دواجار ڕۆژی 10/10/2021 هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێووه چوو، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه، من نامه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌م كی چه‌ندی هێناوه‌و، كی سه‌ركه‌وتووه كی پاشه‌كشه‌ی كردووه، به قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه باسی هۆكاری بایكۆت و نزمی ئاستی به‌شداری هاوڵاتیانی عێراق له‌و هه‌ڵبژاردنه گشتیه پێشوه‌خته‌دا بكه‌م.
هۆكاره‌كانی بایكۆت
- نیگه‌رانی خه‌ڵكی عێراق له حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به هۆی شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی له هه‌موو پێكهاته‌كان له دابین كردنی خزمه‌ت گوزارییه سه‌ره‌تایی و پێویسته‌كانی وه‌كو ئاو كاره‌با و ده‌رمان و په‌رورده‌و ئاسایش. . . تد
- ساخته كردن و گزی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا كه قه‌ناعه‌تێكی وای لای هاوڵاتیان دروست كردبوو كه هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناهێننه ئاراوه و حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان وه‌كو خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه.
- بێ ئومێد بوونه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه تائیفی ئیتنیكیانه كه له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا به ناوی ئتنیك و تائیفه‌و نه‌ته‌وه‌و نه‌یانتوانی له ئاست داخوازی هاوڵاتیاندا بن و هه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ كردبوو بۆ هاوڵاتیان حه‌رام، هاوڵاتیان متمانه‌یان به‌م كاربه‌ده‌ستانه نه‌ماوه كه بتوانن دۆخی خراپی هاوڵاتیان بگۆڕن بۆ باشتر.
- ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوو، واته ساڵێك پێش واده‌ی خۆی ئه‌نجام درا له ژێر فشاری خۆپیشانده‌رانی تشریندا بوو، بۆیه خه‌ڵك زۆر سه‌رسام نه‌بوو.
- چالاكوانانی تشرین بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه پێشوهختهكهیان كرد، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی تری به‌شداری نه‌كردنی هاوڵاتیانی عێراق بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، چونكه زۆربه‌یان له ژێر فشاری تاقم و گروپه چهكدارهكانا هه‌ڵهات بوون و وڵاتیان جێهێڵابوو یان خۆیان شاردۆته‌وه له ترسی تیرۆر و ڕفاندن، چونكه به‌شێكیشیان تیرۆر و بێسهرو شوێن كرابوون، 600 كه‌سیان شه‌هید بون و 30هه‌زرا كه‌سیش برینداربوون.
له دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق له ساڵی 2003 ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره گه‌لی عێراق به‌م شێوه یه به ڕێژه‌یه‌كی زۆركه‌م كه 41% هاوڵاتیان به‌شداریان كردووه، ته‌نانه‌ت له ههڵبژاردنهگشتیهكانی ساڵی 2018 خه‌ڵك به ڕێژه‌یه‌یه‌كی زیاتر 44، 52% به‌شدارییان كردبوو، له‌وانه سامناكتر له به‌غدای پایته‌خت كه سه‌نته‌ری عێراقه‌و چڕترین ڕاده دانیشتووانی تێدایه و 72 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌یه ڕێژه‌ی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن له نێوان 31تا 34 % بوو، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه به‌شداربوون به وته‌ی چاودێرانی پرۆسه كه زۆربه‌یان له پیرو په‌ككه‌وته‌كان بوون و گه‌نجان به‌شدار نه‌بوون،
هه‌رچه‌نده ئه‌م بایكۆت و به‌شداری كردنه كه‌مه‌ی هاوڵاتیان چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو، ته‌نانه‌ت یۆنامی له عێراق هاشتاگی ڕێكخست و ڕیكلامی زۆری بڵاوكرده‌وه له به‌غداو شاره‌كانی تر بۆ هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا، به‌ڵام وادیاره كاریگه‌ری وایان نه‌بووه؟ن یان دره‌نگ بووه كاته‌كه‌ی.
پارێزگای سلێمانیش 37% هاوڵاتیان به‌شدارییان كردووه، واتهبهغداو دواتر سلێمانی دوو ناوه‌ندن كه ڕێژه‌ی به‌شداربوون له شوێنه‌كانی تری عێراق كه‌متربووه!
مه‌سجه‌كانی بایكۆت و به‌شدارینه‌كردنی هه‌ڵبژاردن چین؟
ئێستا ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و مه‌سجه له‌و كارته سووره له‌و زه‌نگی مه‌ترسیه تێ بگه‌ن و ڕایان بچڵه‌كێنێت، بۆچی هاوڵاتیانی عێراق به گشتی نیگه‌رانن؟، ده‌بێت هۆكاره‌كان چی بن؟، بۆ 59% خه‌ڵكی عێراق بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن؟
كه‌باس له ستانداردی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌یه ناوه‌نده‌كانی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كوالیتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بزانن، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداربوون زۆر بێت ئه‌وا پرۆسه‌كه سه‌نگینترو كاریگه‌رتر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، هه‌رچه‌نده له هه‌موو یاساكانی هه‌ڵبژاردندا له عێراق و وڵاتانی تریش باس له ڕێژه‌ی به‌شداربوونی هاوڵاتیا نه‌كراوه یان به‌ندێكی یاسایی جێگیر نه‌كراوه كه ده‌بێت بۆ نمونه 50% یان هه‌ر ڕێژه‌یه‌كی تری خه‌ڵك به‌شداربێت ئنجا شه‌رعیه‌ت و ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵكو ئه‌و عورفێكه كه ده‌بێت به‌شداریكردن به‌رز بێت باشتره.
به‌شداریكردن و سه‌قامگیری سیاسی
له عێراقدا له كۆی 25 ملیۆن هاوڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ته‌نها 9 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان داوه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021، بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی به‌رپا بێت، خۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردن كرا به‌ڵام ساڵی 2019 خۆپیشاندانه‌كانی تشرین سه‌ریانهه‌ڵدا و كابینه‌كه‌ی عادیل عهبدولمهدی ناچار به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه كرا، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌و باسی زۆری له‌باره‌ی گزی و ساخته‌كاری لێوه‌كرا، نه‌یانتوانی درێژه به حوكمڕانی بده‌ن خۆپیشاندان بۆ ماوه‌ی په‌نجا ڕۆژ له سه‌ر شه‌قامه‌كان مانه‌وه دواتر په‌تای كۆرۆنا بڵاوه‌ی پێكردن.
له كۆتاییدا چاوه‌ڕوان ناكرێت دۆخی عێراق ئارام و سه‌قامگیر بێت به بوونی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی گه‌لی عێراق كه 59% گه‌لی عێراقن به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنیان كردووه، بۆیه پێویسته ناوه‌نده‌كانی بیر‌و هۆشیاری و توێژینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له حزبه‌كان و زانكۆكان و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و دیارده گرنگه به هه‌ند وه‌ربگرن هۆكاره‌كان و ماكه‌كانی دیاری بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه.