاسەتی کورد نەک هاوشێوەی فەلەستینییەکان نییە، بگرە هەر بۆ بەراوردکردنیش بەیەکتر ناشێن؟! لە نموونەدا کورد بەسەر چەندین دەوڵەتدا دابەشکراوە و بندەستە. هێز و جەماوەری ئیسلامی و کۆمۆنیزمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان دژی سەربەخۆبوونی کوردن، لە کاتێدا ئەم دوو تەوژمە عەرەب و فارسی و تورکییە هەموو ناوەڕۆک و مانای ئەم ئاین و ئایدۆلۆژیایەیان لەسەر ئاستی ناوچەکە خستۆتە خزمەتی دۆزی فەلەستین و لەسەر ئاستی جیهانیش کردۆتە پاشکۆی خۆیان. هەموو جیهان پشتیوانی فەلەستینە و دژی یەک دەوڵەت وەستاونەتەوە، کورد بەتەنیا دژی چواردەوڵەت و ئاغا کۆلۆنیالیستەکانیانن.
کەواتە با لەبەر ڕۆشنیایی ئەم گۆڕانە نوێیەدا بپرسین
ئایا ئەگەر سیاسەتی ئێستای پەیڕەوکراو لە سەر ئاستی کوردستان کە زۆر دوورە لە بەکارهێنانی زەبروزەنگ و پتر هاوپێچی ئاشتی و گونجاو و هاڕمۆنییە لەتەک سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، ئەم نەتەوەیە بە ئامانج نەگەیەنێ، کوردیش ناچار دەبێت زەبروزەنگ بکاتە ستراتیژی خۆی؟! کەیی و چۆن؟؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.