ئەوەی دەمانەوێت داخستنی بەردەوامی پەڕلەمانە نەك هەموو شوێنێك ... زاهیر باهیر

 

zahir bahirترسی من ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، چونکە ئەم قۆناغەش وەکو هەموو قۆناغە ناڕەحەتەکانی دیکە تێدەپەڕێت و ژیان ئاسایی دەبیتەوە. ترسی من دەستنانە بیناقاقەمانە لە لایەن حکومەت و دەوڵەتەوە، دواچۆڕی ئازدیی تاکایەتی و پەیوەوندییە کۆمەڵایەتییەکانمانە، کۆتاییهێنانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانمانە، درێژەکردنەوەی کاتی سەر کار و خراپکردنی زیاتری بەند و مەرجەکانی سەر کارمانە، لێدانی لانی کەم دوو ساڵی تری بزوتنەوەکەمانە، و زۆری تر لەمانە.

لە بریتانیا تەنها یەك هەنگاومان ماوە بۆ قەدەغەکردنی تەواوی هاتووچۆ. دوێنی شەو، 23/03 پەڕلەمانتارە بەڕیزەکانمان بە ڕاست و چەپ و میانڕە و کۆنەپارێز و لیبراڵەوە . . . بڕیاری تێپەڕاندنی یاسای ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ئەنجوومەنی کۆمۆن، دا، کە یاسایەکی وەکو ئینگلیز دەلێت دراکۆنیان، بەمەش دوا بزماریان لە کفنی ئازادیی تاك و کۆەمەڵ دا. هەموو پاوەرێك درا بە پۆلیس و گەر پێویستیش بکات [ کە بەڕای من بە زووترین کات ئەوەش دەکەن] دەیەها هەزار سەرباز بکێشنە ناو شارەکانەوە بە تایبەت لەندەن. لە ئەمڕۆوە ئیتر تۆ تەنها لە ڕۆژێکدا یەکجار دەتوانیت بچیتە دەرەوە ئەویش بۆ وەرزش یاخود بۆ بازاڕییکردن، تەنها بۆت هەیە لەگەڵ یەکێك، کە لە ماڵەکەدا بەیەکەوە دەژین، ئەویش بەو مەرجەی ماوەیەك [ مەسافیەك] لە نێونتانا هەبێت . گەر وانەکەیت بە ئاسانی پۆلیس دەتگرێت و سزاشت بۆ دەبڕێتەوە. هەمو دوکان و بازاڕێك جگە لە سوپەر مارکێت و دەرمانخانە کردنەوەیان قەدەخەیە و کردنەوەی هەر دوکانێکی دیکەی هەژاران، دەسگێڕەکانی سەر عەرەبانەکان، هەر هەمووی قەدەخەیە و دووبارە پۆلیس دەتوانێت پێت دابخات و سزاشت بدات.

ئەم بڕیارەش بۆ 2 ساڵە و هەموو 6 مانگ جارێك حکومەت پێیدا دەچێتەوە. دوو ساڵیش عەیامێکە، تەمەنێکی درێژە لە تەمەنی چاوەڕوانی هەژاران و ئەوانەی کە پڕن لە دەسەڵات و دەوڵەت و زۆرداریی و نادادپەروەری و نایەکسانیی.

ئامۆژگاری دەوڵەتیش بە تەنها " لە ماڵەوە بمێنەرەوە" ئەمە لە کاتێکدا کە سەرەکوەزیران ئەوەی پشتڕاستکردەوە " . . . هیچ دەزگەیەکی تەندروستی لە جیهانا نییە کە پیایدا بگات، لێرە قەرەوێڵەی تەواو بۆ ئەوانەی کە لەحاڵەتی زۆر خراپدان نییە، ماشێنی پاککردنەوە و ژیانەوەی سییەکان کافی نییە، ژمارەی دکتۆر و نێرس و . . . تد کەمن و بە گوێرەی پێویست، نییە "

سەرەكوەزیران ڕاستدەکات، ئەمڕۆ لە هەموو خەستەخانەکانی بریتانیا بۆ 61 ملیۆن کەس تەنها 8175 لەو ماشینە هەیە، کە لە کاتێکدا 30 هەزار پێویستە. لە ئێستادا تەنها 5000 داواکراوە و ئەویش لە 2 هەفتەی دیکەدا گوایە ئامادە دەبێت.

ئەوەی کە دوێنی شەو دیمانەی کەنالی 4 ی تی ڤی لەندەنی لە هەواڵەکانی کاهژێری 7 دا،  بینبێت کە لەگەڵ وەزیری تەندروستی و دکتۆر و نێرس کرا و دواتر ڕاپۆرتی خەستانەیەكیش خوێنرایەوە لەسەر ئەوەی کە لێرە هیچ ئامادەکارییەك نەکراوە. تەنانەت بڕێك لە دکتۆر و نێرسەکان لەسەر حسابی خۆیان پیداویستی خۆپاراستنیان کڕیوە. ئەو کاتە بۆت دەردەکەوێت کە حکومەت و چەندێك مشورخۆری هاووڵاتییەکانێتی. ئەمانە لە لایەکەوە منی گریان و لەلایەکیشەوە ڕقی ئەستور کردم.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا پەڕلەمانتارێکی گەواد [ بە مانا کوردییەکەی نا] نایەتە جواب لێیی و بڵێت ئاخر قوربان بۆچی؟!! ئەوە ئێوەن کە 10 ساڵی ڕەبەقە لەسەر حوکمن واتان لێکردوە؟ پەنجە بکات بە چاویدا بڵێت مردنی هەر کەسێك لەم خەڵکە، جەنابت و حیزبەکەت و هاوڕێ دەوڵەمەند و ساماندارەکانت ئایا بەرپرس نین لێێ؟  لە لایەکی تریشەوە خەڵکی ئەم وڵاتە جوڵەیەك ناکەن و لەبەردەمی ڕەحمەتی دەوڵەت و حکومەتدا دانیشتون ئەوەندەی جگەرە و بیرە و جنس و فوتبۆڵیان هەبێت، ئیدی نان هەیە یا نییە، جار بەجەهەنەم، ئازادیی قەدەخە دەکرێت یا ناکرێت ؟ جا چییە؟ پەیوەندی بە منەوە چییە؟ خۆ من سیاسەت ناکەم و داخڵ بە سیاسەتیش نابم؟

خەڵکی کەمتر تێدەفکرن کە ئەمە سەرنجامێکی زۆر خراپ و ساڵانێکی ڕەش دەهێنێت. پاش ساڵێکی دیکە سەرمایەداریی هەڵدەسێتەوەو ئەوەی کە نەیتوانیوە لەم ماوەیەدا بیکات، دەیکات. لە کێشە داراییەکەی 2008 دا سەرمایەداری و دەوڵەتەکانی زۆر بە چاکی و باشی بۆ قازانجی خۆیان قۆستیانەوە . من لێرەدا هەر یەك دوو نموونەیەك دێنمەوە. یەکەم: ناساندنی پلانی " زیڕۆ کۆنتراك' واتە کارکردن بێ عەقدە هەر وەکو مەیانی کارکردنەکەی سلێمانی 60 و سەرەتای 70 کان کە بەنا و مقاویل دەهاتن کرێکاریان لەوێوە دەبرد. بەڵام لە ئێستادا مەیانەکە گۆڕاوە بە تێکستی تەلەفونی و پێتدەڵێت "وەرە بۆ کار، یاخود ئەمڕۆ مەیە، یا چی تر پێویستمان پێت نەماوە". دووەم: بە پاساوی دەسستگرتنەوە و بوونمان لە قەیراند، هەندێك لە بیمەکان بڕان و ئەوەشی کە ماوەتەوە بەدەستهێنانیان زۆر گرانە و کەمتریشە لە جاران.  لە ناساندنی ئەمەشدا تا ئێستا چەندەها کەس خۆی کوشتووە لەبەر ئەوەی لیژنەی پزیشکی بڕیاری داوە ئەم کەسانە شایانی پێدانی ئەو بیمەیە نین، ئیدی بیمەکە نەخۆشی یا پەککەوتەیی یاخود بێ کاریی، هەر کامیا بێت.

 سێیەم: سڕکردنی موچەی هەموو کرێکاران و کارگەران و فەرمانبەرانی کەرتی دەوڵەتیی بە دکتۆر و نێرسەکانیشەوە کە ئێستا لە لایەن حکومەتەوە بە " پاڵەوان" دەناسرێن و سوپاسیان دەکەن. بە نیسبەت کەری تایبەتیشەوە پارەیەکی کەم بە درێژکردنەوەی وەختی سەر کار و هەلومەرجی خراپی سەرکار .

ئەوەی سەرەوە تەنها 3 خاڵن لە دەیەها خاڵی هێڕشی دەوڵەت و سەرمایەداران بۆ سەرمان. بۆیە لەم قەیرانەی ئێستاشدا من بەش بەحاڵی خۆم چاوەڕوانی خرپترکردنی بارودۆخی ژیانمان دەکەم لەبری باشتری لە هەموو ڕوویەکەوە.

بە گوێرەی ئەزموون و خۆشم و خوێندنەوە وتێفکرینی زۆرم،  گەیشتومەتە ئەو بەرەنجامەی گەشەکردنی سەرمایەداری و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و زیادبوونی ژمارەی کرێکاران نەك هەر بزوتنەوەکە ناباتە پێشەوە بەڵکو دوایشی دەخات، ئەمە لە ئێستادا ئاوایە. هەر ئەمەشە کە دەبینیت ڕاپەڕین و ناڕەزایی و هەوڵی شۆڕش لە وڵاتانی دواکەوتوی پیشەسازیدا زۆر ترن تاکو ئەم وڵاتانە. گەر یەكێك پێم بڵێ ئەی ئەوە نییە لە فەرەنسا هەیە کە وڵاتێکی پیشەسازیی پێشکەوتووە؟ لە وەڵامدا دەلێم کە نەریت و خو و مێژوی شۆڕشگێرانەیە کە بەرگریی و بەگژاچونەوە دروستدەکات، نەك بەپیشەسازیکردنی وڵات و پێشەوەچوونی تەکنەلۆجیا. خۆشبەختانە ئەوە لە یۆنان و فەرەنسادا هەبوو، بەڵام حکومەتی چەپی Alexis Tsiprasئەوەی لە یۆنانا نەهێڵاو، جەنگی کۆرۆناش ڕەنگە کۆتایی بەوەی فەرەنساش بهێنێت. هیوادارم ئاوا نەبێت.

24/03/2020

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu