مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە ...ئازاد حەمدی

راستەمرۆڤ عاقڵترین گیانلەبەرە ..داهێنەرە ...بەڵام هەرئەو یشە، جۆرەها تاوان ..کوشتن ..بڕین ..شەڕکەر وێرانکەر..ودزیکەر وداگیر کەرە...

لای مارکس مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە ..؟ بەڵام لای زۆرکەس و لایەن واهەستدەکەیت وانیە، ، بەڵکو لە پێناو بەرژەوەند خودی خۆی ..نرخی مرۆڤی نەیاریان لە ئاو لاهەرزانترە وەیا بێبەهاترە..

بیر دەکەیتەوە نەک هەر وەک تاکێک بەڵکو وەکو لایەنیش..ئەبووایە خزمەتگوزار،

ئاشیخواز، دیموکراتیخواز ...مرۆڤ کوشت نەبووایە ...مرٶڤ دۆست بووایە ؟؟؟

چیدەبوو مرۆڤیش کە بە عاقڵترین گیان لەبەر ناسراوە ..؟؟ چاوی لە زۆر گیانلەبەری دەوری بکردایە ..؟؟!

لە بۆنەیەکدا مامۆستایەکی ڕۆشنبیر ووتی : لە تارمەی ماڵەکەمدا،  هەندێک گوڵی داودیم پەروەردە کردووە ..سەرنج ئەدەم بەیانیان .هەندێک جۆر لە مێرو لە چەشنی (هەنگ، زەردەواڵە، زەردە زیڕە، پەپولە، جەشنە مێشێک ...) دێن بۆ بردنی پێداویستیە کانیان ...و دەڕۆن بەبێ ئەوەی یەکیان شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئەوی تریان بکات ...؟؟؟؟!!!

لەسەر ئەم دیاردەیە و هەڵسو کەووتی ئێمەی عاقڵترین گیانلەبەر ..بیرکردنەوە لە کوشتو بڕ، دزی، تاڵانی، درۆزنی، جۆرەها فڕکە فڕکێ ، گەندەڵی لە ڕایە بەدەر ، وە وە وە وە..‌هێشتا تێر نەخواردنیش ..هیچمان بۆ نەماوەتەوە بڵێن : خۆزگە عەقڵتان وەکو ئەو مێروانە بووایە، چەشنی ئەوان چزو تان هەبووایە، بەڵام لەکارو پیشەدا بەرانبەر یەک دڕندەو بکوژ و گەندەڵ نەبونایە .

٢/٢٠١٧

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu