له قاڵبدان و داپۆشینی ده‌ق به تیوری خواستراو و تیوراندنی (ده‌ق) به‌و بینین و ڕوانگه‌یه پێموانییه زیندوویه‌تیی به‌دواداچوون بگه‌یه‌نێ و له كهنارهكانهوه به‌ره‌و قووڵایی .. ئه‌وه‌نده‌ی به‌هۆی خودی ده‌قه‌كه‌وه ده‌توانێ.. (له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا شكابێ).
تائێستا له هه‌ندێك دیارده بترازێ ، تیوراندنی داهێنه‌ری كورد بۆ ده‌ق
(به‌تایبه‌تیش لای شاعیران)، زۆربه‌یان خواستراو و داسه‌پاو بوون ، له‌وه‌ی له ئه‌زموونی (ده‌ق)ـه‌كه خۆیه‌وه هاتبن ، یا به‌لای كه‌مه‌وه له ئه‌زموونی خاوه‌ن ده‌ق (داهێنه‌ر)ـه‌وه هه‌ڵێنجرابن!!
پێده‌چێ دواكه‌وتوویی ڕه‌خنه‌ی كوردیش ( كه ئه‌ویش واته خودی ڕه‌خنه به داهێنان نه‌خوێندراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه‌شفی په‌نهانان ده‌كا و ڕوونبینی نوێ و ڕه‌هه‌نده هه‌مه‌لایه‌ناكانی دیكه‌ی ده‌ق ده‌بینێته‌وه .. ) به‌شی زۆری به‌هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌وه بێ به‌تایبه‌تیش له‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌قی داهێنانی كوردییه‌وه هه‌یه.
بێگومان به‌مه‌ش داهێنه‌ر له تیوراندنی (ده‌ق)دا نه‌ك هه‌ر ناگاته قووڵاییان ، به‌ڵكو هه‌میشه له لێواران ده‌گیرسێته‌وه..
ئه‌م تێكپه‌ڕینه‌یش بێ لالێكردنه‌وه و ئاوڕ لێدانه‌وه له تێگه‌یشتنی ده‌ق وه‌كو خۆی كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گر به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌یه‌وێ بیگه‌یێنێته ترۆپك یا له ئه‌رزی زه‌مینیدا باوێ .. كه ئه‌مه‌یش سه‌ر له خوێنه‌ر تێك ده‌دا له تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ر دوو ڕووی زمان ( وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی ته‌كنیكی نووسین) و گه‌مه شاراوه‌كانی و گه‌یاندنی ڕووپێوی خه‌یاڵ و مه‌عریفی نووسه‌ر ..
له‌و ڕاسته‌دا سه‌پاندنی فۆڕمی خواستراو به‌سه‌ر (ده‌ق) دا و له‌به‌ركردنی كراسی ئه‌م و ئه‌و له تیوراندنی داهێنه‌ری كورد بۆ (ده‌ق) تا ئێستا كورتی هێناوه.