پارتۆی نادری(1)
له پشت شه‌پۆله وه‌نه‌وشه‌ییه‌كانه‌وه
له قورگی شه‌قامی برینداره‌وه
ده‌نگی سته‌م ده‌بییه‌م
هه‌ناسه‌ی ته‌نیایی هه‌ڵده‌مژم
كڵۆڵی ده‌ناسم
كڵۆڵی
له خوێنهێنه‌ره‌كانمدا ده‌گه‌ڕێ
كڵۆڵی
كه‌وشی من له پێ ده‌كا
به پێی من ده‌ڕوا
كڵۆڵی شه‌تره‌نجم له‌گه‌ڵ ده‌كا
ڕووی نه‌داوه ڕۆژێ پێی بڵێم (كش)
كڵۆڵی له ماڵمه
یاری له‌گه‌ڵ منداڵه تاقانه‌كه‌م ده‌كا
نانه‌كه‌ی ده‌دزێ
كڵۆڵی چاوه‌كانی پێ به‌خشیم
ئێستا من
جیهان به چاوی ئه‌وه‌وه ده‌بینم
كڵۆڵی به قورگی من قه‌سیده‌كانی ده‌چڕێ
له دوا لاپه‌ڕه‌ی ده‌نووسێ ( پارتۆی نادری) .
- قه‌نبه‌ر عه‌لی تابش(2)
ده‌نگی ژنانی نیشتمانم
شه‌وانله شاردا
گوێم له ده‌نگی ژنێكه ده‌گری
مانگ له وێنه‌ی نانێكدا ده‌بینێ
به ده‌روازه‌كانی خواوه‌نده‌وه‌یه
ته‌مه‌ننا ده‌كا شه‌و ته‌واو نه‌بێ
تا گوێی له گریانی
مناڵه برسییه‌كانی نه‌بێ
كه هێمنی فریشتان له نوێژی به‌یانیاندا
تێك نه‌ده‌ن . .
شه‌وان
به چاوی به گریانه‌وه
نزیك پێخه‌فی كچێك ده‌وه‌ستم
كه به چه‌ك له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاون
ته‌نانه‌ت مردنیشی پێ ڕه‌وا نابینن . .
شه‌وان
نزیك جێخه‌وی ژنێك ده‌وه‌ستم
كه به هه‌ر دوو مه‌مكی بڕاوه‌وه
هه‌ناسه‌ی ڕاده‌گرێ
نه‌بادا
مناڵه ساواكه‌ی له خه‌و هه‌ستێ . .
شه‌وان
كچێكی وێنه‌كێش ده‌بینم
ئه‌ستێران له ته‌نیشت یه‌ك داده‌نێ
وێنه‌ی نیشتمانێك بكێشێ
لێ ئه‌ستێره له‌گه‌ڵ كازیوه‌دا
ڕا ده‌كه‌ن . .
من به درێژایی شه‌و
بیر له ژنانی نیشتمانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه .
- عاسف حسێنی (3)
خه‌می خواحافیزی
خه‌می خواحافیزی
له‌سه‌ر پێڵووه‌كانمدا كه‌وتووه . .
ده‌بینی دایه من گه‌وره بووم !
ده‌توانم به‌خۆم ڕاوه‌ستم
جیهان به پێیه‌كانم بپێوم
له ئالیی گۆشه‌گیری باكووره‌وه
تا گۆشه‌ی یه‌كه‌ی باشوور . .
پێده‌كه‌نم
لۆچم ده‌كه‌وێته ڕوومه‌تان
ده‌بینی؟
براده‌ره‌كانم ده‌ڵێن
گه‌وره بووم و
سنگم ده‌به‌ر دایه قورس ببێ
ده‌بینی ؟
ئه‌وان ده‌ڵێن
ئاده‌مزاد
به قه‌واره‌ی خه‌مه‌كانیان گه‌وره ده‌بن
به قه‌واره‌ی
ئه‌و چیرۆكانه‌ی نه‌خوێندراونه‌ته‌وه و
ئه‌و وشانه‌ی كه‌س نه‌یبیستوون
ده‌ستم له‌سه‌ر گۆڕستانێك له وشه‌ی مردوو داده‌نێم
ترپه‌ی دڵم به خێرایی لێ ده‌دا
پاشان ده‌وه‌ستێ
له دونیای مندا كه به شه‌شپاڵوو ده‌چێ
پڵنگه‌كان به مانگ ده‌چن
له ئاده‌مزاد میهره‌بانترن
دره‌خت لێره
به‌قه‌د چۆله‌كه‌كانیان حیكایه‌تییان هه‌یه
به پۆسته‌چیم وت ئێمزای تۆ بێنێ
به‌ختیاریم بۆ بێنێ .
بۆنی پرته‌قاڵ
هه‌موو شتێك
به درۆیه‌ك ده‌ست پێ ده‌كا
دوگمه‌ی كراسه‌كه‌ت ده‌كه‌یه‌وه،
گه‌ردنت ماچ ده‌كا . .
له پشت هه‌ر ڕووداوێكی جوان
درۆیه‌ك به ڕه‌نگی پرته‌قاڵ لێ ده‌دا
تۆ باش ده‌زانی
پیاوان به بۆنی ژنان چه‌ند به‌رهه‌ستن
بۆنی شییریش له پشت هه‌موو ڕووداوێكی جوانه
سووراوی لێوان
ده‌توانێ
ئه‌سپه‌كانی توركمانستان ماڵیی بكا
خۆشه‌ویستیش ئاوایه
له بۆنی پرته‌قاڵه‌وه بۆ خوێن لێ ده‌دا .
- زه‌هرای زاهدی(4)
چاوه‌ڕوانی
- لاوانه‌وه‌یه‌ك بۆ بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕ-
چه‌هره‌ی منت بیر بێته‌وه
چوون من به‌بیرم نه‌ماوه
ماوه‌یه‌كه جه‌سته‌م به‌خشیوه‌ته سرووشت
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئیزڕاییل شێتی لێوه‌كانم بوو
من چاوه‌ڕوانتم
تۆ دێی
له كه‌ڵبه‌ی گورگم ده‌كه‌یه‌وه
له تێكستی هه‌واڵان
له كامیرانم ده‌ردێنی
له گه‌ڕێنی ئه‌نته‌رنێت
له جومگه‌ی شاعیره به‌دبه‌خته‌كان . .
ماوه‌یه‌كه گیام له ته‌كدا شین ده‌بێ و
باڵدار شادییان
له‌گه‌ڵ زه‌ینم به‌ش ده‌كه‌ن
ئای ئازیزم
شانت له كوێ دانا ؟
چاوه‌ڕوانت بووم بێی
پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگ
بكه‌ونه داوی دڵداریمه‌وه
پێش ئه‌وه‌ی جاڵجاڵۆكه
به باسكان هه‌ڵمواسن
پێش ئه‌وه‌ی با
چه‌هره‌م ببا
چاوه‌ڕوانت بووم
خوێنی سه‌ر سیمام پاك كه‌یه‌وه
سیمای خۆمم به بیر بێنیه‌وه و
ئێسقانه‌كانم له‌ژێر گڵ بشاریه‌وه .
زڵكاو
شار ئارامه
ژیانمان ئارام
ماڵ ئارام
به ئارامی ده‌مانئێشێ
به ئارامی ده‌ڕزین
به ئارامی ده‌مرین
گه‌لۆ :
تۆ بڵێی ئه‌م زڵكاوه
چۆن به‌و ئارامییه پێك هاتووه .
- فاتیمه‌ی ڕۆشه‌ن(5)
دایكتان
من كچی ئه‌و ژنه‌م
به‌های شییری
بارته‌قای گایه‌ك و حه‌فت به‌رخ و
ده بزن و سێ مانگای شییرده‌ره . .
سه‌رده‌مانێكه كچانی لادێ ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشن
ئاوڵه له جوانی دا و
كولله ساڵانی ته‌مه‌نی ده‌خوا
برا مه‌سته‌كانی . .
پیاز و كوله‌كه و گه‌نمه‌شامییان برد . .
من كچی ئه‌و ژنه‌م
كه كه‌س نه‌بوو و كه‌س نابێ
به‌ده‌ر له‌وه‌ی گڕمۆڵه ده‌بێ و
له‌خۆبایی بوونی له نێوان برۆ په‌یوه‌سته‌كانی
له شه‌قام و باژێڕان بێهووده ده‌ڕوا . .
با به نانی پڕ له زیخ
بێته‌وه ماڵێ
من كچی ئه‌و ژنه‌م
دایكتان
كه به‌ر له ئێوه له دایك بووه
حه‌وت سكی له‌بار چووه
تا حوكم بده‌ن
ئێوه به‌سه‌ر خاكێكی سارده‌وه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
به‌سه‌ر پردی سووردا بپه‌ڕنه‌وه
پردیش سووتاوه
با بێن
مناڵانی (بورجی)(6) به خه‌مه‌وه
بۆ پێشوازی بێن
با بێن
به لووتی چڵمنه‌وه
به مناڵانی بن به میز
ئاهی هه‌ناسه‌شیان
له‌و دیو جامی ئۆتۆمبیله‌كان
وه‌ڕستان بكه‌ن . .
من كچی ئه‌و ژنه‌م
كاتێ زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵێ
دیوار و په‌نجه‌ره
خه‌مه‌كانی له‌به‌رخۆ ده‌ڵێنه‌وه
تا بێزاری له ڕووتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه .
- ئه‌لیاسی عه‌له‌وی(7)
ئێمه ده‌مرین
ئێمه ده‌مرین
تا شاعیره نه‌خۆشه‌كان بمانلاوێننه‌وه
گه‌مه‌یه‌كی جوانه . .
كه دایكم پێڵاوی ئه‌فسه‌ره گه‌نجه‌كه ده‌لێسێته‌وه و
ڕۆژنامه‌كان له‌سه‌ر وێنه‌ی باوكم ده‌نووسن
وه‌ختێ له ته‌ك پیاوه گرینگه‌كان دایه . .
شه‌وان هه‌زار جار
خه‌ون به بووكێكی جوان ده‌بینن
خوشكیشم هه‌زار جار ده‌قیژێنێ
گه‌مه‌كه هه‌زار جار دووباره ده‌بێته‌وه . .
كرێكار
دوای سه‌عات یازده
هه‌ستوه‌ر تر ده‌بن .
سبه‌ی گشتیان
ده‌ڕژێنه شه‌قام
قووماشی ئاڵای وڵات
پارچه پارچه ده‌كه‌ن
گۆرانی ده‌ڵێن
سه‌ما ده‌كه‌ن
بێگومان دروشمانیش ده‌ڵێن
ئێمه ده‌مرین
تا وێنه‌كێشی (TIME)
خه‌ڵات بباته‌وه .
په‌راوێز و سه‌رچاوه
- پارتۆی نادری : شاعیر و نووسه‌ر ساڵی 1953 له ویلایه‌تی
( به‌دخشان) له‌دایك بووه، به‌شی بایه‌لۆژی له زانكۆی كابوول
ته‌واو كردووه . تا ئێستا ده كۆشیعری بڵاو كردوونه‌ته‌وه. هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعره‌كانی كراون به ئینگلیزی. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤارێكی ئه‌ده‌بییه .
- قه‌نبه‌ر عه‌لی تابش : سڵی 1970 له ویلایه‌تی (غه‌زنه)
له‌دایك بووه . مناڵ بووه كه خانه‌واده‌كه‌ی بۆ ئێران كۆچ ده‌كه‌ن
زیاتر ئایینی خوێندووه به تایبه‌تی له شاری قوم و به‌كالۆریۆسی له زانكۆی (باقر العلوم) وه‌رگرتووه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌فغانستان و بووه به مامۆستا له زانكۆی كابوول .
چه‌ند كۆشیعر و كتێبی دیكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه .
- عاسف حسێنی : ساڵی 1980 له شاری (به‌ڵخ) زێدی مه‌ولانا جه‌لاله‌ددین له‌دایك بووه، له منداڵییه‌وه چووه‌ته ئێران
چه‌شنه‌ها كاری پیشه‌یی كردووه، له شازده ساڵی دێته ناو دونیای ئه‌ده‌ب و نووسین، ساڵی 2006 دوو كۆشیعر له تاران و كابوول بڵاو ده‌كاته‌وه، دواجار ده‌چێته ئه‌ڵمانیا له‌وێش له بواری ڕۆژنامه‌نووسی كار ده‌كا .
- زه‌هرای زاهدی : ساڵی 1981 له ویلایه‌تی بامیان له‌دایك بووه
ئه‌ویش له منداڵییه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی چوونه‌ته ئێران، شاری قوم،
له‌وێ له ڕێگه‌ی ڤیستیڤاڵه ئه‌ده‌بیه‌كانه‌وه دێته پێش، هه‌روه‌ها له بواری ڕۆژنامه‌نووسیش كاری كردووه .
- فاتیمه‌ی ڕۆشه‌ن : ساڵی 1982 له ویلایه‌تی (دایكه‌ند)ی ئه‌فغانستان له‌دایك بووه . ئه‌ویش له منداڵییه‌وه چووه‌ته ئێران
له‌وێی خوێندووه تا به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازه‌ی كشتوكێڵ وه‌رگرتووه، له 2006 ـه‌وه شیعر ده‌نووسێ .
- بورجی : شارێكه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری كابوول
زۆرینه‌ی دانیشتووانی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان و سته‌ملێكراون .
- ئه‌لیاسی عه‌له‌وی : شاعیر و نیگاركێشه، ساڵی 1983 له ویلایه‌تی
( دایكه‌ندی) له‌دایك بووه، ئه‌ویش هه‌ر زوو هێشتا منداڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌چنه ئێران، به‌ڵام ئه‌لیاس له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌فغانستان . ساڵی 2007 كۆچ بۆ ئوستورالیا ده‌كا .
تا ئێستا سێ كۆشیعری بڵاو كردوونه‌ته‌وه و له زۆر له كۆڕ و سیمیناره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان به‌شدار بووه و پێنج پیشنگای هونه‌ریشی نمایش كردووه،
(*) ئه‌م كۆمه‌ڵه قه‌سیده‌یه له كتێبی ( انطولوجيا الشعر الافغاني الحديث) بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌زگای ( المدی) چاپی یه‌كه‌م 2021 كراون به كوردی .